ده‌روازه‌ى پانزه‌هه‌م له باره‌ى زه‌وت كردنه‌وه «الغَصْب»
دو پرسی له خۆ گرتوه:
پرسى یه‌كه‌م: پێناسه‌ی زه‌وت كردن، وحوكمه‌كه‌ى:
1- واتاكه‌ی: (الغَصْب) له زماندا: بردنی شتێكه به سته‌م. له شه‌رعیشدا: ده‌ستگرتنه به سه‌ر مافی كه‌سی تردا، به سته‌م وده‌ست درێژی به ناڕه‌وایی.
2- حوكمه‌كه‌ى: حه‌رامه به كۆ ده‌نگی زانایان، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا جلّ جلاله : ﴿وَلَا تَأْكُلُوا أَمْوَالَكُمْ بَيْنَكُمْ بِالْبَاطِلِ﴾ [البقرة:188] «وماڵی یه‌كتر مه‌خۆن به هۆكاری ناڕه‌واوه وه‌ك سوێندی درۆ وداگیركردن ودزین وبه‌رتیل وسو وهاوشێوه‌كانی». هه‌روه‌ها په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ ئه‌فه‌رموێ: «لَا يَحِلُّ مَالُ امْرِئٍ مُسْلِمٍ إِلَّا بِطِيبِ نَفْسِهِ» «ماڵی هیچ موسڵمانێك حه‌ڵاڵ نیه مه‌گه‌ر به ڕه‌زامه‌ندی خۆی»(١). هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رموێ ـ صلی الله علیه وسلم ـ : «مَنِ اقْتَطَعَ شِبْرًا مِنَ الْأَرْضِ ظُلْمًا، طَوَّقَهُ اللهُ إِيَّاهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ مِنْ سَبْعِ أَرَضِينَ» «هه‌ر كه‌س بستێك زه‌وی به ناڕه‌وا زه‌وت بكات ئه‌وا خوا له ڕۆژی دواییدا تا حه‌وت ته‌به‌قه‌ی خواره‌وه‌ى ده‌كاته گه‌ردنی»(٢). جا پێویسته له سه‌ر هه‌مو كه‌سێك كه مافی برایه‌كی لایه سته‌مێكی لێكردوه ته‌وبه بكات وگه‌ردنی خۆی پێ ئازاد بكات، وهه‌ر له دونیادا داوای لێبوردنی لێ بكات، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ : «مَنْ كَانَتْ لَهُ مَظْلِمَةٌ لِأَحَدٍ مِنْ عِرْضِهِ أَوْ شَيْءٍ فَلْيَتَحَلَّلْهُ مِنْهُ الْيَوْمَ، قَبْلَ أَنْ لَا يَكُونَ دِينَارٌ وَلَا دِرْهَمٌ، إِنْ كَانَ لَهُ عَمَلٌ صَالِحٌ أُخِذَ مِنْهُ بِقَدْرِ مَظْلِمَتِهِ، وَإِنْ لَمْ تَكُنْ لَهُ حَسَنَاتٌ أُخِذَ مِنْ سَيِّئَاتِ صَاحِبِهِ فَحُمِلَ عَلَيْهِ» «هه‌ر كه‌س سته‌مێكی له براكه‌ى كردوه له ناموس وكه‌سایه‌تیی یان هه‌ر شتێك، با هه‌ر ئه‌مڕۆ گه‌ردن ئازادی لێ بكات پێش ڕۆژێك كه دینار ودرهه‌می تێدا نیه، ئه‌گه‌ر كرده‌وه‌ى چاكه‌ى هه‌بێت به گوێره‌ى سته‌مه‌كه لێی ده‌بات، ئه‌گه‌ریش كرده‌وه‌ى چاكه‌ى نه‌بو له خراپه‌كانی سته‌ملێكراو ده‌درێت به سه‌ر كۆڵی سته‌مكاردا»(٣).
پرسى دووه‌م: ئه‌و حوكمانه‌ى په‌یوه‌ستن به زه‌وت كردنه‌وه:
1- پێویسته له سه‌ر زه‌وتكه‌ر، زه‌وتكراو وه‌ك خۆی بگێڕێته‌وه، ئه‌گه‌ریش فه‌وتاندبوی هاوشێوه‌كه‌ى بۆ ده‌گێڕێته‌وه [هاوشێوه‌كه‌ی نه‌بو، نرخه‌كه‌ى].
2- هه‌روه‌ها پێویسته له سه‌ری زه‌وتكراو به زیاده‌كه‌یه‌وه بگێڕێته‌وه، ئیتر زیاده‌یه‌كی جودا بێت له زه‌وتكراوه‌كه یان له‌گه‌ڵ زه‌وتكراوه‌كه پێكه‌وه بن.
3- زه‌وتكه‌ر ئه‌گه‌ر هه‌ڵس وكه‌وتی كرد له زه‌وتكراوه‌كه وه‌ك بیناكردن یا ناشتن، فه‌رمان ده‌كرێت به هه‌ڵكه‌ندنی ئه‌گه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ى داوای ئه‌مه‌ى كرد.
4- زه‌وتكراو ئه‌گه‌ر گۆڕا بو یان كه‌مه‌وه بو بو، یان هه‌رزان بو بو، زه‌وتكه‌ر زه‌مانه‌تی كورتهێنانه‌كه‌ى له سه‌ره.
5- زه‌وتكردن جاری وا هه‌یه به دژ وه‌ستانه‌وه (خصومة) وسوێندی درۆ ئه‌بێت.
6- هه‌مو هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی زه‌وت كه‌ر پوچه، ئه‌گه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ى ڕێگه‌ى نه‌دابێت.
وەرگیراوە لە کتێبی (فیقهی ئاسان لە ژێر ڕۆشنایی سوننەت و قورئان)
(١) أخرجه أحمد (5/72)، والدارقطني (3/26) وصححه الألباني «الإروا‌ء» (1459).
(٢) أخرجه البخاري (2452-2453)، ومسلم (1610) واللفظ لمسلم.
(٣) أخرجه البخاري (2449). والمَظْلِمة: ما يطلبه المظلوم، وهو اسم ما أُخذ منه ظلمًا.