ده‌روازه‌ى بیست وسێیه‌م دیاری وبه‌خشینه‌وه «الهَدِيَّة والعَطِيَّة»
چه‌ند پرسێكی له خۆ گرتوه:
پرسى یه‌كه‌م: ماناى دیاری، وبه‌ڵگه‌كانی:
1- واتاكه‌ی:
دیاری؛ به‌خشین وته‌به‌ڕوعێكه له هه‌ڵس وكه‌وت دروستێكه‌وه له ژیانی خۆیدا بۆ كه‌سێكی تر به ماڵێكی زانراو یان شتی تر به بێ به‌رانبه‌ر.
2- حوكمه‌كه‌ى وبه‌ڵگه‌كه‌ى:
دیاری سوننه‌ته ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست لێی خوا بێت، وه‌ك دیاری بۆ پیاوچاكێك، یان هه‌ژارێك، یان خزمێك، له ئه‌بو هوره‌یره‌وه ـ رضي الله عنه ـ ، په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رمویه‌تی: «تَهَادَوْا تَحَابُّوا» «دیاری ببه‌خشنه‌وه یه‌كتر تا خۆشه‌ویستی بكه‌وێته نێوانتانه‌وه»(١)، هه‌روه‌ها له عائیشه‌وه رضي الله عنها ئه‌ڵێ: «په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ دیاری وه‌رده‌گرت وپاداشتیشی له سه‌ر ده‌دایه‌وه»(٢). ئه‌گه‌ریش بۆ ڕوپامایی وبیستن وشانازی بێت كه‌ڕاهه‌تی هه‌یه.
پرسى دووه‌م: مه‌رجه‌كانی دیاری:
دیاریش ئه‌م حوكمانه‌ى پێوه په‌یوه‌سته:
1- ئه‌بێت له هه‌ڵس وكه‌وت دروستێكه‌وه بێت، كه بریتیه له ته‌كلیفلێكراوێكی ئازادی سه‌ر ڕاست.
2- ئه‌بێت به‌خشه‌ره‌كه به ویستی خۆی بێت، جا هی زۆر لێ كرا‌و دروست نابێت.
3- ئه‌بێت به‌خشراو دروست بێت بفرۆشرێت، جا ئه‌وه‌ى دروست نابێت بفرۆشرێت دروست نابێت ببه‌خشرێت، وه‌ك: مه‌ی وبه‌راز.
4- ئه‌بێت پێبه‌خشراو به‌خشراوه‌كه قه‌بولأ بكات، چونكه دیاری به‌خشین گرێ به‌ستی به خاوه‌نكردنه بۆیه پێویستی به ئیجاب وقه‌بول هه‌یه.
5- ئه‌بێت دیاری ده‌سته‌جێ بێت وبڕواته سه‌ر (حالَّة منجزة)، جا دیاری كاتی، دروست نابێت، وه‌ك: ئه‌مه‌م پێدای بۆ مانگێك یان ساڵێك، چونكه دیاری به‌خشین گرێ به‌ستی به خاوه‌نكردنه، ئه‌گه‌ر كاتی بێت دروست نابێت.
6- ئه‌بێت بێ به‌رانبه‌ر بێت، چونكه به‌خشینێكی په‌تیه.
پرسى سێیه‌م: هه‌ندێك حوكمی په‌یوه‌ست به دیاریه‌وه:
دیاریش ئه‌م حوكمانه‌ى پێوه په‌یوه‌سته:
1- ئه‌گه‌ر پێ به‌خشراو به هێڵانی به‌خشه‌ره‌كه دیاریه‌كه‌ى وه‌ر گرت، ئه‌وا دیاریه‌كه په‌یوه‌ست ئه‌بێت، وبۆ به‌خشه‌ر نیه په‌شیمان ببێته‌وه له دیاریه‌كه‌ى له‌به‌ر فه‌رموده‌ى: «الْعَائِدُ فِي هِبَتِهِ، كَالْكَلْبِ يَقِيءُ ثُمَّ يَعُودُ فِي قَيْئِهِ» «په‌شیمان له دیاریه‌كه‌ى، وه‌كو سه‌گ وایه ده‌ڕشێته‌وه ئینجا دێته‌وه ڕشانه‌وه‌كه‌ى خۆی ده‌خوات»(٣)، مه‌گه‌ر باوك بێت، ئه‌و كاته بۆی هه‌یه په‌شیمان ببێته‌وه له دیاریه‌كه‌ى بۆ منداڵه‌كه‌ى، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى ئیبن عه‌بباس ـ رضي الله عنه ـ ، په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رمویه‌تی(٤): «لَا يَحِلُّ لِلرَّجُلِ أَنْ يُعْطِيَ الْعَطِيَّةَ، فَيَرْجِعَ فِيهَا، إِلَّا الْوَالِدَ فِيمَا يُعْطِي وَلَدَهُ» «حه‌ڵاڵ نیه بۆ پیاو دیاریه‌ك ببه‌خشێته‌وه ئینجا لێی په‌شیمان بیته‌وه مه‌گه‌ر باوك له‌وه‌ى ده‌یدات به كوڕه‌كه‌ى».
