ده‌روازه‌ى یانزه‌هه‌م كرێ دان «الإِجَارَة»
چه‌ند پرسێكی له خۆ گرتوه:
پرسى یه‌كه‌م: واتای به كرێ دان وبه‌ڵگه‌كانی شه‌رعی بونی:
1- واتای «الإجارة» وپێناسه‌كه‌ی: له زماندا له «أجر»ه‌وه وه‌رگیراوه، كه بریتیه له به‌رامبه‌ر وته‌عویز، هه‌ر بۆیه به پاداشت وتراوه: ئه‌جر. له شه‌رعیشدا: بریتیه له گرێ به‌ستێك له سه‌ر سودێكی حه‌ڵاڵی زانراو، به‌ره به‌ره له ماوه‌یه‌كی دیاری كراودا وه‌ر ده‌گیرێت له سه‌ر زات «عَيْن»ێكی زانراو یان وه‌سفكراو له ئه‌ستۆ، یان له سه‌ر كارێكی زانراو به به‌رامبه‌رێكی زانراو وه‌رده‌گیرێت.
2- به‌ڵگه‌كانی شه‌رعی بونی: به‌ڵگه‌ى شه‌رعی بونی فه‌رمایشته‌كه‌ى خوایه جلّ جلاله: ﴿فَإِنْ أَرْضَعْنَ لَكُمْ فَآَتُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ﴾ [الطلاق:6] «ئه‌گه‌ر به كرێ شیریاندا به‌و منداڵانه‌ى خۆیان كه له ئێوه‌ن، ئه‌وا كرێكه‌یان به ته‌واوه‌تی بده‌ن» ﴿قَالَتْ إِحْدَاهُمَا يَا أَبَتِ اسْتَأْجِرْهُ إِنَّ خَيْرَ مَنِ اسْتَأْجَرْتَ الْقَوِيُّ الْأَمِينُ﴾ [القصص:26] «یه‌كێك له دو ئافره‌ته‌كه به باوكی وت: باوكه! به كرێ بیگره بۆ له‌وه‌ڕاندنی مه‌ڕ وماڵاته‌كه‌ت، بێگومان باشترین كه‌سێك به كرێ بیگری بۆ شوانی: به‌هێز وده‌ستپاكه؛ به‌هێزه بۆ پارستنی ماڵاته‌كه، ده‌ستپاكه وله خیانه‌تی ناترسی». هه‌روه‌ها چه‌سپاوه كه «اسْتَأْجَرَ رَسُولُ اللهِ ـ صلی الله علیه وسلم ـ وَأَبُو بَكْرٍ رَجُلًا مِنْ بَنِي الدِّيلِ... هَادِيًا خِرِّيتًا» «په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ وئه‌بوبه‌كر پیاوێكیان له خێڵی «دیل» به كرێ گرتوه بۆ دەڵاڵی وڕێ نیشاندان». هه‌ڕه‌شه‌ش كراوه له‌و كه‌سه‌ی به ته‌واوه‌تی كرێی كرێكار نادات؛ له ئه‌بو هوره‌یره‌وه ـ رضي الله عنه ـ ، په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رموی: «قَال اللَّهُ تَعَالَى: ثَلَاثَةٌ أَنَا خَصْمُهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ:... وَرَجُلٌ اسْتَأْجَرَ أَجِيرًا فَاسْتَوْفَى مِنْهُ وَلَمْ يُعْطِ أَجْرَهُ » «خوا جلّ جلاله فه‌رموی: سێ كۆمه‌ڵ خۆم دژیانم له دواڕۆژدا... وپیاوێك كرێكارێك بگرێت، ئیشه‌كه‌ى به ته‌واوه‌تی بۆ بكات به‌ڵام ئه‌م مافه‌كه‌ى پێ نادات»(١). هه‌روه‌ها له ئیبن عومه‌ره‌وه رضی الله عنهما، په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رمویه‌تی: «أَعْطُوا الْأَجِيرَ أَجْرَهُ قَبْلَ أَنْ يَجِفَّ عَرَقُهُ» «كرێی كرێكار بده‌ن پێش ئه‌وه‌ى ئاره‌قه‌كه‌ى وشكه‌وه بێت»(٢).
