ده‌روازه‌ى چوارده‌هه‌م سپاردن وله ناوچون «الوَدِيعَةُ والإِتْلاَفَات»
چه‌ند پرسێكی له خۆ گرتوه:
پرسى یه‌كه‌م: پێناسه‌ی سپاردن، وبه‌ڵگه‌كانی شه‌رعی بونی:
1- واتاكه‌یان:
سپاردن؛ زات (عَيْن)ی شتێكه خاوه‌نه‌كه‌ى یان جێگره‌كه‌ى لای كه‌سێك دایده‌نات بیپارێزێت به بێ به‌رامبه‌ر.
2- به‌ڵگه‌كانی شه‌رعی بونی:
بنه‌ما تێیدا فه‌رمایشته‌كه‌ى خوایه جلّ جلاله: ﴿فَلْيُؤَدِّ الَّذِي اؤْتُمِنَ أَمَانَتَهُ﴾ [البقرة:283] «وقه‌رزه‌كه ئه‌مانه‌ته له ئه‌ستۆی قه‌رزكه‌ر پێویسته له سه‌ری بیداته‌وه». وئه‌فه‌رموێ جلّ جلاله: ﴿إِنَّ اللَّهَ يَأْمُرُكُمْ أَنْ تُؤَدُّوا الْأَمَانَاتِ إِلَى أَهْلِهَا﴾ [النساء:58]. «خوا فه‌رمانتان پێ ده‌كات به دانه‌وه‌ى ئه‌مانه‌ته‌كان به هه‌مو جۆره‌كانیه‌وه كه خاوه‌نه‌كانیان ئێوه‌یان تێدا به ده‌ستپاك زانیوه، بۆیه كه‌مته‌رخه‌می تێدا مه‌كه‌ن»، په‌یامبه‌ری خواش ـ صلی الله علیه وسلم ـ ئه‌فه‌رموێ: «أَدِّ الْأَمَانَةَ إِلَى مَنِ ائْتَمَنَكَ، وَلَا تَخُنْ مَنْ خَانَكَ» «ئه‌مانه‌ت بگێڕه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى لای داناوی وتۆی به ئه‌مین زانیوه، خیانه‌تیش مه‌كه له‌وه‌ى خیانه‌تت لێ ده‌كات»(١). هه‌روه‌ها زه‌روره‌ت وپێویستی دروستێتی سپاردن ئه‌خوازن.
كێش ده‌یزانی پێی ده‌كرێت ئه‌مانه‌ت بپارێزێت، ئه‌وا سوننه‌ته سپارده‌كه وه‌ربگرێت، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ : «وَاللهُ فِي عَوْنِ الْعَبْدِ مَا كَانَ الْعَبْدُ فِي عَوْنِ أَخِيهِ» «وخوا هه‌میشه یارمه‌تی به‌نده‌كه‌ى ده‌دات، تا به‌نده یارمه‌تی براكه‌ى بدات»(٢). به‌ڵام ئه‌گه‌ر زانی ناتوانێت سپارده‌كه بپارێزێت ئه‌وه بۆی نیه وه‌ری بگرێت.
پرسى دووه‌م: مه‌رجه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی سپاردن دروست بێت:
ئه‌بێت هه‌ردولا هه‌ڵس وكه‌وت دروست بن، بۆیه ئه‌گه‌ر كه‌سێكی هه‌ڵس وكه‌وت دروست ماڵه‌كه‌ى سپارده منداڵێك یا شێتێك یان گه‌مژه‌یه‌ك ئه‌ویش له‌ناویدا ئه‌وا زه‌مانه‌تی له سه‌ر نیه چونكه كه‌مته‌رخه‌م بوه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر منداڵ وهاوشێوه‌كانی ماڵێكی لای كه‌سێكی تر دانا، ئه‌وا زه‌مانه‌تی له سه‌ره چونكه به وه‌رگرتنی ده‌ست درێژی كردوه.
