ده‌روازه‌ى شانزه‌هه‌م له باره‌ى ئاشته‌وایی كردنه‌وه «الصُّلح»
چه‌ند پرسێكی له خۆ گرتوه:
پرسى یه‌كه‌م: ماناكه‌ى، وبه‌ڵگه‌كانی شه‌رعی بونی:
1- واتاكه‌ی: (الصلح) له زماندا: پێكه‌وه‌نان، یانی: نه‌هێشتنی كێشه. له شه‌رعیشدا: ئه‌و گرێ به‌سته‌یه كه كێشه‌ی كێشه‌داران ده‌بڕێته‌وه.
2- به‌ڵگه‌كانی شه‌رعی بونی: به‌ڵگه‌ى شه‌رعی بونی قورئان وفه‌رموده وكۆ ده‌نگیه. له قورئاندا: ئه‌م ئایه‌ته‌یه: ﴿وَالصُّلْحُ خَيْرٌ﴾ [النساء: 128] «وئاشته‌وایی له پێشتره وباشتره»، هه‌روه‌ها خوا جلّ جلاله ئه‌فه‌رموێ: ﴿وَإِنْ طَائِفَتَانِ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ اقْتَتَلُوا فَأَصْلِحُوا بَيْنَهُمَا﴾ [الحجرات:9] «وئه‌گه‌ر دو كۆمه‌ڵ له باوه‌ڕداران به شه‌ڕ هاتن له‌گه‌ڵ یه‌كتردا ئه‌وا -ئه‌ى بڕواداران- ئاشته‌وایی بكه‌ن له نێوانیاندا، به بانگكردنیان بۆ قورئان وسوننه‌تی په‌یامبه‌ر وڕازی بون به حوكمیان» هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رموێ جلّ جلاله: ﴿لَا خَيْرَ فِي كَثِيرٍ مِنْ نَجْوَاهُمْ إِلَّا مَنْ أَمَرَ بِصَدَقَةٍ أَوْ مَعْرُوفٍ أَوْ إِصْلَاحٍ بَيْنَ النَّاسِ وَمَنْ يَفْعَلْ ذَلِكَ ابْتِغَاءَ مَرْضَاةِ اللَّهِ فَسَوْفَ نُؤْتِيهِ أَجْرًا عَظِيمًا﴾ [النساء: 114] «خێر له زۆربه‌ى چپه وقسه نهێنیه‌كانی خه‌ڵكدا نیه مه‌گه‌ر قسه‌یه‌ك فه‌رمان به به‌خشین بكات، یان قسه‌ى باش بێت، یان خه‌ڵك بنات به یه‌كه‌وه، كێش ئه‌مانه بكات به مه‌به‌ستی ڕه‌زامه‌ندی خوا ئه‌وا بێگومان پاداشتی زۆر وفراوانیان پێ ده‌به‌خشێت». له سوننه‌تیشدا: په‌یامبه‌ر ئه‌فه‌رموێ ـ صلی الله علیه وسلم ـ ( 1): «الصُّلْحُ جَائِزٌ بَيْنَ الْمُسْلِمِينَ إِلَّا صُلْحًا أَحَلَّ حَرَامًا أَوْ حَرَّمَ حَلَالًا» «ئاشته‌وایی له نێوان موسڵماناندا دروسته مه‌گه‌ر ئاشته‌واییه‌ك حه‌رامێك حه‌ڵاڵ بكات یان حه‌ڵاڵێك حه‌رام بكات». وپه‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ خۆی ئاشته‌وایی ده‌كرد له نێوان خه‌ڵكدا. هه‌مو ئوممه‌تیش كۆكن له سه‌ر شه‌رعی بونی ئاشته‌وایی له نێوان خه‌ڵكدا به مه‌به‌ستی ڕه‌زامه‌ندی خوا، وڕازیكردنی هه‌ر دو لایه‌نه‌كه. جا قورئان وسوننه‌ت وئیجماع به‌ڵگه‌ن له سه‌ر دروستێتی ئاشته‌وایی.
