ده‌روازه‌ى ده‌یه‌م شه‌ریكایه‌تی وهاوبه‌ش كاری «الشَّرِكَة»
دوو پرسی له خۆ گرتوه:
پرسى یه‌كه‌م: واتای شه‌ریكایه‌تی وحوكمه‌كه‌ى وبه‌ڵگه‌كانی شه‌رعی بونی:
1- پێناسه‌ی «شَرِكة»: له زماندا: تێكه‌ڵاویه، یانی: تێكه‌ڵكردنی ماڵێك به ماڵێكی تر به شێوه‌یه‌ك له یه‌كتر جیا نه‌كرێنه‌وه. له شه‌رعیشدا: بریتیه له كۆبونه‌وه وهاوبه‌ش بون له ماف وشایسته‌یی (الاستحقاق) یان هه‌ڵس وكه‌وت (التصرف)دا.
كۆبونه‌وه له شایسته‌ییدا: وه‌ك هاوبه‌شی له میرات وه‌سیه‌ت ودیاری له زات (عَيْن) یان سود (مَنْفَعَة)ی شتێك‌دا، ئه‌مه‌ش پێی ده‌وترێت: هاوبه‌شی موڵك (شَرِكة الأَمْلاك).
كۆبونه‌وه‌ش له هه‌ڵس وكه‌وتدا: به هاوبه‌شی گرێ به‌ست (شَرِكة العُقُود)یش ده‌ناسرێت، لێره‌شدا ئه‌مه مه‌به‌سته بۆ لێكۆڵینه‌وه. جا ئه‌مه هه‌ر دوو به‌شه‌كه‌ى شه‌ریكایه‌تیه به گوێره‌ى ئه‌م پێناسه‌یه.
2- به‌ڵگه‌كانی شه‌رعی بونی: شه‌ریكایه‌تی شه‌رعیه، ئایه‌ت وفه‌موده‌كانیش به‌ڵگه‌ن له سه‌ر دروستێتی. خوای میهره‌بان ئه‌فه‌رموێ: ﴿وَإِنَّ كَثِيرًا مِنَ الْخُلَطَاءِ لَيَبْغِي بَعْضُهُمْ عَلَى بَعْضٍ﴾ [ص:24] «به‌ڕاستی زۆرێكی شه‌ریكه‌كان سته‌م له یه‌كتر ده‌كه‌ن وبه ئینساف نین له‌گه‌ڵ یه‌كتردا» ﴿الخُلَطَاء﴾ یانی: شه‌ریكه‌كان. هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رموێ: ﴿فَهُمْ شُرَكَاءُ فِي الثُّلُثِ﴾ [النساء:12] «ئه‌وا له یه‌كله سه‌ر سێ شه‌ریكن».
شه‌ریكایه‌تیش له گرێ به‌سته دروست (جائزة)كانه، كۆمه‌ڵگاش پێویستی زۆری پێویستی پێیه‌تی به تایبه‌ت له پڕۆژه قه‌به‌كاندا كه كه‌سێك به ته‌نها ناتوانێت پێی هه‌ستێت.
پرسى دووه‌م: جۆره‌كانی شه‌ریكایه‌تی گرێ به‌ست:
یه‌كه‌م: شه‌ریكایه‌تی جڵه‌و (شَرِكَةُ العِنَان): بریتیه له هابه‌وشی كردنی دوان یان زیاتر له ماڵێكدا، بارزگانی تێدا ده‌كه‌ن، واشی پێ وتراوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌مویان وه‌ك یه‌كن له ماڵدان وله هه‌ڵس وكه‌وتدا، وه‌ك چۆن ئه‌گه‌ر له سه‌ر وڵاخێك دا بن جڵه‌وی هه‌ر دوكیان یه‌كسانه ئه‌گه‌ر وه‌ك یه‌ك به ڕێدا بڕۆن. جا مه‌رجیشه بۆ ئه‌وه‌ى دروست بێت ده‌ستمایه‌كه له هه‌ردولاوه یان هه‌مویانه‌وه بێت، به نه‌ختی وزانراوی وئاماده‌یی، هه‌روه‌ها بۆ هه‌ر یه‌كێكیان ڕێژه‌یه‌كی دیاری كراوی قازانج دیاری كرا بێت.
دووه‌م: شه‌ریكایه‌تی «الْمُضَارَبَة»: ئه‌وه‌یه یه‌كێك له شه‌ریكه‌كان ماڵه‌كه ئه‌دات به‌وه‌كه‌ى تر بارزگانی پێوه بكا به‌رامبه‌ر به‌شێكی دیاریكراوی بێ تایبه‌تكراو (مُشَاع)ی قازانج(1).
سێیه‌م: شه‌ریكایه‌تی به ڕوو (شَرِكَةُ الوُجُوه): بریتیه له شه‌ریكیكردن له‌وه‌ى به پایه‌ی خۆیان ده‌یكڕن بێ ئه‌وه‌ى ده‌ستمایه‌یان هه‌بێت، وه‌كو پشت به‌ستنێك به متمانه‌ى بارزگانان پێیان.
چوارم: شه‌ریكایه‌تی به لاشه (شَرِكَةُ الأبدان): بریتیه له شه‌ریكی كردن له‌وه‌ى به لاشه‌ی خۆیان به حه‌ڵاڵی كه‌سابه‌تی تێدا ده‌كه‌ن، وه‌ك چیلكه كۆكردنه‌وه وڕاوكردن وكانزا ودار كۆكردنه‌وه. یا شه‌ریكی بكه‌ن له‌وه‌ى ڕازی ده‌بن بخرێته ئه‌ستۆیان له ئیشكردن وه‌ك چنین ودورین وهاوشێوه‌كانیان. قازانجه‌كه‌ش به گوێره‌ى ڕێككه‌وتن له نێوان هاوبه‌شه‌كاندا دابه‌شده‌كرێت، به هه‌مان شێوه زه‌ره‌ر وزیان به گوێره‌ى پاره‌كه‌یان ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه له هاوبه‌شی «الْمُضَارَبَة»دا نیه. هه‌روه‌ها بۆ هه‌ر یه‌كه‌شیان هه‌یه كه‌ى ویستی گرێ به‌ستی هاو به‌شیه‌كه هه‌ڵ بوه‌شێنێته‌وه وه‌ك چۆن به مردنی یه‌كێكیان یا شێت بونی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
(1) مُشاع: وه‌ك به نیوه یا چوار یه‌ك وهتد، یانی: جۆرێكی دیاری كرا‌و تایبه‌ت نه‌كرێت به یه‌كێكیانه‌وه وهاوشێوه‌ى ئه‌مانه. وه‌رگێڕ