پرسى سێیه‌م: ئه‌و حوكمانه‌ى په‌یوه‌سته به سپاردنه‌وه:
1- سپارده ئه‌مانه‌ته له ده‌ستی پێسپێردراو، بۆیه زه‌مانه‌تی له سه‌ر نیه ئه‌گه‌ر كه‌مته‌رخه‌می نه‌كات، چونكه ئه‌مانه‌تێكه وه‌ك ئه‌مانه‌ته‌كانی تر، ئه‌مینیش زه‌مانه‌تی له سه‌ر نیه ئه‌گه‌ر ده‌ست درێژی نه‌كات، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ : «لَا ضَمَانَ عَلَى مُؤْتَمَنٍ» «زه‌مانه‌تكردن نیه له سه‌ر ئه‌مانه‌ت پێ سپێردراو»(٣).
2- ئه‌گه‌ر ده‌ست درێژی كرده سه‌ر سپارده‌كه یان كه‌مته‌رخه‌می كرد له پاراستنی ئه‌وا زه‌مانه‌تی له سه‌ره ئه‌گه‌ر فه‌وتا، چونكه ماڵی كه‌سی تری فه‌وتاندوه.
3- پێویسته له سه‌ر پێ سپێردراو (الْمُسْتَوْدَع) سپارده‌كه بپارێزێت له شوێنێك به له ڕوی نه‌ریته‌وه به گوێره‌ى سپارده‌كه بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خوا جلّ جلاله فه‌رمان ده‌كات به گێڕانه‌وه‌ى ئه‌مانه‌ته‌كان بۆ خاوه‌نه‌كانیان، ئه‌مه‌ش نابێت مه‌گه‌ر به پاراستنی، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى مه‌به‌ست له سپاردن پاراستنێتی، پێسپێردراویش خۆی پابه‌ند كردوه به‌وه‌وه، كه نه‌یپاراست ئه‌وه ئه‌وه‌ى نه‌كردوه كه پێوه‌ى پابه‌ند بوه.
4- دروسته پێ سپێرداو سپارده‌كه بداته ده‌ست كه‌سێكی تره‌وه كه عاده‌ته‌ن ئه‌و ماڵه‌كه‌ى ده‌پارێزێت وه‌ك ژن وكۆیله وخه‌زنه‌دار وخزمه‌ت كاره‌كه‌ی، ئه‌گه‌ریش لایان فه‌وتا به بێ ده‌ست درێژی وكه‌م ته‌رخه‌می ئه‌وا زه‌مانه‌تیان له سه‌ر نیه.
5- دروست نیه بێ عوزر بیخاته لای كه‌سی تر، عوزریش وه‌ك: سه‌فه‌ر وهاتنی مه‌رگ جا ئه‌وه دروسته. كه‌وابو به عوزره‌وه لای كه‌سی تر داینا وفه‌وتا زه‌مانه‌تی له سه‌ر نییه، ئه‌گه‌ریش به بێ عوزر بو زه‌مانه‌تی له سه‌ره، چونكه ده‌ست درێژی وكه‌م ته‌رخه‌می كردوه.
6- ئه‌گه‌ر پێ سپێردراو ترسی له سپارده‌كه هه‌بو یا ویستی سه‌فه‌ر بكات، ئه‌وا پێویسته له سه‌ری بیگێڕێته‌وه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى یا بریكاره‌كه‌ى، ئه‌گه‌ر نه‌یدۆزینه‌وه ئه‌وه له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌یبات بۆ سه‌فه‌ر ئه‌گه‌ر وا پارێزراوتر ده‌بو، وه‌گه‌رنا ده‌یداته حكومه‌ت، ئه‌وه‌شی پێ نه‌كرا ده‌یخاته لای جێ متمانه‌یه‌ك، چونكه په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ پێش كۆچكردن بۆ مه‌دینه سپارده‌كانی خسته لای ئوم ئه‌یمه‌ن ـ رضي الله عنها ـ ، وفه‌رمانیشی كرد به عه‌لی ـ رضي الله عنه ـ بیگێڕێته‌وه بۆ خاوه‌نه‌كانیان(٤). به هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر پێ سپێردراو نه‌خۆش كه‌وت ومه‌ترسی له سه‌ر بو، ئه‌وا پێویسته له سه‌ری بیگێڕێته‌وه بۆ خاوه‌نه‌كانی ئه‌گه‌ر نه‌كرا ده‌یخاته لای حكومه‌ت ئه‌گه‌رنا ده‌یخاته لای كه‌سێك جێی متمانه‌ى بێت.
