سێیەم: سابت وداخل بوونی ڕەمەزان ودەرچوون ونەمانی
بەروار: 2020/06/29سەردارن: 370نوسەر: وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕ

یەکەم : سابت بوونی هاتنی مانگی ڕەمەزان بە چەند شتێک دەبێ لەوانە :

یەکەم: بینینی مانگ:  

 گەڕان و هەوڵدان بۆ بینینی مانگ لەشەوی سی شەعباندا فەرزی کیفایەیە ، ئەمە دەقی مەزهەبی حەنەفیەکانە.

سابت بوونی بینی مانگ: 
کاتێ کە سابت بوو بەوەی خەڵک مانگیان بینیوە ئەوا واجبە بەڕۆژوو بن ؛ هەروەک ابن حزم وابنُ قُدامةَ، والزركشيُّ کۆدەنگیان لەبارەیەوە نەقڵ کردووە .

شایەتى چەند کەس وەردەگیرێ بۆ بینینى مانگ؟

شایەتی دانی یەک کەسى ڕاستگۆ وعادل کافیە بۆ سابت بوونی هاتنی مانگی ڕەمەزان ، واتە: گەر یەک کەسی جێی سیقە گوتی مانگم بینیوە ئەوا کاری پێ دەکرێت و پێویستە خەڵک بەڕۆژوو بن ، ئەمەش مەزهەبی شافعیەکان وحەنبەلیەکان وکۆمەڵێک لەسەلەفە ،و ابنِ باز، وابن عُثَيمين ئەم بۆ چوونەیان هەڵبژاردووە.

گەر یەک کەس مانگى بینى

هەر کەسێک بەتەنها مانگی بینی بەڵام بڵاوی نەکردەوە بەوەی مانگی بینیوە ،یاخود بڵاوی کردەوە بەڵام شایەتیەکەی وەرنەگیراوە وبەڕاستیان نەزانی ؛ ئەوا زانایان جیاوازن لەبارەی بەڕۆژوو بوونی خودی ئەو کەسەوە ودوو بۆ چوون هەیە لەم بارەیەوە:
بۆچوونی یەکەم: دەبێ بەڕۆژوو بێت چونکە ئەو مانگی بینیوە ، ئەمە کۆدەنگی چوار مەزهەبەکەی لەسەرە ،وقسەی زاهیریەکانە ،وزۆربەی زانایان لەسەرئەم بۆ چوونەن.

بۆچوونی دووەم: لەگەڵ خەڵکدا بەڕۆژوو دەبێت ، حساب بۆ ئەو بینینەی خۆی ناکات ، ئەمەش قسەی هەندێک لە سەلەفە ، وڕیوایەتێکیشە لەئیمام ئەحمەدەوە ، و ابن تَيميَّة، وابن باز ئەمەیان هەڵبژاردووە.

جیاوازی یاخود یەکسانی جێگاکان لەڕووی دەرکەوتن ودەرنەکەوتنی مانگەوە (اتِّفاقُ المَطالِعِ واختلافُها)

 جیاوازی یاخود یەکسانی جێگاکان لەڕووی دەرکەوتن ودەرنەکەوتنی مانگەوە لەحاڵەتێکدا گەر لەوڵاتێک مانگ بینرا:
لەم حاڵەتەدا زانایان جیاوازن لەبارەی واجب بوونی ڕۆژوو لەسەرباقی وڵاتانی تر کەئایا لەجگە لەو وڵاتەی کەمانگ بینراوە ڕۆژوو واجب دەبێت یاجود نا ؟
جا چەند بۆ چوونێک لەم بارەیەوە هەیە و بەهێزترینیان دوو بۆ چوونە:
بۆچوونی یەکەم: گەر لەوڵاتێک مانگ بینرا ئەوا واجبە لەسەر باقی وڵاتانی تر بەڕۆژوو بن ،ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە ، لەحەنەفی ،ومالکی ، وحەنبەلیەکان.

بۆچوونی دووەم: گەر لەوڵاتێک مانگ بینرا ئەوا گەر جێگای بینینی مانگیان جیاواز بوو واتە:(دوور بوون لەیەک) ئەوا واجب نی یە لەسەر باقی وڵاتانی تر بەڕۆژوو بن ، بەڵکو تەنها لەسەر ئەوانە واجبە کەبینیویانە وئەوانەش کەنزیکی ئەوانن ، ئەمەشیان قسەی شافعییەکان وکۆمەڵێک لەسەلەفە ، وئیمامی سەنعانی وابنُ عُثَيمين هەڵیان بژاردووە.

حوکمی پشت بەستن بە مانگى دەستکرد (قمر صناعی) لەبینینی مانگ دا:
دروست نییە پشت بە مانگى دەستکرد ببەسترێت لەبینینی مانگ دا ،ئەمەش بۆ چوونی شێخ ابن عثيمين ـە.