پرسى دووه‌م: مه‌رجه‌كانی به كرێ دان:
1- دروست نابێ مه‌گه‌ر كه‌سه‌كه هه‌ڵس وكه‌وت دروست (ژیر وباڵغ وئازاد وسه‌ر ڕاست) بێت.
2- ئه‌بێت سوده‌كه زانراو بێت، چونكه لێره‌دا سوده‌كه بریتیه له «گرێ به‌ست له سه‌ركراو»، جا مه‌رجه بزانرێت، هه‌ر وه‌ك كڕین وفرۆشتن.
3- ئه‌بێت كرێكه‌ش زانراو بێت، چونكه به‌رامبه‌ره‌كه‌یه (عِوَضَ)ه‌كه‌یه له گرێ به‌ستێكى ئاڵ وگۆڕ كردن دا، جا پێویسته بزانرێت، وه‌ك نرخ [له كڕین وفرۆشتن دا].
4- ئه‌بێت سوده‌كه‌ش حه‌ڵاڵ بێت، جا كرێ له سه‌ر دامێن پیسی وگۆرانی وفرۆشتنی ئامێره‌كانی مۆسیقا دروست نابێت.
5- ئه‌بێت سوده‌كه ئاماده‌گی ئه‌وه‌ى هه‌بێت هه‌قه‌كه‌ی بدرێت، جا به كرێدان دروست نابێت له سه‌ر شتێك ناكرێ هه‌قی سوده‌كه بدرێت، وه‌ك به كرێگرتنی كوێر بۆ پاراستنی شتێك پێویستی به بینین هه‌یه.
6- ئه‌بێت سوده‌كه موڵكی به كرێ ده‌ره‌كه یان ڕێگه پێ دراو بێت، چونكه به كرێ دان فرۆشتنی سوده‌كانه، بۆیه ئه‌وه مه‌رجه بۆی هه‌ر وه‌ك فرۆشتن.
7- ئه‌بێت ماوه‌كه زانراو بێت، جا به كرێ دان دروست نیه بۆ ماوه‌یه‌كی نه‌زانراو، چونكه سه‌رده‌كێشێت بۆ ناكۆكی.
پرسى سێیه‌م: ئه‌و حوكمانه‌ى په‌یوه‌ستن به كرێ دانه‌وه:
ئه‌م حوكمانه‌ى خواره‌وه‌ش په‌یوه‌سته به گرێ به‌ستی به كرێ دانه‌وه:
1- به كرێگرتن دروست نیه بۆ ئه‌و شتانه‌ى نزیكبونه‌وه‌ن له خوا وپه‌رستنن، وه‌ك بانگدان وحه‌جكردن وفه‌توادان وپێشنوێژی كردن وفێركردنی قورئان، چونكه نزیكیه له خواوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى هه‌ڵده‌ستێ به‌مانه دروسته بۆی له به‌رامبه‌ردا موچه‌ی له خه‌زێنه‌ى ده‌وڵه‌ت وه‌ربگرێت.
2- به كرێ ده‌ر له سه‌ریه‌تی خودی شته‌كه بدات به كرێ گرته‌كه وده‌سه‌ڵاتی سود لێ وه‌رگرتنی پێ بدات، وپێویستیشه له سه‌ر به كرێگرته پارێزگاری بكات له ماڵه به كرێ دراوه‌كه، هه‌روه‌ها له كاتی خۆیدا كرێكه بدات.
3- دروست نیه تاك لایه‌نه گرێ به‌ستی به كرێ دان هه‌ڵ بوه‌شێنرێته‌وه مه‌گه‌ر ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وه‌كه‌ى له سه‌ر بێت، ئه‌گه‌ریش یه‌كێكیان مرد وخودی به كرێدراوه‌كه مابو گرێ به‌سته‌كه هه‌ڵناوه‌شێته‌وه ومیراتگره‌كه‌ى جێی ده‌گرێته‌وه.
4- ئه‌گه‌ر خودی ماڵه به كرێدراوه‌كه فه‌وتا، یان سوده‌كه‌ى نه‌ما وه‌ك ئاژه‌ڵێك مردار بێته‌وه، یان ماڵێك بڕوخێت ئه‌وا به كرێدانه‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
(١) أخرجه البخاري (2227).
(٢) أخرجه ابن ماجه (2443)، وصححه الألباني (صحيح سنن ابن ماجه 1995).