پرسى دوه‌م: جۆره گشتیه‌كانی ئاشته‌وایی:
ئاشته‌وایی له نێوان خه‌ڵكدا جۆرا وجۆره:
1- ئاشته‌واییكردن له نێوان ژن ومێرددا: ئه‌گه‌ر مه‌ترسی تێك چونی نێوانیان هه‌بو، له به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا جلّ جلاله : ﴿وَإِنْ خِفْتُمْ شِقَاقَ بَيْنِهِمَا فَابْعَثُوا حَكَمًا مِنْ أَهْلِهِ وَحَكَمًا مِنْ أَهْلِهَا إِنْ يُرِيدَا إِصْلَاحًا يُوَفِّقِ اللَّهُ بَيْنَهُمَا﴾ [النساء:35] «ئه‌گه‌ریش زانیتان كێشه‌كه‌ى نێوانیان ئه‌بێته مایه‌ی جیابونه‌وه، ئه‌وا دادوه‌رێكی دادگه‌ر له كه‌سی مێرده‌كه ودادوه‌رێكی دادگه‌ر له كه‌سی ژنه‌كه بنێرن بۆ لایان تا له كێشه‌كه بڕوانن وئه‌و حوكمه بده‌ن كه به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوكیانی تێدا بێت، ئه‌گه‌ریش هه‌ردو دادوه‌ره‌كه مه‌به‌ستی ئاشته‌واییان هه‌بێت وئوسلوبی چاك به كار بهێنن ئه‌وا خوا ئه‌یاننات به یه‌كه‌وه». یان ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌كه له پشت لێكردنی پیاوه‌كه‌ى ترسا، یانی: ئه‌می نه‌وێت ولوتبه‌رز بێت له ئاستی، خوا جلّ جلاله ئه‌فه‌رموێ: ﴿وَإِنِ امْرَأَةٌ خَافَتْ مِنْ بَعْلِهَا نُشُوزًا أَوْ إِعْرَاضًا فَلَا جُنَاحَ عَلَيْهِمَا أَنْ يُصْلِحَا بَيْنَهُمَا صُلْحًا وَالصُّلْحُ خَيْرٌ﴾ [النساء: 128] «ئه‌گه‌ریش ژنه‌كه زانی پیاوه‌كه‌ى لوتبه‌رزه له ئاستی یان نایه‌وێت وبه‌و لادا ده‌ڕوات، ئه‌وا تاوانیان له سه‌ر نیه ئاشته‌وایی بكه‌ن له سه‌ر ئه‌وه‌ى خۆیان پێی ڕازی ده‌بن له دابه‌شكردن وبژێوی، ئاشته‌واییش له پێشتره وچاكتره».
2- ئاشته‌واییكردن له نێوان دو كۆمه‌ڵی به شه‌ڕ دا هاتو له موسڵمانان. خوا جلّ جلاله ئه‌فه‌رموێ: ﴿وَإِنْ طَائِفَتَانِ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ اقْتَتَلُوا فَأَصْلِحُوا بَيْنَهُمَا﴾ [الحجرات: 9].
3- ئاشته‌واییكردن له نێوان موسڵمانان ونا موسڵمانان دا كه به شه‌ڕ هاتون.
4- ئاشته‌واییكردن له نێوان دو كێشه‌دار له سه‌ر پاره نه‌بێت.
5- ئاشته‌واییكردن له نێوان دو كێشه‌دار له سه‌ر پاره، ئه‌مه‌ش مه‌به‌ستی توێژینه‌وه‌كه‌ى ئێره‌یه، ئه‌وه‌ش ئه‌بێته دو به‌شه‌وه:
أ. ئاشته‌واییكردن له‌گه‌ڵ دانپێدانان، ئه‌مه‌ش دیسانه‌وه دو جۆره:
1- ئاشته‌وایی لێ كه‌مكردنه‌وه (الإِبْرَاء): ئه‌و ئاشته‌واییه‌یه كه له سه‌ر جۆری مافه دانپێدانراوه‌كه‌دا ده‌كرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ى هه‌ڵس وكه‌وت دروستێك دان بنێت كه كه‌سێكی تر قه‌رز یا خود (عَيْن)ی شتێكی لایه، ئینجا به‌رامبه‌ره‌كه‌ی هه‌ندێك له شته‌كه یان قه‌رزه‌كه لا ده‌دات، وباقیه‌كه‌ى ده‌بات، جا لێ خۆشبونه له هه‌ندێكی قه‌رزه‌كه به ده‌سته‌واژه‌ى «صوڵح». ئه‌مه‌ش دروسته به مه‌رجێك خاوه‌ن هه‌قه‌كه ئه‌هلی لێ داشكاندن وته‌به‌ڕوع بێت، هه‌روه‌ها ئه‌بێت به مه‌رج نه‌گیرا بێت له كاتی دان پێدانانه‌كه‌دا.
