ده‌روازه‌ى بیسته‌م جیعاله «الجُِـَعَالَة»
دوو پرسی تێدایه:
پرسى یه‌كه‌م: واتاكه‌ى، وحوكمه‌كه‌ى:
1- واتاكه‌ی:
(الجِعالة): پابه‌ند بونه به به‌رامبه‌ر «عِوَض»ێكی زانراو، له سه‌ر كارێكی دیاری كرا‌و، به بێ له‌به‌ر چاو كردنی بكه‌ره‌كه‌ى.
بۆ نمونه بڵێ: هه‌ر كه‌سێك ئۆتۆمبیله دیارنه‌ماوه‌كه‌م بۆ بدۆزێته‌وه هه‌زار دیناری پێده‌ده‌م.
2- حوكمه‌كه‌ى وبه‌ڵگه‌كانی:
له گرێ به‌سته حه‌ڵاڵه‌كانه له ڕوی شه‌رعه‌وه، وئایه‌تی: ﴿وَلِمَنْ جَاءَ بِهِ حِمْلُ بَعِيرٍ وَأَنَا بِهِ زَعِيمٌ﴾ [يوسف:72]، به‌ڵگه‌یه له سه‌ر ئه‌مه.
هه‌روه‌ها ئه‌بو سه‌عیدی خودری ـ رضي الله عنه ـ ئه‌ڵێ: «كه خه‌ڵكانێك له هاوه‌ڵانی په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ تێپه‌ڕ بون به لای خێڵێكی عه‌ره‌بدا، داوای میوانداریان لێ كردون ئه‌وانیش میوانداریان نه‌كردون، دوایی ده‌م سپی خێڵه‌كه پێوه‌ى دراوه، به هاوه‌ڵه‌كانیان وتوه: كه‌ستان هه‌یه ڕوقیه وچاره‌سه‌ری بزانێت، وتیان: به‌ڵێ، به‌ڵام هه‌تا شت «جُعل»ێكمان بۆ دانه‌نێن نایكه‌ین، ئه‌وانیش لا ڕانێكیان ومێگه‌لێكیان پێدان، ئه‌وانیش یه‌كێكیان هه‌ستا وبه فاتیحه چاره‌سه‌ری بۆ كرد، كابرا یه‌كسه‌ر چاك بویه‌وه، ئه‌وانیش شه‌كه‌كانیان هێنا، ئه‌مان وتیان: نایبه‌ین تا پرسیاری په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ نه‌كه‌ین، كه گه‌ڕانه‌وه پرسیاریان لێ كرد ـ صلی الله علیه وسلم ـ ، فه‌رموی: لێیانی وه‌ر بگرن وبه‌شێكیش بۆ من بهێنن»( ).
پرسى دووه‌م: ئه‌و حوكمانه‌ى په‌یوه‌سته پێوه‌ى:
جوعاله ئه‌م حوكمانه‌ى خواره‌وه‌ى پێوه په‌یوه‌سته:
1- مه‌رجه ئه‌وه‌ى خۆی پابه‌ندكردوه به به‌رامبه‌ره‌كه‌وه هه‌ڵس وكه‌وت دروست بێت، هه‌روه‌ها كاركه‌ره‌كه‌ش ئه‌بێت توانای كاره‌كه‌ى هه‌بێت.
2- ئه‌بێت كاره‌كه حه‌ڵاڵ بێت، بۆیه له سه‌ر حه‌رام دروست نابێت وه‌ك گۆرانی وتن ومه‌ی دروست كردن وهاوشێوه‌كانیان.
3- ئه‌بێت كاتێكی بۆ دیاری نه‌كرێت، جا ئه‌گه‌ر بڵێ: هه‌ر كه‌س وشتره‌كه‌م بۆ بگێڕێته‌وه تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌وه دینارێك ی‌پێ ده‌ده‌م، ئه‌وه دروست نابێت.
4- هه‌روه‌ها ئه‌مه گرێ به‌ستێكی دروسته، بۆ هه‌ردولاش هه‌یه هه‌ڵی بوه‌شێنێته‌وه، جا ئه‌گه‌ر كه‌سی یه‌كه‌م هه‌ڵی وه‌شانده‌وه ئه‌وا كاركه‌ره‌كه شایسته‌ى كرێی هاوشێوه‌یه، ئه‌گه‌ر كاركه‌ره‌كه هه‌ڵی وه‌شانده‌وه ئه‌وا هیچی بۆ نیه.
وەرگیراوە لە کتێبی (فیقهی ئاسان لە ژێر ڕۆشنایی سوننەت و قورئان)
(١) متفق عليه: أخرجه البخاري (2276)، ومسلم (2201). [له هه‌ر فه‌رموده‌یه‌كدا ئه‌م شێوازه‌ت بینی، ئه‌وه بۆ ته‌شریع وگومان ڕه‌واندنه‌وه ولادانی دو دڵی وچه‌سپاندنی دڵنیاییه، وه‌ك پێیان بڵێت: هیچی تێدا نیه به ڕاده‌یه‌ك ئه‌وه خۆشم لێی ده‌خۆم، هاو شێوه‌ى ئه‌مه‌ش: ماره كردنی زه‌ینه‌ب].