ده‌روازه‌ى سیانزه‌هه‌م شوفعه وهاوسێیه‌تی «الشُّفْعَة وَالجِوَار»
چه‌ند پرسێكی له خۆ گرتوه:
پرسى یه‌كه‌م: واتای شوفعه، وبه‌ڵگه‌كانی شه‌رعی بونی:
1- واتاكه‌ى: «الشُّفْعَة»: ماف دانه به شه‌ریك كه به‌شی شه‌ریكه‌كه‌ی خۆی وه‌ربگرێته‌وه له كه‌سی سێیه‌م كه به به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌شه‌ی كه‌وتۆته ده‌ستی. واشی پێوتراوه چونكه هاوڕێكه‌ی فرۆشراوه‌كه‌ى هێناوه‌ته‌وه سه‌ر موڵكی خۆی وبۆته جوت «شفع»، دوای ئه‌وه‌ى له موڵكه‌كه‌ى به‌شه‌كه‌ى ته‌نها بو، وتراویشه: بریتیه له خاوه‌ندارێتیه‌كی ناچاری كه شه‌ریكه كۆنه‌كه هه‌یه‌تی به‌سه‌ر شه‌ریكه نوێیه‌كه‌دا به هۆی شه‌ریكایه‌تی، تا زیان دور بخاته‌وه.
2- به‌ڵگه‌كانی شه‌رعی بونی: بنه‌ما تێیدا فه‌رموده‌كه‌ى جابره ـ رضي الله عنه ـ ئه‌ڵێ: «قَضَى رَسُولُ اللهِ ـ صلی الله علیه وسلم ـ بِالشُّفْعَةِ فِي كُلِّ مَا لَمْ يُقْسَمْ، فَإِذَا وَقَعَتِ الْحُدُودُ، وَصُرِّفَتِ الطُّرُقُ، فَلَا شُفْعَةَ» «په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رمانی به شوفعه كرد له هه‌ر شتێك مادام دابه‌ش نه‌كرا بێت، كه سنور دیاری كرا وڕێگا وجاده‌كانی ڕونه‌وه بون ئیتر شوفعه نیه»(١). له ڕیوایه‌تێكی تردا(٢): «قَضَى رَسُولُ اللهِ ـ صلی الله علیه وسلم ـ بِالشُّفْعَةِ فِي كُلِّ شَرِكَةٍ لَمْ تُقْسَمْ رَبْعَةٍ أَوْ حَائِطٍ لَا يَحِلُّ لَهُ أَنْ يَبِيعَ حَتَّى يُؤْذِنَ شَرِيكَهُ، فَإِنْ شَاءَ أَخَذَ وَإِنْ شَاءَ تَرَكَ، فَإِذَا بَاعَ وَلَمْ يُؤْذِنْهُ فَهُوَ أَحَقُّ بِهِ» «په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رمانی به شوفعه كرد له هه‌ر شه‌ریكیه‌كدا خان‌و وماڵ وزه‌وی وبێستانه‌كه دابه‌ش نه‌كرابێت، حه‌ڵاڵ نیه بۆی بیفرۆشێت تا داوای ئیزن له شه‌ریكه‌كه‌ى ده‌كات، ئه‌گه‌ر ویستی لێی ده‌كڕێت، یان نایه‌وێت، جا ئه‌گه‌ر فرۆشتی ئیزنی نه‌خواست ئه‌وا ئه‌و له پێشتره بۆی». هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رموێ ـ صلی الله علیه وسلم ـ : «جَارُ الدَّارِ أَحَقُّ بِالدَّارِ» «هاوسێ ماڵ له پێشتره به ماڵه‌كه»(٣). زانایانیش كۆكن له سه‌ر ئه‌وه‌ى مافی شوفعه بۆ شه‌ریك چه‌سپاوه ئه‌گه‌ر فرۆشراوه‌كه‌ى دابه‌ش نه‌كرا بێت وه‌ك زه‌وی وخانو وبێستان. به‌مه‌ش ڕون بویه‌وه شوفعه به سوننه‌ت وكۆ ده‌نگی شه‌رعیه.
