ده‌روازه‌ى حه‌ڤده‌هه‌م پێشبڕكێ «الْمُسَابَقَة»
چه‌ند پرسێكی تێدایه:
پرسى یه‌كه‌م: واتای پێشبڕكێ، وحوكمه‌كه‌ى، و[به‌ڵگه‌كه‌ى]:
1- واتاكه‌ی:
گره‌و له سه‌ر كرا‌و (السَّبَق): ئه‌وه‌یه كه به‌شداربوانی پێشبڕكێی ئه‌سپ وشتر سواری وتیر هاوێژی گره‌وی له سه‌ر ده‌كه‌ن، كێ بردیه‌وه ده‌یبات. پێشبڕكێ (الْمُسَابَقَة)ش بریتیه له پێشبڕكێی ڕاكردنی ئاژه‌ڵان وه‌ی تریش. (الْمُنَاضَلَة والنِّضَال)یش بریتیه له پێشبڕكێی تیر هاویشتن وهاوشێوه‌كانی.
2- حوكمه‌كه‌ى وبه‌ڵگه‌كه‌ى:
پێشبڕكێ دروسته به قورئان وفه‌رموده وكۆ ده‌نگی. سه‌باره‌ت به قورئان: فه‌رمایشته‌كه‌ى خوایه: ﴿وَأَعِدُّوا لَهُمْ مَا اسْتَطَعْتُمْ مِنْ قُوَّةٍ﴾ [الأنفال: 60]. «ئه‌ى گرۆی موسڵمانان بۆ به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ى دوژمنه‌كانتان چیتان له ده‌ست دێت بیكه‌ن له ژماره زۆری وئاماده‌كاری» سه‌باره‌ت به سوننه‌تیش: فه‌رموده‌كه‌ى ئیبن عومه‌ره رضي الله عنه: «أَنَّ رَسُولَ اللهِ ـ صلی الله علیه وسلم ـ سَابَقَ بِالْخَيْلِ الَّتِي قَدْ أُضْمِرَتْ مِنَ الْحَفْيَاءِ، وَكَانَ أَمَدُهَا ثَنِيَّةَ الْوَدَاعِ، وَسَابَقَ بَيْنَ الْخَيْلِ الَّتِي لَمْ تُضَمَّرْ مِنَ الثَّنِيَّةِ إِلَى مَسْجِدِ بَنِي زُرَيْقٍ» «په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ پێشبڕكێی كرد به‌و ئه‌سپه‌ی له‌ڕ كرا بو (أُضْمِرتْ) له هه‌یفاوه بۆ سه‌نیه‌ی وه‌داع، وبه ئه‌سپی له‌ڕنه‌كراو پێشبڕكێی كرد له سه‌نیه‌ی وه‌داعه‌وه بۆ مزگه‌وتی خێڵی زوڕه‌یق»(١)، هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رموێ ـ صلی الله علیه وسلم ـ (٢): «لَا سَبَقَ إِلَّا فِي خُفٍّ، أَوْ نَصْلٍ، أَوْ حَافِرٍ» «گره‌و كردن نیه مه‌گه‌ر له وشتر سواری وتیرهاوێژی، وئه‌سپ سواری». وموسڵمانانیش به گشتی كۆكن له سه‌ر دروستێتی پێشبڕكێ.
پرسى دوه‌م: ئه‌و حوكمانه‌ى په‌یوه‌ستن به پێش بڕكێوه:
1- پێشبڕكێكردن به ئه‌سپ وجگه له‌ویش له ئاژه‌ڵان وسواریه‌كان دروسته، هه‌روه‌ها به پێ، هه‌روه‌ها به تیر هاویشتن وچه‌ك به كارهێنان.
2- پێشبڕكێكردن له وشتر وئه‌سپ وتیر هاویشتن دروسته له سه‌ر به‌رامبه‌رێك، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى [پێشوی] په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ : «گره‌و كردن نیه مه‌گه‌ر له وشتر سواری وتیرهاوێژی، وئه‌سپ سواری».