2- ئاشته‌وایی گۆڕینه‌وه (الْمُعَاوَضَة): ئه‌و ئاشته‌واییه‌یه كه له سه‌ر مافه دان پێدانراوه‌كه‌دا ده‌كرێت به جۆرێكی تر، وه‌ك ئه‌وه‌ى دان بنێت به قه‌رزه‌كه‌ى یان خودی شته‌كه‌ى، ئینجا ئاشته‌وایی له‌گه‌ڵدا ده‌كات له سه‌ر وه‌رگرتنی به‌رامبه‌ره‌كه‌ى له جۆرێكی تر، ئه‌مه‌ش حوكمی كڕین وفرۆشتنی هه‌یه، ئه‌گه‌ریش له سه‌ر سودێك بو حوكمی به كرێدانی هه‌یه.
ب. ئاشته‌واییكردن له‌گه‌ڵ نكوڵی كردن، ئه‌وه‌یه بانگه‌شه‌كار بڵێ: خودی شتێكم لای كه‌سێكی تره، یان قه‌رزێكم له ئه‌ستۆیه‌تی، بانگه‌شه له سه‌ر كراویش نكوڵی لێده‌كات، یان بێ ده‌نگ بێت بێ ئه‌وه‌ى زانستی به‌و شته هه‌بێت، پاشان ئاشته‌وایی ده‌كات له‌گه‌ڵ بانگه‌شه‌كار له سه‌ر ماڵێكی حازری یا قه‌رز، له‌م حاڵه‌ته‌شدا ئاشته‌وایی دروست ئه‌بێت ئه‌گه‌ر نكوڵیكار پێی وابو بانگه‌شه‌كه ناڕه‌وایه، بۆیه پاره ده‌دات تا كێشه له خۆی دور بخاته‌وه، وبیكاته قوربانی سوێنده‌كه‌ى، بانگه‌شه‌كاریش پێی وایه بانگه‌شه‌كه ڕه‌وایه بۆیه پاره‌كه ده‌بات وه‌ك قه‌ره‌بوی مافه چه‌سپاوه‌كه‌ى.
پرسى سێیه‌م: له باره‌ى ئه‌و حوكمانه‌ى په‌یوه‌سته به ئاشته‌واییه‌وه:
1- ئاشته‌وایی دروست ئه‌بێت ئه‌گه‌ر له سه‌ر مافێكی نه‌زانراو بو، ئیتر هی هه‌ردوكیان بو له سه‌ر یه‌كتر، یان هی یه‌كێكیان بو، ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌زانراوه نه‌ده‌كرا بزانرێت قه‌رز بێت یان زاتی شتێك، وه‌ك ئه‌وه‌ى له نێوان دو كه‌سدا مامه‌ڵه وحساباتێك هه‌بێت وماوه‌یه‌كی به سه‌ردا تێپه‌ڕ بو بێت، هیچ كامیشیان له بیری نیه چی مافێكی هه‌یه به سه‌ر هاوڕێكه‌یه‌وه.
2- هه‌ر شتێك دروست بێت به‌رامبه‌ری له سه‌ر وه‌ربگری ئاشته‌وایی له سه‌ر دروست ئه‌بێت، وه‌ك ئاشته‌وایی له سه‌ر تۆڵه سه‌ندنه‌وه به‌و خوێن باییه‌ی شه‌رع دیاری كردوه یان كه‌متر یان زیاتر له‌وه.
3- وهه‌ر شتێك دروست نه‌بێ به‌رامبه‌ری له سه‌ر وه‌ربگری دروست نابێ ئاشته‌وایی بۆ بكه‌ى، وه‌ك ئاشته‌وایی له سه‌ر حه‌دده‌كانی خوا، چونكه شه‌رع كراوه بۆ واز هێنان.
وەرگیراوە لە کتێبی (فیقهی ئاسان لە ژێر ڕۆشنایی سوننەت و قورئان)
( 1) أخرجه أبو داود (3594)، والترمذي (1352) وقال: «حسن صحيح»، وابن ماجه (2352)، وصححه الشيخ الألباني «صحيح ابن ماجه» (1905).