ده‌روازه‌ى بیست ویه‌كه‌م دۆزراوه‌ی ئاده‌می وجگه له‌ویش «اللُّقَطَة واللَّقِيط»
چه‌ند پرسێكی تێدایه:
پرسى یه‌كه‌م: واتاكه‌ى، وحوكمه‌كه‌ى:
1- واتاكه‌ی:
(اللُّقَطَة) له زماندا: شتی هه‌ڵگیراوه، كه ناوه بۆ ئه‌و شته‌ی ده‌بینی فڕێ دراوه هه‌ڵی ده‌گریته‌وه. له شه‌رعیشدا بریتیه له هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ماڵێكی حورمه‌تدار له شوێنی ونبونه‌كه‌ى، تا بیپارێزێت یان بیبات بۆ خۆی دوای ناساندنی.
2- حوكمه‌كه‌ى وبه‌ڵگه‌كه‌ى:
بنه‌ما له‌م باره‌وه فه‌رموده‌كه‌ى زه‌یدی كوڕی خالدی جوهه‌نیه ـ رضي الله عنه ـ : كه په‌یامبه‌ری خوا پرسیاری زێڕ وزیوی دۆزراوه‌ی لێ كراوه، ئه‌ویش فه‌رموی: «اعْرِفْ وِكَاءَهَا وَعِفَاصَهَا، ثُمَّ عَرِّفْهَا سَنَةً، فَإِنْ لَمْ تُعْرَفْ فَاسْتَنْفِقْهَا، وَلْتَكُنْ وَدِيعَةً عِنْدَكَ، فَإِنْ جَاءَ طَالِبُهَا يَوْمًا مِنَ الدَّهْرِ فَأَدِّهَا إِلَيْهِ. وَسَأَلَهُ عَنْ ضَالَّةِ الْإِبِلِ، فَقَالَ: مَا لَكَ وَلَهَا، دَعْهَا فَإِنَّ مَعَهَا حِذَاءَهَا، وَسِقَاءَهَا، تَرِدُ الْمَاءَ وَتَأْكُلُ الشَّجَرَ، حَتَّى يَجِدَهَا رَبُّهَا. وَسَأَلَهُ عَنِ الشَّاةِ، فَقَالَ: خُذْهَا، فَإِنَّمَا هِيَ لَكَ، أَوْ لِأَخِيكَ، أَوْ لِلذِّئْبِ» «قه‌یتانه‌كه‌یی وتۆشه‌دانه‌كه‌ى جوان بزانه، پاشان تا ساڵێك پێناسه‌ى بكه، ئه‌گه‌ر كه‌س نه‌یناسیه‌وه ئه‌وا خه‌رجی بكه، با سپارده‌ش بێت له لات، ئه‌گه‌ریش ڕۆژێك له ڕۆژان خاوه‌نه‌كه‌ى هات پێی بده‌وه. هه‌روه‌ها پرسیاری لێ كرد له باره‌ى وشتری دۆزراوه؟ فه‌رموی: چیت داوه له وشتر وهه‌قت چیه پێیه‌وه!؟ وازی لێ بهێنه پێڵاو وئاوی خۆی پێیه، بۆ خۆی ئه‌ڕواته سه‌ر ئاو وله دار ده‌خوات تا خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌یدۆزێته‌وه. هه‌روه‌ها پرسیاری مه‌ڕ وبزنی لێ كرد، فه‌رموی: بیبه، چونكه یا بۆ تۆیه یا بۆ براكه‌ت یا بۆ گورگ»(١).
پرسی دووه‌م: به شه‌كانی دۆزراوه:
1- ئه‌وه‌ى كه خه‌ڵك بایه‌خی پێ ناده‌ن، وه‌ك قامچی ونان وبه‌ر وبوم وگۆچان، ئه‌مه یان دروسته هه‌ڵ بگیرێته‌وه، ودۆزه‌ره‌وه‌ش بۆی هه‌یه كه‌ڵكی لێ وه‌ر بگرێ وبێ ناساندن بیبات بۆ خۆی.
2- ئه‌وه‌ى هه‌ر به خۆی به‌رگری ده‌كات له دڕنده بچوكه‌كان وجگه له‌وانیش، وه‌ك: وشتر وئه‌سپ ومانگا وماین (هێستر)، ئه‌مه‌شیان حه‌رامه ببرێت ودۆزه‌ره‌وه‌ش به ناساندنی نابێته خاوه‌نی، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى پێشوی په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ : «چیت داوه له وشتر وهه‌قت چیه پێیه‌وه!؟ وازی لێ بهێنه پێڵاو وئاوی خۆی پێیه، بۆ خۆی ئه‌ڕواته سه‌ر ئاو وله دار ده‌خوات تا خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌یدۆزێته‌وه».
