یەکەم : فەزڵەکانى ڕۆژووی ڕەمەزان ، وتایبەت مەندیەکانی ڕەمەزان وفەزڵی شەوی قەدر
بەروار: 2020/06/29سەردارن: 460نوسەر: وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕ

یەکەم:  فەزڵ و پاداشتەکانی ڕۆژووی ڕەمەزان:
1- دەبێتە هۆکاری سڕینەوەی تاوان.
2- هۆکارێکە بۆ لێخۆش بوون لەتاوان.
3- هۆکارێکە بۆ چوونە بەهەشت.

دووەم: تایبەت مەندیەکانی ڕەمەزان:
1- لەم مانگەدا قورئان دابەزیوە.
2- هەر لەم مانگەدا کتێبە ئاسمانیەکانی تر دابەزیوون.
3- لەم مانگەدا دەرگاکانی بەهەشت دەکرێنەوە ، ودەرگاکانی دۆزەخ دادەنرێن ، وشەیتانەکان کۆت دەکرێن.
4- عومرە کرن لەم مانگەدا خێری حەجێکی هەیە.
5- شەوێکی تێدایە  عیبادەت کردن تیایدا خێری لە هەزار مانگ زیاترە.

سێیەم: شەوی قەدر  ، فەزڵەکانى ،و کاتەکەی ، وئەو شتانەی کەتیایدا دەکرێن:
1- فەزڵەکانى شەوی قەدر:
- لەم شەوەدا قورئان دابەزیوە.
- هەموو کار وبارەکان ساڵ لەو شەوەدا خودا بڕیاری لەبارەوە دەدات.
- شەوێکی پیرۆزە.
- عیبادەت کردن تیایدا خێری زیاترە لەهەزار مانگ.
- لەو شەوەدا جبریل وفریشتەکان تر خێر وبەرەکەت دادەبەزێن.
- شەوێکی ئارامە.

2-ئەو شتانەی کەلەم شەوەدا دروستە و باشە بکرێن:  
- شەو نوێژ کردن:
لەم شەوەدا سوننەتە شەو نوێژ بکرێت.

- مانەوە وئیعتکاف کردن لەمزگەوتدا:
لەم شەوەدا سوننەتە مانەوە وئیعتکاف کردن لەمزگەوتدا؛ چونکە پێغەمبەری خوا صلَّى اللهُ عليه وسلَّم لەدە شەوی کۆتای مانگی ڕەمەزاندا لەمزگەوت دەمایەوە بەئومێدی ئەوەی خێری شەوی قەدری دەسکەوێت.
- دوعا وپاڕانەوە:
سوننەتە دوعا وپاڕانەوە لەم شەوەدا ، وهەموو ئەو کارانەی لەخودات نزیک دەکەنەوە.
.- کاری چاکە:
لەم شەوەدا باش وایە کاری چاکە بکرێت.

3 -کاتی شەوی قەدر ونیشانەکانی:
- کاتی شەوی قەدر:
شەوی قەدر لە دەشەوی کۆتایی ڕمەزاندایە، وزیاتر لەشەوە تاکەکاندایە ، ئەوەش بۆ چوونی شافعی وحەنبەلیەکانە ، وقسەیەکی مالکیەکانیشە ، وەهەریەک لە: ابنُ تَيميَّةَ، والصَّنعانيُّ، وابنُ باز، وابنُ عُثَيمين هەڵیان بژاردووە.
- ئایا شەوی قەدر جێگیرە یاخود لەشەوێکەوە دەچێ بۆ شەوێکی تر؟
شەوی قەدر لەهەموو ساڵەکاندا لەیەک شەودا نی یە ، بەڵکو دەگوازرێتەوە ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لەمالکی ، وشافعی ، وحەنبەلیەکان ، وقسەی زۆربەی زانایانە.
- مانەوەی شەوی قەدر: 
شەوی قەدر ماوتەوە وهەڵنەگیراوە وتا ڕۆژی دوایی دەمێنێتەوە ، ئیمامی نەوەوی کۆدەنگی لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.
- نیشانەی شەوی قەدر:
یەکێک لەنیشانەکانی شەوی قەدر ئەوەیە بەیانیکەی خۆر بەسافی دەردەکەوێت ، و تیشکی نی یە.