یەکەم: حوکمی ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان:
ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان فەرزە ،ویەکێکە لەئەڕکانەکانی ئیسلام ، هەریەک لە: ابنُ قُدامةَ، والنوويُّ، وابنُ تَيميَّةَ کۆدەنگیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.
دووەم: حوکمی ئەو کەسەی وازی لێ هێناوە ونکۆڵی دەکات لەفەرزیەتی :
ئەو کەسەی واز لەگرتنی ڕۆژوو بێنێت ونکۆڵی بکات لەفەرزیەتی ؛ ئەوا کافرە ، ئیمامی الكاسانيّ کۆدەنگی لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.
سێیەم: حوکمی ئەو کەسەی لەبەر تەمبەڵی وازی لەگرتنی ڕۆژووی ڕەمەزان هێناوە:
ئەو کەسەی لەبەر تەمبەڵی وازی لەگرتنی ڕۆژووی ڕەمەزان هێناوە ؛ ئەوا تاوانێکی گەورەی ئەنجام داوە ، و واجبە لەسەری قەزای بکاتەوە ، ئەمەش بەکۆدەنگی چوار مەزهەزەکە.