3- ئه‌وه‌ى دروسته هه‌ڵ بگیرێته‌وه وله سه‌ریه‌تی پێناسه‌ی بكات، وه‌ك ئاڵتون وزیو وكه‌ل وپه‌ل، وئه‌وانه‌ی تریش كه ناتوانن خۆیان بپارێزن له دڕنده بچوكه‌كان وه‌ك مه‌ڕ وبزن ومریشك هاوشێوه‌كانیان، ئه‌مه‌ش له به‌ر فه‌رموده‌كه‌ی زه‌یدی كوڕی خالدی پێش‌و، ئه‌مه‌ش بۆ كه‌سێكه متمانه‌ى به خۆی هه‌یه وئه‌توانێت پێناسه‌ى بكات.
پرسى سێیه‌م: هه‌ندێك حوكمی په‌یوه‌ست به دۆزراوه‌وه:
1- ئه‌گه‌ر دۆزراوه‌كه ئاژه‌ڵێكی گۆشت خوراو بو، ئه‌وه سه‌ر پشكه له نێوان خواردنی ویه‌كسه‌ر نرخه‌كه‌ى بدات، یان بیفرۆشێت ونرخه‌كه‌ى لای خۆی بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى دابنێت دوای ناسینه‌وه‌ى شێوه‌كه‌ى، یان هه‌ڵی ده‌گرێت وله ماڵی خۆی خه‌رجی ده‌كێشێت ونایبات بۆ خۆی، كه خاوه‌نه‌كه‌ى هات پێی ده‌داته‌وه وخه‌رجیه‌كه‌شی لێ وه‌ر ده‌گرێته‌وه، ئه‌گه‌ریش خاوه‌نه‌كه‌ى هات پێش ئه‌وه‌ى دۆزه‌ره‌وه‌كه بیخوات ئه‌وه بۆی هه‌یه بیبات.
2- ئه‌گه‌ر دۆزراوه‌كه له‌و شتانه بو مه‌ترسی ده‌كرا خراپ ببێت، وه‌ك میوه، ئه‌وا بۆ دۆزه‌ره‌وه‌كه هه‌یه بیخوات ونرخه‌كه‌ى بداته‌وه به خاوه‌نه‌كه‌ى، یان بیفرۆشێت ونرخه‌كه‌ى هه‌ڵبگرێت تا خاوه‌نه‌كه‌ى دێت.
3- به‌ڵام پاره وقاپ وقاچاخ وشتومه‌ك له سه‌ریه‌تی هه‌موی به ئه‌مانه‌ت بپارێزێت وپێناسه‌ی بكات له شوێنی كۆبونه‌وه‌ى خه‌ڵكدا.
4- دروست نیه دۆزراوه هه‌ڵبگیرێت مه‌گه‌ر له خۆی دڵنیا بێت وبتوانێت پێناسه‌ی بكات، چونكه ناساندنی دۆزراوه واجبه، ئه‌گه‌ر بردی ئه‌وا شێوه‌كه‌ى ده‌ناسێت ئینجا یه‌ك ساڵی ڕه‌به‌ق ده‌یناسێنێت، ئه‌مه‌ش به بانگكه‌وازی بۆ كردنی له شوێنی كۆبونه‌وه‌ى خه‌ڵكی، ئه‌گه‌ریش خاوه‌نه‌كه‌ى هات وه‌ك خۆی وه‌سفی كرد پێی ده‌دات، ئه‌گه‌ریش دوای ساڵێكی ڕێكی ناساندن هه‌ر نه‌هات ئه‌وه ئه‌بێته موڵكی.
5- دوای ناساندنی وتێپه‌ڕ بونی ساڵێك دۆزه‌ره‌وه ئه‌بێته خاوه‌نی دۆزراوه‌كه، به‌ڵام هه‌ڵس وكه‌وتی پێوه ناكات مه‌گه‌ر دوای زانینی شێوه‌كه‌ى، جا كه‌ى خاوه‌نه‌كه‌ى ئه‌و وه‌سفانه‌ى وه‌ك خۆی كرد پێی ده‌دات به بێ به‌ڵگه وسوێنددان، چونكه په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ ئاوها فه‌رمانی كرد له فه‌رموده‌كه‌ى خالدی كوڕی زه‌یدی ـ رضي الله عنه ـ پێش‌و.
