ده‌روازه‌ى دوانزه‌هه‌م پێكه‌وه زه‌رعاتكردن، وپێكه‌وه ئاودان «الْمُزَارَعَة والْمُسَاقَاة»
چه‌ند پرسێكی تێدایه:
پرسى یه‌كه‌م: واتای پێكه‌وه زه‌رعاتكردن، وپێكه‌وه ئاودان، وحوكمه‌كه‌یان:
1- واتاكه‌یان:
«الْمُزَارَعَة»: بریتیه له‌وه‌ى زه‌وی بدرێت به كه‌سێك بیكاته كشتوكاڵا، یا دانه‌وێڵه‌ى پێ بدرێت بیچێنێت وبه ئیشه‌كانی هه‌ستێت، به‌رامبه‌ر به‌شێكی زانراوی بێ تایبه‌تكراو (مشاع)ی به‌ر وبومه‌كه.
«الْمُسَاقَاة»یش: بریتیه له‌وه‌ى داری چێنراوی زانراوی به‌ربوم خوراو بدرێت به كه‌سێك به ئیشه‌كانی هه‌ستێت به‌رامبه‌ر به به‌شێكی زانراوی بێ تایبه‌تكراوی به‌ر وبومه‌كه.
په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوكیشیان ئه‌وه‌یه: موزاره‌عه‌كردن ئیش له سه‌ر زه‌رعاته‌كه ده‌كرێت وه‌ك دانه‌وێڵه، موساقاتیش ئیش له سه‌ر داره‌كه ده‌كرێت وه‌ك خورما، له هه‌ردوكیشیاندا به‌شێكی داهاته‌كه بۆ ئیشكه‌ره‌كه‌یه.
2- حوكمه‌كه‌یان:
هه‌ر دوكیان شه‌رعین، وله گرێ به‌سته دروست (جَائِزَة)ه‌كانن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خه‌ڵك پێویستیان پێ ده‌بێت. له ئیبن عومه‌ره‌وه رضی الله عنهما: «أَنَّ رَسُولَ اللهِ ـ صلی الله علیه وسلم ـ عَامَلَ أَهْلَ خَيْبَرَ بِشَطْرِ مَا يَخْرُجُ مِنْهَا مِنْ ثَمَرٍ أَوْ زَرْعٍ» «په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ مامه‌ڵه (موساقات)ى له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی خه‌یبه‌ردا كرد به رامبه‌ر نیوه‌ى داهاته‌كه‌ى له به‌ر وبوم وكشتوكاڵ»(١).
پرسى دووه‌م: مه‌رجه‌كانی موساقات وموزاره‌عه:
1- ئه‌بێت له موساقاتدا داره‌كان زانراو بێ، وله موزاره‌عه‌شدا تۆوه‌كه زانراو بێ.
2- ئه‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ى گرێ به‌سته‌كانی ده‌كات هه‌ڵس وكه‌وت دروست بێت، بۆیه نابێت مه‌گه‌ر پێگه‌یشتویه‌كی ئازادی سه‌ر ڕاست بیكات.
3- ئه‌بێت داره‌كه به‌ر وبومێكی خوراوی هه‌بێت، وه‌ك خورما وهتد.
4- ئه‌بێت ئیشكه‌ره‌كه له به‌ر وبومی داره‌كه، یان له ده‌خلی داهاتی زه‌ویه‌كه به‌شێكی بێ تایبه‌تكراوی زانراوی هه‌بێت وه‌ك سێیه‌ك وچواریه‌ك وهاوشێوه‌كانیان.
پرسى سێیه‌م: ئه‌و حوكمانه‌ى په‌یوه‌سته به هه‌ر دوكیانه‌وه
ئه‌م حوكمانه‌ى خواره‌وه‌یان پێوه په‌یوه‌سته:
1- له سه‌ر ئیشكه‌ره‌كه‌یه هه‌مو ئه‌و شتانه بكات كه ئه‌بێته مایه‌ی باشبون وچاك بونی به‌ر وبومه‌كه وه‌ك كێلآن وئاودان وپاككردنه‌وه وپاراستن وموتروبه‌كردن وشكردنه‌وه‌ى به‌ر وبوم وجگه له‌مانه‌ش.
2- له سه‌ر خاوه‌ن زه‌ویه‌كه‌شه هه‌مو ئه‌و شتانه بكات كه ئه‌سڵه‌كه ده‌پارێزێت، وه‌ك بیر كه‌ندن وئاو دابینكردن ودیوار وپه‌رژین لێدان، وهێنانی ئامێر وماتۆڕ.
3- له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی به‌ر وبومه‌كه‌دا ئیشكه‌ر ده‌بێته خاوه‌نی به‌شه‌كه‌ى خۆی.
4- هه‌ر دو لا، كه‌ی ویستیان ده‌توانن گرێ به‌سته‌كه هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه، چونكه گرێ به‌ستێكه دروسته ولازم نیه، جا ئه‌گه‌ر هه‌ڵوه‌شایه‌وه وبه‌ر وبومه‌كه‌ش ده‌ركه‌وتبو، ئه‌وا به گوێره‌ى مه‌رجه‌كانی هه‌ر دو لایانه، له سه‌ر ئیشكه‌ره‌كه‌شه كاره‌كه‌ى ته‌واو بكات. جا ئه‌گه‌ر ئیشكه‌ره‌كه پێش ده‌رچونی كشتوكاڵه‌كه وده‌ركه‌وتنی به‌ر وبومه‌كه هه‌ڵی وه‌شانده‌وه ئه‌وا هیچی بۆ نیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ڕازی بوه مافه‌كه‌ى خۆی بخات وه‌ك ئیشكه‌ر له «مضاربة»دا. به‌ڵام ئه‌گه‌ر خاوه‌ن ماڵه‌كه هه‌ڵی وه‌شانده‌وه پێش ده‌ركه‌وتنی به‌ر وبومه‌كه ودوای ده‌ست كردنه به ئیش، ئه‌وا ئیشكه‌ره‌كه قازانجی هاوشێوه‌ى ئه‌وه‌ى بۆ هه‌یه.
5- ئه‌گه‌ر موساقات یان موزاره‌عه‌ى له‌گه‌ڵ كرد له ماوه‌یه‌كدا كه زۆرجار به‌ر وبومی تێدا دێته به‌رهه‌م به‌ڵام ئه‌و ساڵه هیچی به‌رهه‌م نه‌هێنا ئه‌وا ئیشكه‌ره‌كه هیچی بۆ نیه.
وەرگیراوە لە کتێبی (فیقهی ئاسان لە ژێر ڕۆشنایی سوننەت و قورئان)
(١) متقق عليه: أخرجه البخاري (2329)، ومسلم (1551). [گرێ به‌ستی جائز هه‌یه له‌گه‌ڵ گرێبه‌ستی «لازم»، جائز: ئه‌و گرێبه‌ستانه‌یه واجب نیه پێوه‌ى پابه‌ند بیت وبۆت نه‌بێت هه‌ڵی بوه‌شێنیته‌وه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر زیانی بۆ لایه‌نی به‌رامبه‌ر تێدا نه‌بو].