3- هه‌رچی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی شه‌رعی لێ بكه‌وێته‌وه، وه‌ك ڕاهێنان كردن بۆ تێكۆشان، وڕاهێنان كردن له سه‌ر مه‌سه‌له زانستیه‌كان، ئه‌وا پێشبڕكێ كردن تێیدا حه‌ڵاڵه ودروستیشه به‌رامبه‌ری له سه‌ر وه‌ر بگریت.
4- هه‌مو ئه‌و شتانه‌ى ئه‌كرێن وه‌كو یاری وخۆشی، وزیانیشی تێدا نیه، له‌وانه‌ى شه‌رع حه‌ڵاڵی كردوه، ئه‌وا پێشبڕكێكردن تێیدا دروسته، به مه‌رجێك سه‌رقاڵت نه‌كات له شته دینیه‌كان وه‌ك نوێژ وهاوشێوه‌كانی. به‌ڵام ئه‌م جۆره دروست نیه به‌رامبه‌ری له سه‌ر وه‌ربگری.
5- بۆ هه‌ر یه‌ك له پێشبڕكێ كاران هه‌یه پێشبڕكێكه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه مادام ده‌رنه‌كه‌وتبێ هاوڕێكه‌ى پێشكه‌وتوه، ئه‌گه‌رنا به‌س بۆ پێشكه‌وتو هه‌یه نه‌ك پاشكه‌وتو.
6- به مردنی یه‌كێك له پێشبڕكێكه‌ران یان سواره‌كان پێشبڕكێكه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
7- كه‌ڕاهه‌تی هه‌یه دادوه‌ر یان ئاماده‌بوان ستایش یان عه‌یبداری یه‌كێك له پێشبڕكێكه‌ران بكه‌ن.
پرسى سێیه‌م: مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتنی به‌رامبه‌ر له پێشبڕكێدا:
1- دیاری بونی تیرهاویژان له تیرهاویشتن وسواره‌كان له پێشبڕكێدا، ئه‌مه‌ش به بینین.
2- یه‌كێتی جۆری سواره‌كان یان كه‌وانه‌كان له پێشبڕكێ وتیرهاوێژیدا، بۆیه دروست نابێت له نێوان ئه‌سپی ڕه‌سه‌ن وناڕه‌سه‌ن، هه‌روه‌ها له نێوان كه‌وانی عه‌ره‌بی وفارسی.
3- دیاری كردنی مه‌ودا وئامانجه‌كه، ئه‌مه‌ش هه‌ر به چاو یان به گه‌ز.
4- ئه‌بێت به‌رامبه‌ره‌كه دیاری كرا‌و وحه‌ڵاڵیش بێت، چونكه ماڵێكه له گرێ به‌ستێكدا بۆیه ئه‌بێت بزانرێت وحه‌ڵاڵ بێت وه‌ك باقی گرێ به‌سته‌كانی تر.
وەرگیراوە لە کتێبی (فیقهی ئاسان لە ژێر ڕۆشنایی سوننەت و قورئان)
(١) أخرجه البخاري (2868)، ومسلم (1870) [ولفظ الأصل يشبه لفظ أحمد (5277)، والمثبت هنا لمسلم]، «تَضْمِيرُ الخَيْلِ»: ئه‌وه‌یه ئاڵفی پێ بده‌یت تا قه‌ڵه‌و ده‌بێت پاشان لێی بگریته‌وه مه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده‌ى لاشه‌ى ڕا بگرێت بۆ ئه‌وه‌ى له‌ڕ وسوك ببێته‌وه، له‌ڕكردنه‌وه‌ى ئه‌سپیش بۆ غه‌زا وپێشبڕكێ كراوه..
(٢) أخرجه أبو داود (2574) والنسائي (3616) والترمذي (1700) وحسنه. وصححه في «الإروا‌ء» (5/333).