ده‌روازه‌ى هه‌ژده‌هه‌م ده‌ستیار «العَارِيَة»
چه‌ند پرسێكی له خۆ گرتوه:
پرسى یه‌كه‌م: واتاى ده‌ستیار، وبه‌ڵگه‌كانی شه‌رعی بونی:
1- واتاكه‌ی:
ده‌ستیاردان: حه‌ڵاڵ كردنی سود وه‌رگرتنه له شتێك له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ى خود وزاتی شته‌كه. ده‌ستیار (العارية)یش: خودی ئه‌و شته براوه‌یه بۆ سود وه‌رگرتن، وه‌ك ئه‌وه‌ى داوای ئۆتۆمبیلی كه‌سێك بكات به ئیستیعاره تا سه‌فه‌ری پێ ده‌كات ودوای بۆی ده‌یگێڕێته‌وه.
2- به‌ڵگه‌كانی شه‌رعی بونی:
ئه‌مه‌ش شه‌رعی وسوننه‌ته، له‌به‌ر گشتێتی ئایه‌تی: ﴿وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى﴾ [المائدة: 2]. هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رموێ: ﴿وَيَمْنَعُونَ الْمَاعُونَ﴾ [الماعون: 7] «وڕێگری ده‌كه‌ن له به ئیستعاره دانی ئه‌و شتانه‌ى كه به ده‌ستیاردانی زه‌ره‌ری نیه له قاپ وقاچاغ وجگه له‌وه‌ش»، مه‌به‌ستیش ئه‌وه‌یه كه هاوسێكان ده‌ستیار به یه‌كتری ده‌ده‌ن، وه‌ك قاپ وقازان وهاوشێوه‌كانی، جا خوا جلّ جلاله سه‌رزه‌نشتیان ده‌كات له سه‌ر ده‌ستیار نه‌دان، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له سه‌ر ئه‌وه‌ى سوننه‌ته وهانی بۆ لا دراوه، هه‌روه‌ها سه‌فوانی كوڕی ئومه‌ییه ـ رضي الله عنه ـ ده‌گێڕێته‌وه: «أَنَّ رَسُولَ اللهِ ـ صلی الله علیه وسلم ـ اسْتَعَارَ مِنْهُ أَدْرُعًا يَوْمَ حُنَيْنٍ» «په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ له شه‌ڕی حونه‌یندا قه‌ڵغانێكی به ده‌ستیار لێ خواستوه»(١). هه‌روه‌ها له ئه‌نه‌سه‌وه ـ رضي الله عنه ـ : «اسْتَعَارَ النَّبِيُّ ـ صلی الله علیه وسلم ـ فَرَسًا مِنْ أَبِي طَلْحَةَ» «په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ وڵاخێكی به ده‌ستیار له ئه‌بو ته‌ڵحه خواستوه»(٢).
پرسى دووه‌م: مه‌رجه‌كانی ده‌ستیار:
1- ئه‌بێت ده‌ستیارده‌ر وه‌رگریش شیاوی ته‌به‌ڕوع وبه‌خشین بێت له ڕوی شه‌رعه‌وه، وخودی ده‌ستیاره‌كه‌ش موڵكی ده‌ستیارده‌ره‌كه خۆی بێت.
2- ئه‌بێت خودی ده‌ستیاره‌كه سوده‌كه‌ى حه‌ڵاڵ بێت، بۆیه ئیستیعاره بۆ گۆرانی وتن وهاوشێوه‌كانی دروست نابێت، هه‌روه‌ها بردنی قاپی زێڕ وزیو وه‌كو ده‌ستیار بۆ پێخواردنه‌وه دروست نابێت، به هه‌مان شێوه ئه‌و شتانه‌ى حه‌رامه سودی لێ وه‌ر بگیرێت.
3- ئه‌بێت خودی ده‌ستیاره‌كه دوای سود لێ وه‌رگرتنی بمێنێت، جا ئه‌گه‌ر له‌و شتانه بێت نامێنێت وه‌ك خواردن، ئه‌وا دروست نیه ببرێت وه‌كو ده‌ستیار.
پرسى سێیه‌م: هه‌ندێك له‌و حوكمانه‌ى په‌یوه‌ستن به ده‌ستیاره‌وه:
1- بۆ داواكه‌ری ده‌ستیار نیه جارێكی تر به ئیستعاره‌ى بداته‌وه، چونكه هی ئه‌و نیه، به هه‌مان شێوه بۆی نیه به كرێی بدات، مه‌گه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ى بهێڵێت.
2- ده‌ستیار ئه‌مانه‌ته لای ده‌ستیار لادانراو، پێویسته پارێزگاری لێبكات وبه ساغی وه‌ك بردویه‌تی بیگێڕێته‌وه، جا ئه‌گه‌ر ده‌ست درێژی كرد یا كه‌مته‌رخه‌می زه‌مانه‌تی له سه‌ره.
3- ده‌ستیاردان گریبه‌ستێكی نا یه‌یوه‌سته (غیر لازم)، جا ده‌ستیارده‌ر كه‌ی ویستی ده‌توانێت په‌شیمان ببێته‌وه مادام زیان به ده‌ستیارخواز ناگات، ئه‌گه‌رنا دروست نیه.
4- ده‌ستیاردان كۆتایی پێدێت وده‌ستیاره‌كه ده‌گێڕدرێته‌وه به چه‌ند شتێك، له‌وانه:
- داواكردنی خاوه‌نه‌كه‌ى، با مه‌به‌ستی ده‌ستیار خوازیش به دی نه‌هاتبێت لێی.
- به ته‌واوبونی ئه‌و ئامانجه‌ى شته‌كه‌ى له پێناو به ده‌ستیار براوه.
- ته‌واو بونی كاته‌كه ئه‌گه‌ر ده‌ستیاره‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك برا بو.
- مردنی ده‌ستیارده‌ر یان ده‌ستیارخواز، چونكه به‌مه ده‌ستیاردان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
5- ده‌ستیارخواز له سودوه‌رگرتندا وه‌ك به كرێگر وایه، بۆی هه‌یه خۆی وجێگره‌كه‌ى سودی لێ ببینێت، چونكه بۆی هه‌یه هه‌ڵس وكه‌وتی پێوه بكات به هێڵانی خاوه‌نه‌كه‌ى.
وەرگیراوە لە کتێبی (فیقهی ئاسان لە ژێر ڕۆشنایی سوننەت و قورئان)
(١) أخرجه أحمد (4/222)، وأبو داود (3563)، وصححه الألباني (الإروا‌ء 1513).
(٢) متفق عليه: أخرجه البخاري (2627)، ومسلم (2307).