ده‌روازه‌ى نۆزده‌هه‌م زیندو كردنه‌وه‌ى زه‌وی مردو «إِحْيَاءُ الْمَوَات»
چه‌ند پرسێكی له خۆ گرتوه:
پرسى یه‌كه‌م: له باره‌ى واتاى زیندو كردنه‌وه‌ى زه‌وی مردوه‌وه، وحوكمه‌كه‌ى:
1- واتاكه‌ی:
(الْمَوات) ئه‌وه‌یه گیانی تێدا نه‌بێت، مه‌به‌ستیش لێره‌دا ئه‌و زه‌ویه‌یه كه ئاوه‌دان نه‌كراوه‌ته‌وه وخاوه‌نی نیه. له شه‌رعیشدا: زه‌ویه‌كه خاڵیه له تایبه‌تكراوی وخاوه‌ندارێتی خوێنپارێزراوێك. كه‌واته ئه‌و زه‌ویه چۆڵه‌یه كه موڵكی كه‌س نه‌بوه وشوێنه‌واری ئاوه‌دانیشی پێوه نیه، ونه‌شزانراوه كه‌س خاوه‌نی بێت.
2- حوكمه‌كه‌ى وبه‌ڵگه‌كانی:
بنه‌مای ئه‌مه‌ش فه‌رموده‌كه‌ى په‌یامبه‌ره ـ صلی الله علیه وسلم ـ : «مَنْ أَحْيَا أَرْضًا مَيْتَةً فَهِيَ لَهُ وَلَيْسَ لِعِرْقٍ ظَالِمٍ حَقٌّ» «هه‌ر كه‌س زه‌ویه‌كی مردو زیندو بكاته‌وه ئه‌وه هی خۆیه‌تی، وڕه‌گ وڕیشكی سته‌مكاریش هیچ مافێكی نیه»(١). «العرق الظالم»: ئه‌وه‌یه زه‌ویه‌ك كه‌سێك زیندوی كردۆته‌وه، كه‌سێكی تر ده‌ڕوا داری تێدا ده‌چێنێت یا كشتوكاڵی تێدا ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ى زویه‌كه بۆ خۆی مسۆگه‌ر بكات. جاری واش هه‌یه زیندوكردنه‌وه ئه‌بێته سوننه‌ت ئه‌گه‌ر خه‌ڵك وئاژه‌ڵان پێویستیان بو وسودی پێده‌گه‌یاندن، له به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ : «مَنْ أَحْيَا أَرْضًا مَيْتَةً فَلَهُ فِيهَا أَجْرٌ، وَمَا أَكَلَتِ الْعَوَافِي(٢) فَهُوَ لَهُ صَدَقَةٌ» «هه‌ر كه‌س زه‌ویه‌كی مردو زیندو بكاته‌وه ئه‌وا پاداشتی بۆ هه‌یه، وهه‌ر ڕۆزی خوازێك لێی بخوات ئه‌بێته صه‌ده‌قه بۆی»(٣).
پرسى دووه‌م: مه‌رجه‌كانی زه‌وی زیندو كردنه‌وه، وئه‌وه‌ى به‌هۆیه‌وه به دی دێت:
بۆ زیندوكردنه‌وه‌ى زه‌وى مردو دو مه‌رج پێویسته:
1- پێشتر موڵكی هیچ موسُڵمانێك نه‌بو بێت، ئه‌گه‌رنا حه‌رامه زیندو بكرێته‌وه، مه‌گه‌ر به ڕێگه پێدانێكی شه‌رعی.
2- ئه‌بێت زیندوكه‌ره‌وه‌كه موسڵمان بێت، جا زیندوكردنه‌وه‌ى زه‌وى له لایه‌ن بێ باوه‌ڕه‌وه له خاكی ئیسلامدا دروست نیه.
زیندوكردنه‌وه‌ش به چه‌ند شتێك به دی دێت:
1- ئه‌گه‌ر به په‌رژینێكی قایم له‌وه‌ى كه نه‌ریته ده‌وری بدات، ئه‌وا زیندوی كردۆته‌وه، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ : «مَنْ أَحَاطَ حَائِطًا عَلَى أَرْضٍ فَهِيَ لَهُ» «هه‌ر كه‌س په‌رژینێكی دا به ده‌وری زه‌ویه‌كدا ئه‌وه هی ئه‌وه»(٤).
2- ئه‌گه‌ر له زه‌ویه‌كی مردودا بیرێكی هه‌ڵ كه‌ند وگه‌یاندیه ئاو ئه‌وا زیندوی كردۆته‌وه، ئه‌گه‌ریش نه‌گه‌یشته ئاو هه‌ر ئه‌و له پێشتره به‌و زه‌ویه، به هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر جۆگه‌ی ئاوی پێدا كێشا.