7- ئه‌گه‌ر سپارده‌كه ئاژه‌ڵ بو له سه‌ر پێ سپێردراوه ئاڵف وخۆراكی بۆ دابین بدات، ئه‌گه‌ر كه‌م ته‌رخه‌می كرد زه‌مانه‌تی له سه‌ره، به‌م كه‌م ته‌رخه‌میه‌ش تاوانی ده‌گات چونكه حورمه‌تی هه‌یه، وهه‌روه‌هاش له هه‌مو جه‌رگێكی ته‌ڕ پاداشت هه‌یه.
8- پێ سپێردراو ده‌ست پاكه وقسه‌ى وه‌ر ده‌گیرێت؛ ئه‌گه‌ر وتی سپارده‌كه‌م گێڕاوه‌ته‌وه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى یان جێگره‌كه‌ى، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر سوێندی خوارد قسه‌ی وه‌رده‌گیرێت ئه‌گه‌ر وتی فه‌وتاوه به بێ ده‌ست درێژی وكه‌مته‌رخه‌می. وله سه‌ریه‌تی ئه‌گه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ى داوای كرد دوای نه‌خات، ئه‌گه‌ریش دوای خست به بێ عوزر وله ناوچو ئه‌وا زه‌مانه‌تی له سه‌ره.
9- له شێوه سه‌رده‌میه‌كانى سپاردن: سپارده بانكیه‌كانه (الوَدَائِعُ الْمَصْرِفِيَّة) بریتیه له‌وه‌ى هه‌ندێك له تاكه‌كان پێی هه‌ڵده‌ستن وبڕێك پاره‌ی نه‌خت ده‌خه‌نه بانكه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و یان ڕه‌ها، بانكه‌كه‌ش هه‌ڵده‌ستێت به هه‌ڵس وكه‌وتكردن به‌م پارانه‌وه، له به‌رامبه‌ردا سودێكی پاره‌یی چه‌سپاو ده‌دات به خاوه‌نه‌كه‌ى، ئه‌مه‌ش هه‌مان واتای قه‌رزه، كه بانكه‌كه خود وزاتی ماڵه‌كه‌ى لایه وله ئه‌ستۆیه‌تی، وبه‌ڵێنیش ده‌دات هه‌مان نرخ بگێڕێته‌وه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى كه‌ى داوای كرد، ئا به‌م شێوازه‌ش بێت ڕیبایه وحه‌رامه، جا با موسڵمانان وریا بن وتێی نه‌كه‌ون.
به‌ڵام ئه‌و سپاردانه‌ى كه خاوه‌نه‌كه‌ى سوی له سه‌ر وه‌رناگرن ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ پێی ده‌وترێت: «الحساب الجاري» ئه‌وه هیچی تێدا نیه، چونكه زیاتر له پاره‌كه‌ى خۆی وه‌رنه‌گرتوه. ئه‌گه‌ریش كه‌سه‌كه پابه‌ند كرا زیاده وه‌ربگرێت، ناچاریش بو سپارده بخاته ئه‌م جۆره بانكانه ئه‌گه‌ریش نه‌یكات به دڵنیاییه‌وه توشی زیان ده‌بێت، ئه‌و كاته زیاده‌كه وه‌رده‌گرێت وله به‌رژه‌وه‌ندی گشتی موسڵمانان خه‌رجی ده‌كات.
پرسى چواره‌م: له باره‌ى له ناوچونه‌كانه‌وه (الإتلافات):
حه‌رامه ده‌ست درێژی بكرێته سه‌ر ماڵی موسڵمانان وبه ناڕه‌وا ببرێت، هه‌ر كه‌سێكیش ده‌ست درێژی بكاته سه‌ر ماڵی جگه له خۆی وبیفه‌وتێنێت وماڵه‌كه‌ش حورمه‌تدار بێت، ئه‌وه زه‌مانه‌تی له سه‌ره، به هه‌مان شێوه كه‌سێك ببێته هۆكاری فه‌وتانی ماڵی جگه له خۆی به كردنه‌وه‌ى قوفڵێك یان كردنه‌وه‌ى ده‌رگایه‌ك وهاوشێوه‌كانی.
