ده‌روازه‌ى بیست ودووه‌م وه‌قف «الوَقـْف»
دو پرسی له خۆ گرتوه:
پرسى یه‌كه‌م: ماناى وه‌قف، وحوكمه‌كه‌ى:
1- واتاكه‌ی:
وه‌قف هێشتنه‌وه‌ى زات (عَيْن)ێكه، كه‌ڵكی لێ وه‌ر ده‌گیرێت وخودی خۆیشی ده‌مێنێته‌وه، به مه‌به‌ستی نزیك بونه‌وه له خوا. جا بریتیه له هێشتنه‌وه‌ى خودی شته‌كه، وكردنه ڕێی خوای به‌ر وبومه‌كه‌ی. بۆ نمونه: ماڵێك ده‌كاته وه‌قف وبه كرێی ده‌دات، كرێكه‌شی به ئاتاج ومزگه‌وت وله چاپدانی كتێبه دینیه‌كان ده‌دات.
2- حوكمه‌كه‌ى وبه‌ڵگه‌كه‌ى:
له كاره سوننه‌ته‌كانه، وبنه‌ماش تێیدا ئه‌وه‌یه كه له عومه‌ره‌وه هاتوه كه زه‌ویه‌كی له خه‌یبه‌ر به‌ر كه‌وتوه، وتویه‌تی: ئه‌ی په‌یامبه‌ری خوا! «إِنِّي أَصَبْتُ أَرْضًا بِخَيْبَرَ، لَمْ أُصِبْ ماڵ قَطُّ أَنْفَسَ عِنْدِي مِنْهُ، فَمَا تَأْمُرُ بِهِ؟ قَالَ: إِنْ شِئْتَ حَبَسْتَ أَصْلَهَا وَتَصَدَّقْتَ بِهَا، قَالَ: فَتَصَدَّقَ بِهَا عُمَرُ، أَنَّهُ لَا يُبَاعُ وَلَا يُوهَبُ وَلَا يُورَثُ» «زه‌ویه‌كم له خه‌یبه‌ر به‌ر كه‌وتوه هه‌رگیز هیچ ماڵێكم ئه‌وه‌نده له‌لا به نرخ نه‌بوه، فه‌رمانم به چی پێ ده‌كه‌یت؟ فه‌رموی: ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێ ئه‌سڵه‌كه‌ى بكه وه‌قف وسوده‌كه‌ى بكه خێر، عومه‌ریش كه‌ڵكه‌كه‌ى كرد به خێر كه نافرۆشرێت ونابه‌خشرێته‌وه ونابێته میراتیش»(١). هه‌روه‌ها له ئه‌بو هوره‌یره‌وه ـ رضي الله عنه ـ په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رمویه‌تی: «إِذَا مَاتَ الْإِنْسَانُ انْقَطَعَ عَنْهُ عَمَلُهُ إِلَّا مِنْ ثَلَاثَةٍ: إِلَّا مِنْ صَدَقَةٍ جَارِيَةٍ، أَوْ عِلْمٍ يُنْتَفَعُ بِهِ، أَوْ وَلَدٍ صَالِحٍ يَدْعُو لَهُ» «ئه‌گه‌ر مرۆڤ مرد، كرده‌وه‌كانی لێ ده‌بڕێت مه‌گه‌ر سێ شت نه‌بێت پاداشته‌كه‌ى به‌رده‌وامه: صه‌ده‌قه‌ى به‌رده‌وام، یا زانستێك كه‌ڵكی لێ وه‌ر بگیرێت، یان منداڵێك دوعای بۆ بكات»(٢). مه‌به‌ستیش له صه‌ده‌قه‌ی ڕۆیشت‌و: وه‌قفه.
پرسى دووه‌م: ئه‌و حوكمانه‌ى په‌یوه‌ستن به وه‌قفه‌وه:
وه‌قفیش ئه‌م حوكمانه‌ى خواره‌وه‌ى پێوه په‌یوه‌سته:
1- ئه‌بێت وه‌قفكه‌ره‌كه هه‌ڵس وكه‌وت دروست وژیر وپێگه‌یشتو وئازاد وسه‌ر ڕاست بێ.
2- ئه‌بێ وه‌قفه‌كه به كه‌ڵكێكی به‌رده‌وام بێت وزاته‌كه‌شی بمێنێته‌وه ودیاریشی بكات.
3- ئه‌بێت وه‌قفه‌كه له سه‌ر شتی چاك وباش بێت، وه‌ك مزگه‌وت وهه‌ژار وكتێبی زانستی وهاوشێوه‌كانی، چونكه نزیكبونه‌وه‌یه له خوا، بۆیه وه‌قفكردن بۆ په‌رستگای بێ باوه‌ڕان، یان بۆ كڕینی شتی حه‌رام حه‌رامه.
4- ئه‌گه‌ر وه‌قفه‌كه كه‌ڵكی نه‌ما، ونه‌شكرا سودی لێ وه‌ر بگیرێت، ئه‌وا ده‌فرۆشرێت، ونرخه‌كه‌ى له هاوشێوه‌كه‌ى خه‌رج ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر مزگه‌وت بو پاره‌كه‌ى له مزگه‌وتی تردا خه‌رج ده‌كه‌یت، یان خانویه‌ك بو ده‌فرۆشرێت وخانویه‌كی تری پێ دروست ده‌كرێت، چونكه ئه‌مه نزیكتره له مه‌به‌ستی كابرای وه‌قفكه‌ر.
5- وه‌قف گرێ به‌ستێكی په‌یوه‌ست (لازم)ه، ته‌نها به وتنی ده‌چه‌سپێت، ودروست نیه هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه یان بفرۆشرێت.
6- ئه‌بێت وه‌قفكراو دیاری كرا‌و بێت، جا وه‌قفكردنی دیاری نه‌كراوێك دروست نابێت.
7- ئه‌بێت وه‌قفه‌كه بڕواته سه‌ر (الْمنجز) بێت، جا وه‌قفكردنی شتی هه‌ڵواسراو وكاتی (المعلق والمؤقت) دروست نابێت، مه‌گه‌ر له سه‌ر مردنی خۆی.
8- پێویسته ئیش بكرێت به مه‌رجی وه‌قفكه‌ره‌كه ئه‌گه‌ر دژی شه‌رع نه‌بو.
9- ئه‌گه‌ر كردیه وه‌قف له سه‌ر منداڵه‌كانی ئه‌و كاته نێر ومێیان یه‌كسانه.
وەرگیراوە لە کتێبی (فیقهی ئاسان لە ژێر ڕۆشنایی سوننەت و قورئان)
(١) متفق عليه: أخرجه البخاري (2737) [هذا لفظه]، ومسلم (1632) [ولم أجد لفظ الأصل في الموضعين، وانظر: مصنف ابن أبي شيبة (21333)].
(٢) أخرجه مسلم (1631).