3- ئه‌گه‌ر له چاوگێك یان ڕوبارێك وجگه له‌مانه‌شه‌وه ئاوی گه‌یانده زه‌ویه مردوه‌كه ئه‌وا به‌وه زیندوی كردۆته‌وه.
4- ئه‌گه‌ر داری تێدا ناشت، له كاتێكدا پێش ئه‌وه بۆ دار تێدا ناشت شیاو نه‌بو، هات پاكی كرده‌وه وداری تێدا ناشت ئه‌وه زیندوی كردۆته‌وه.
5- له زانایانیش هه‌یه ئه‌ڵێ: زیندوكردنه‌وه له سنوری ئه‌مانه ناوه‌ستێت، به‌ڵكو ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ داب ونه‌ریت، جا خه‌ڵك چیان به زیندوكردنه‌وه دانا ئه‌وه زیندو كردنه‌وه‌یه، ئه‌گه‌رنا نه‌خێر.
پرسى سێیه‌م: هه‌ندێك حوكمی په‌یوه‌ست به‌مه‌وه:
1- هه‌ر كه‌س زه‌ویه‌كی مردوی زیندو كرده‌وه ئه‌وه ئه‌بێته موڵكی، له‌به‌ر گشتێتی فه‌رموده‌كانی پێش‌و، له‌وانه‌ش: «هه‌ر كه‌س زه‌ویه‌كی مردو زیندو بكاته‌وه ئه‌وا هی ئه‌وه».
2- پاكژی(٥) ئاوه‌دانی به زیندوكردنه‌وه نابێته خاوه‌نی، چونكه خاوه‌نی ئاوه‌دانیه‌كه شایسته‌ى مه‌ڕافق وپێویستیه‌كانیشیه‌تی.
3- بۆ پێشه‌وای موسڵمانان هه‌یه زه‌وی مردو داببڕێت وببه‌خشێت به‌وه‌ی زیندوی ده‌كاته‌وه، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى وائیلی كوڕی حوجر ـ رضي الله عنه ـ كه: «أَنَّ النَّبِيَّ ـ صلی الله علیه وسلم ـ أَقْطَعَهُ أَرْضًا بِحَضْرَمَوْتَ» «په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ زه‌ویه‌كی حه‌زره‌مه‌وتی بۆ دابڕی»(٦).
4- بۆ پێشه‌وا دروسته گژ وگیای زه‌وی مردو داببڕێت بۆ وشتری زه‌كات وئه‌سپی تێكۆشه‌ران ئه‌گه‌ر پێویست بو، وبه‌ر ته‌سكی وزیانی تێدا نه‌بو بۆ موسڵمانان، ئه‌مه‌ش بۆ كه‌س نیه مه‌گه‌ر پێشه‌وا، ئه‌مه‌ش ڕێگه پێدراوه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، وه‌ك له فه‌رموده‌كه‌ى سه‌عبی كوڕی جه‌سسامه‌دا ـ رضي الله عنه ـ هاتوه به‌رزی ده‌كاته‌وه: «لَا حِمَى إِلَّا لِلّه وَلَرَسُولِه» «پاكژ نیه مه‌گه‌ر بۆ خوا وپه‌یامبه‌ره‌كه‌ى»(٧). واتا: بیكاته حه‌رام، یانی: قه‌ده‌غه‌ی بكات ونزیكی نه‌بنه‌وه.
وەرگیراوە لە کتێبی (فیقهی ئاسان لە ژێر ڕۆشنایی سوننەت و قورئان)
(١) أخرجه أبو داود (3073)، والترمذي (1378)، وصححه الألباني (الإروا‌ء 1551).
(٢) كۆی «العافية»یه و«العافي»ش: بریتیه له هه‌مو ڕۆزی خوازێك له باڵنده یا مرۆڤ یان ئاژه‌ڵان.
(٣) رواه الدارمي (2/267)، وأحمد (3/313)، وصححه الألباني في الإروا‌ء (6/4).
(٤) أخرجه أبو داود (3077) عن سمرة بن جندب، وصححه الشيخ الألباني (الإروا‌ء 1554).
(٥) حه‌ره‌م و قێغه (قه‌ده‌غه)ی شتێك: بریتیه له‌و شتانه‌ی ده‌وربه‌ری له ماف وپێویستیه‌كانی، وای پێوتراوه چونكه قه‌ده‌غه‌یه له سه‌ر غه‌یره خاوه‌نه‌كه‌ى، ئه‌و به ته‌نها كه‌ڵكی لێ وه‌ر ده‌گرێت.
(٦) أخرجه الترمذي (1381) وقال: حديث حسن، وصححه الألباني «صحيح سنن الترمذي» (1116).
(٧) أخرجه البخاري (2370).