پرسى چواره‌م: له باره‌ى منداڵی دۆزراوه‌وه (اللَّقِيط):
(اللقيط): بریتیه له‌و منداڵه‌ى به فڕێدراوی ده‌دۆزرێته‌وه له جاده‌یه‌ك یان ده‌رگای مزگه‌وتێك وهاوشێوه‌كانی، یان وێل ئه‌بێت له كه‌سه‌كانی خۆی، نه ڕه‌چه‌ڵه‌كی ده‌زانرێ ونه كه‌فیلێكی شك ده‌برێت.
وناشبێت منداڵی دۆزراوه وێڵ بكرێت، له به‌ر فه‌رمایشتی خوا: ﴿وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى﴾ [المائدة:2] جا گشتێتی ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له سه‌ر واجبێتی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ى مندالی دۆزراوه، جا هه‌ڵگرتنه‌وه‌یی وبه‌خێوكردنی فه‌رزی كیفایه‌یه، هه‌روه‌ها له هه‌ڵگرتنه‌وه‌یدا زیندوكردنه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ی تێدایه. هه‌ر چی پاره‌شی پێ بێت ئه‌وه هی ئه‌وه، وه‌كو ئیشكردن به ڕوكه‌ش، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و ده‌ستی ها پێوه، وخه‌رجی ده‌كێشێت، ئه‌گه‌ریش هیچی پێ نه‌بو له خه‌زێنه‌ى ده‌وڵه‌ت (بیت المال) خه‌رجی ده‌كێشێت.
منداڵی دۆزراوه‌ش ئازاد وموسڵمانه له هه‌مو حوكمه‌كانیدا، مه‌گه‌ر له وڵاتی بێ باوه‌ڕان بدۆزرێته‌وه ئه‌و كاته بێ باوه‌ڕه. وڕه‌چه‌ڵه‌كی دۆزراوه‌ش ده‌چه‌سپێت به داننانی هه‌ر كه‌سێك بانگه‌شه‌ی بكات وڕێی تێبچێت. ئه‌گه‌ریش زیاتر له كه‌سێك ململانێ‌یان له سه‌ر كرد وبه‌ڵگه‌ش نه‌بو ئه‌وا پیشانی ڕه‌چه‌ڵكناسه‌كان «القافة»(٢) ده‌درێت.
شایسته‌ترین كه‌سیش به به‌خێوكردنی دۆزراوه دۆزه‌ره‌وه‌كه‌یه، به‌و مه‌رجه‌ى ئازاد وده‌ست پاك ودادگه‌ر وسه‌ر ڕاست بێت، وبێ باوه‌ڕ وفاسق بۆی نیه موسڵمان به‌خێو بكات.
ودۆزه‌ره‌وه مه‌رجه: ژیر وباڵغ وئازاد وئیسلام ودادگه‌ر وسه‌ر ڕاست بێت. جا هه‌ڵگرتنی منداڵ وشێت وكۆیله وفاسق وگه‌مژه دروست نابێت، هه‌روه‌ها هه‌ڵگرتنی بێ باوه‌ڕ بۆ باوه‌ڕدار دروست نابێت.
وەرگیراوە لە کتێبی (فیقهی ئاسان لە ژێر ڕۆشنایی سوننەت و قورئان)
(١) أخرجه البخاري (2372)، ومسلم (1722)، و«الوكاء»: ئه‌و حه‌بل وپه‌ته‌یه كه توره‌كه وكیسه وجگه له‌مانه‌شی پێ توند ده‌كرێت. و«العِفَاص»: جێ خواردنێكه له پێسته وجگه له‌وه‌ش. مه‌به‌ستیش: ناسینه‌وه‌ى دۆزراوه‌كه‌یه به نیشانه‌كانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كه‌سێك وه‌سفی كرد، بزانرێت ڕاست ده‌كات یان نا.
(٢) كۆى «قائف»یه: بریتیه له‌وه‌ى له شوێنه‌واره‌كان ورد ده‌بێته‌وه وده‌یناسێته‌وه، وهاوێنه‌ى مرۆڤیش به برا وباوكیه‌وه ده‌ناسرێته‌وه. «النهاية» مادة (قوف).