ئه‌گه‌ریش مه‌ڕ وماڵاتی هه‌بو پێویسته له سه‌ری به شه‌و بیپارێزێت له خراپكردنی كشتوكاڵی خه‌ڵك یان خودی خۆیان، جا ئه‌گه‌ر ئیهمالی كرد وخراپه‌ی لێ كه‌وته‌وه، زه‌مانه‌تی له سه‌ره، چونكه په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رمانی كردوه كه ئه‌بێت خاوه‌ن ماڵه‌كان به ڕۆژ بیپارێزن، وخاوه‌ن مه‌ڕ وماڵاته‌كان به شه‌و بیپارێزن(٥)، جا چی به شه‌و خراپ ببێت ئه‌وه زه‌مانه‌تی له سه‌ریانه، چونكه ماڵ وڕوحی موسڵمانان حورمه‌ت گیراوه، بۆیه ده‌ست درێژی كردنه سه‌ر یا بونه هۆكار بۆ خراپ بون وتیا چونی حه‌رامه.
هه‌ڵ كوته‌ر وپه‌لامار ده‌ر (الصَّائِل)یش(٦) له مرۆڤ وئاژه‌ڵدا ئه‌گه‌ر وازی نه‌هێنا مه‌گه‌ر به كوشتن، ئه‌ویش كوشتی ئه‌وه قه‌ره‌بوی له سه‌ر نیه، چونكه وه‌كو به‌رگری له خۆی كوشتویه‌تی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ ئه‌فه‌رموێ: «مَنْ أُرِيدَ مَالُهُ بِغَيْرِ حَقٍّ فَقَاتَلَ فَقُتِلَ فَهُوَ شَهِيدٌ» «كێ په‌لاماری ماڵه‌كه‌ى درا ویستیان بیبه‌ن به ناحه‌ق، ئه‌ویش له سه‌ری جه‌نگا وكوژرا ئه‌وه شه‌هیده»(٧).
هه‌ر كه‌سێكیش ئامێره حه‌رامكراوه‌كانی له ناودا وه‌ك ئامێره‌كانی مۆسیقا وخاچ وقاپ وچاقاغی مه‌ى، وكتێبی گومڕا وبیدچیه‌كان، وشریت «كاسێت» وگۆڤاری ئابڕو به‌ر وڕوت، ئه‌وه زه‌مانه‌ت وقه‌ره‌بوی له سه‌ر نیه، به‌ڵام له‌ناوبردنه‌كه‌ش به ڕه‌هایی نیه، به‌ڵكو ئه‌بێت به فه‌رمانی دادوه‌ر بێت وله ژێر چاودێری ئه‌ودا بێت، بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی ولادانی خراپه‌كاری، ودورخستنه‌وه‌ى فیتنه وئاشوب.
وەرگیراوە لە کتێبی (فیقهی ئاسان لە ژێر ڕۆشنایی سوننەت و قورئان)
(١) أخرجه مسلم (2699).
(٢) أخرجه أبو داود (3535)، والترمذي (1264)، وصححه الألباني في الإروا‌ء (5/381).
(٣) أخرجه الدارقطني (4113)، والبيهقي (6/289)، وحسَّنه الألباني بمجموع طرقه «الإروا‌ء» (1547).
(٤) رواه البيهقي (6/289) وحسنه الألباني في إرواء الغليل (5/384).
(٥) [أخرجه أبو داود (3569) وغيره. انظر: «الصحيحة» (238)].
(٦) «الصائل» له مرۆڤدا: ئه‌وه‌یه به ده‌ست درێژی هه‌ڵ ده‌كوتێته سه‌ر ماڵ یا ناموس یا خودی خه‌ڵك.
(٧) أخرجه الترمذي (1420)، وقال: «حديث حسن صحيح»، وابن ماجه (2582)، وحسَّن البوصيري إسناده في «الزوائد»، وصححه الشيخ الألباني «صحيح الترمذي» (1147).