پرسى دووه‌م: ئه‌و حوكمانه‌ى په‌یوه‌ستن به شوفعه‌وه:
1- بۆ شه‌ریك دروست نیه به‌شه‌كه‌ى خۆی بفرۆشێت تا داوای ئیزن له شه‌ریكه‌كه‌ى ده‌كات، كه فرۆشتی وئیزنی نه‌خواست ئه‌وا شه‌ریكه‌كه‌ى له پێشتره به‌و به‌شه‌ی فرۆشراوه.
2- شوفعه نیه جگه له زه‌وی وزار وخانوبه‌ره، وه‌ك گوازراوه‌كان (المنقوڵات) له شتومه‌كه‌كان وئاژه‌ڵان وهاوشێوه‌كانی.
3- شوفعه مافێكی شه‌رعیه دروست نیه فێلأ وحیله بكرێت بۆ خستنی، چونكه دانراوه بۆ لادانی زه‌ره‌ر له سه‌ر شه‌ریك.
4- به گوێره‌ى به‌ش وموڵكی شه‌ریكه‌كان شوفعه ده‌چه‌سپێت، كێش شوفعه‌ى بۆ بچه‌سپێت به‌و نرخه ده‌یبات كه فرۆشراوه ئیتر به قه‌رز بێت یان نه‌خت.
5- شوفعه ده‌چه‌سپێت ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌شه گوازراوه‌ی شه‌ریكه‌كه به فرۆشتنێكی ڕاشكاوانه وهاواتاكانی فرۆشرا بێت، بۆیه شوفعه نیه له به‌ش گواستنه‌وه‌ی بێ فرۆشتن، وه‌ك: به‌خشراوی بێ به‌رامبه‌ر، ومیراتی، وه‌سیه‌تكراو.
6- ئه‌بێت ئه‌و خان‌و به‌ره‌یه‌ى گوازراوه‌ته‌وه به فرۆشتن، دابه‌شكردن هه‌ڵبگرێت، بۆیه شوفعه نییه له‌وه‌ى دابه‌شكردن هه‌ڵناگرێت وه‌ك گه‌رماوی بچوك، وبیر، وڕێگا.
7- كه‌ى به فرۆشتنه‌كه‌ى زانی شوفعه یه‌كسه‌ر ده‌چه‌سپێت، جا ئه‌گه‌ر كاتی فرۆشتنه‌كه داوای نه‌كرد ئه‌وه مافه‌كه‌ى ده‌كه‌وێت، مه‌گه‌ر نه‌زانێت ئه‌وه شوفعه‌كه هه‌ر ده‌مێنێت، به هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر داواكاریه‌كه‌ى دواخست له‌به‌ر عوزرێك وه‌ك نه‌زانینی حوكمه‌كه‌ى وجگه له‌مه‌ش له بیانوه‌كان.
8- شوفعه له‌و زه‌ویه‌یه كه دابه‌ش نه‌كراوه وسنوری دیاری نه‌كراوه، چی دره‌ختی چێنراو وبیناش هه‌بو ئه‌وه هه‌ر له‌گه‌ڵ زه‌ویه‌كه‌دایه، ئه‌گه‌ریش دابه‌ش كرا به‌ڵام هه‌ندێك مه‌ڕافق وپێداویستی هاوبه‌ش له نێوان هاوسێكان مایه‌وه وه‌ك ڕێگا وئاو وهاوشێوه‌كانی، ئه‌وه له سه‌ر ڕاستترین دو بۆچونی زانایان شوفعه ماوه.
9- ئه‌بێت شوفعه‌كه‌ر هه‌مو فرۆشكراوه‌كه ببات، جا هه‌ندێكی نابات وهه‌ندێكیشی واز لێ بهێنێت، ئه‌مه‌ش بۆ دورخستنه‌وه‌ى زه‌ره‌ر وزیان له سه‌ر كڕیار.