2- پێویسته له سه‌ر باوك یه‌كسانی بكات له نێوان منداڵه‌كانی له دیاری به‌خشینه‌وه‌دا، جا ئه‌گه‌ر تایبه‌تی بكات به هه‌ندێكیانه‌وه، یان زیاتر بدات به هه‌ندێكیان به بێ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وانی تر دروست نابێت، ئه‌گه‌ریش ڕازی بون ئه‌وا دیاریه‌كه دروست ئه‌بێت، ئه‌مه‌ش له به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى نوعمانی كوڕی به‌شیر ـ رضي الله عنه ـ : كه باوكی هه‌ندێك ماڵی پێبه‌خشیوه، په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ پێی فه‌رموه: «أَعْطَيْتَ سَائِرَ وَلَدِكَ مِثْلَ هَذَا» «ئایا وه‌ك ئه‌مه‌ت به هه‌مو منداڵه‌كانت به‌خشیوه» وتی: نه‌خێر، ئه‌ویش فه‌رموی: «فَاتَّقُوا اللهَ وَاعْدِلُوا بَيْنَ أَوْلَادِكُمْ» «له خوا بترسن ودادگه‌ربن له نێوان منداڵه‌كانتان»(٥)، له ڕیوایه‌تێكی تردا: «لَا تُشْهِدْنِي عَلَى جَوْرٍ» «نه‌مكه به شاهید به‌سه‌ر سته‌مه‌وه»(٦).
3- ئه‌گه‌ر باوك له نه‌خۆشی مردنه‌كه‌ى زیاتری به هه‌ندێك له منداڵه‌كانی به‌خشی، یان هه‌ندێكیانی تایبه‌ت كرد به دیاریه‌وه به بێ ئه‌وانی تر، ئه‌وا دروست نابێت مه‌گه‌ر باقی وه‌ره‌سه ڕێگه بده‌ن.
4- دیاری هه‌ڵواسراو دروست ئه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ى بڵێ: ئه‌گه‌ر ڕێبواره‌كه هاته‌وه یان باران باری ئه‌وا ئه‌وه‌ت پێ ده‌به‌خشم.
5- به‌خشینی قه‌زر دروست ئه‌بێت بۆ كه‌سێك قه‌رزی له گه‌ردندایه، ئه‌مه‌ش ئه‌بێته ئه‌ستۆپاكی بۆی.
6- نابێت دیاری وبه‌خشین ڕه‌د بكرێته‌وه با كه‌میش بێت، وسوننه‌تیشه پاداشتی له سه‌ر بدرێته‌وه، له‌به‌ر كرداری په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ ، [وه‌ك له فه‌رموده‌ى پێشتردا هاتبو] له عائیشه‌وه رضي الله عنها ئه‌ڵێ: «په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ دیاری وه‌ر ده‌گرت وپاداشتیشی له سه‌ر ده‌دایه‌وه».
وەرگیراوە لە کتێبی (فیقهی ئاسان لە ژێر ڕۆشنایی سوننەت و قورئان)
(١) رواه البيهقي (6/169)، وحسنه الألباني «الإروا‌ء» (1601).
(٢) أخرجه البخاري في صحيحه (2585).
(٣) أخرجه البخاري (2622)، ومسلم (1620).
(٤) أخرجه أبو داود (3522)، والترمذي (1299) وقال: حسن صحيح. وابن ماجه (2377)، وصححه الألباني «الإروا‌ء» (1624).
(٥) أخرجه البخاري (2587) [هذا لفظه]، ومسلم (1623).
(٦) [هذا لفط البخاري (2650)، ومسلم (1623)].