پرسى سێیه‌م: حوكمه‌كانی هاوسیێه‌تی:
دراوسێ مافی هه‌یه به سه‌ر دراوسێكه‌ی تره‌وه، په‌یامبه‌ریش ـ صلی الله علیه وسلم ـ ئه‌وه‌نده ئامۆژگاری كردوه ده‌رهه‌ق به درواسێ تا خه‌ریك بوه بیكاته میرات گر، جا كێ پێویستی به هاوسێكه‌ى كه‌وت وه‌ك ئه‌وه‌ى پێویستی به‌وه بێت ئاو یا ڕێڕه‌وێك وهاوشێوه‌كانی به موڵكه‌كه‌یدا ببات، ئه‌وا له سه‌ر هاوسێكه‌یه‌تی پێداویستیه‌كه‌ى بۆ دابین بكات، ئیتر به به‌رامبه‌ر بێت یان بێ به‌رامبه‌ر.
بۆ مرۆڤیش نییه شتێك له موڵكه‌كه‌ی خۆیدا بكات ببێته مایه‌ی زیان بۆ هاوسێكه‌ى، وه‌ك كردنه‌وه‌ى په‌نجه‌ره‌یه‌ك به ڕوی ماڵه‌كه‌ی ئه‌ودا، یان كارگه‌یه‌ك به ده‌نگه‌كه‌ى دراوسێكان بێزار ده‌كات وهاوشێوه‌كانی. ئه‌گه‌ریش دیوارێكی هاوبه‌ش هه‌بو له نێوانیان بۆی نیه هه‌ڵس وكه‌وتی تێدا بكات وداری له سه‌ر دابنێت مه‌گه‌ر زه‌رور بێت، وه‌ك كاتی سه‌رگرتنی خانوه‌كه‌ى، ئه‌و كاته با هاوسێكه‌ى ڕێگری لێ نه‌كات، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ : «لَا يَمْنَعَ جَارٌ جَارَهُ أَنْ يَغْرِزَ خَشَبَةً فِي جِدَارِهِ» «با هیچ هاوسێیه‌ك ڕێگری له هاوسێكه‌ى تری نه‌كات كارێك بچه‌قێنێت به دیواره‌كه‌یدا»(٤).
پرسى چواره‌م: له باره‌ى ڕێگا وبانه‌وه:
1- دروست نییه ڕێگا له موسڵمانان ته‌سك بكرێته‌وه.
2- دروست نییه له موڵكه‌كه‌ی خۆیدا شتێك بكات ڕێگاكه‌ى پێ ته‌سك ببێته‌وه.
3- دروست نییه شوێنی ڕاگرتنی ئاژه‌ڵ وئۆتۆمبیله‌كه‌ى سه‌ره ڕێ بێت.
4- ڕێگا مافی هه‌موانه بۆیه پێویسته پارێزگاری لێ بكرێت له هه‌مو ئه‌و شتانه‌ى زیان به تێ په‌ڕ بوان ده‌گه‌یه‌نێت، وه‌ك زبڵ وخاشاك وهاوشێوه‌كانی بخه‌یته سه‌ری، چونكه لادانی ئازار له سه‌ر ڕێگا به‌شێكه له به‌شه‌كانی باوه‌ڕ.
وەرگیراوە لە کتێبی (فیقهی ئاسان لە ژێر ڕۆشنایی سوننەت و قورئان)
(١) أخرجه البخاري (2257) واللفظ له، ومسلم (1229).
(٢) أخرجه مسلم (1608) (134). والرَّبعَة والربع: الدار والمسكن ومطلق الأرض.
(٣) أخرجه الترمذي (1368) وقال: «حسن صحيح». وأبو داود (3517). وصححه في «الإروا‌ء» (1539).
(٤) أخرجه البخاري (2463)، ومسلم (1609)، واللفظ للبخاري.