 حوکمی بەکار هێنانی ئامێرە فەلەکیەکان وەک(دوور بین) لەبینینی مانگدا:
دروستە بەکار هێنانی ئامێرە فەلەکیەکان لەبینینی مانگدا وەک (دوور بین) ئەوەش ئامێرێکە بینین نزیک دەکاتەوە  ، بەڵام واجب نییە بەکار بهێندرێت ، گەر کەسێکی جێی سقە لەڕێگای دوور بینەوە مانگی بینی ؛ ئەوا کار بەو بینینە دەکرێت ، ئەمەش بۆ چوونی ابنِ باز، وابن عُثَيمين، و( هيئةِ كِبارِ العُلَماء) هەمان بڕیاریاندا داوە ، و بەهەمان شێوە بڕیاری( مَجمَعِ الفِقه الإسلاميِّ)یە.

کەسێک نەیزانى کەى ڕەمەزان دێ بە هۆى ئەوەى کە لە زیندانە

بەنیسبەت کەسێکەوە کە لەزینداندایە و هاوشێوەکانی کە لەوڵاتانی بێباوەڕدا بەند کراون و نازانن کەی ڕەمەزانە:
 ئەم جۆرە کەسانە پێویستە هەوڵی زانینی مانگی ڕەمەزان بدەن ، و مانگێک بەڕۆژوو بن ، ئەمە کۆدەنگی زانایانی چوار مەزهەبەکەی لەسەرە ، و بۆچوونی عامی زانایانە.

 ئەو حاڵەتانەی کە کەسی بەند کراو هەوڵی بینین و زانینی مانگی ڕەمەزان دەدات و دواتر بەڕۆژوو دەبێت :

جا ئەم حاڵەتە لەچوار حاڵەت بەدەر نی یە :

۱- بۆی دەرکەوێت ئەو ڕۆژووەی کە گرتوویەتی موافقی مانگی ڕەمەزان بووە ، لەم حاڵەتەدا ڕۆژووەکەی دروستە ، وپێویست نی یە دوو بارەی کاتەوە ؛ ئەمەش کۆدەنگی زانایانی چوار مەزهەبەکەی لەسەرە.

۲- بەردەوام لەکێشەدا بێت ودڵنیا نەبێت ، و نەزانێت کە ئایا ئەو مانگەی کە گرتوویەتی بەڕاست مانگی ڕەمەزان بووە یاخود پێش و دوا کەوتووە ؟
لەم حاڵەتەدا ڕۆژووەکەی دروستە ، وپێویست نی یە دوو بارەی کاتەوە ؛ ئەمەش مەزهەبی شافعی ،وحەنبەلی یەکانە ، و بۆچوونی هەندێ لەمالیکیەکانیشە .

۳- بۆی دەرکەوێت ئەو ڕۆژووەی ئەو گرتوویەتی لەڕەمەزاندا نەبوو بەڵکو پێش هاتنی ڕەمەزان گرتوویەتی ؛ لەم حاڵەتەدا  پێویستە دوو بارەی بکاتەوە ؛ ئەمەش کۆدەنگی زانایانی چوار مەزهەبەکەی لەسەرە. 

٤- بۆی دەرکەوێت ئەو ڕۆژووەی ئەو گرتوویەتی لەڕەمەزاندا نەبووە بەڵکو دوای تەواو بوونی ڕەمەزان گرتوویەتی ؛ لەم حاڵەتەدا ڕۆژووەکەی دروستە ، وپێویست نی یە لەسەری دوو بارەی بکاتەوە ، مەگەر بەر دوو جەژنەکە کەوتبێت ئەو کات پێویستە ئەو ڕۆژانە بگرێتەوە کەبەر دوو جەژنەکە کەوتووە ، ئەمەش کۆدەنگی زانایانی چوار مەزهەبەکەی لەسەرە. 

دووەم:  تەواو کردنی هەر سی ڕۆژەی مانگی شەعبان:

1-  گەر لەڕۆژی بیست و نۆی مانگی شەعباندا مانگ نەبینرا

گەر لەڕۆژی بیست و نۆی مانگی شەعباندا مانگ نەبینرا ؛ ئەوا ئێمە  هەر سی ڕۆژەکەی مانگی شەعبان تەواو دەکەین ، جا جیاوازی نی یە لەوەدا کەئاسمان هەوراوی بێت یاخود نا، ئەمەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لەحەنەفی وشافعی ،ومالیکی یەکان ، و ڕیوایەتێکیشە لەئەحمەدەوە.

2- حوکمی بەڕۆژوو بوونی سی شەعبان وەک ئیحتیات لەوەی نەوەک ڕەمەزان بێت ونەزانرابێت:
حەرامە و دروست نی یە بەڕۆژوو بوونی سی شەعبان (يوم الشَّكِّ)؛ وەک ئیحتیات لەوەی نەوەک ڕەمەزان بووبێت ونەزانرابێت .

سێیەم : ئیعتماد کردنە سەر حسابی فەلەکی:
دروست نی یە ئیعتماد کردنە سەر حسابی فەلەکی وکاری پێ بکرێت لەداخل بوون وهاتنی ڕەمەزاندا ، هەریەک لەم زانایانە ( الجصَّاصُ، وابنُ رشد، والقرطبيُّ، وابنُ تَيميَّةَ) کۆدەنگیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە 

 دووەم: ڕێگاکانی زانین و دەرچوون وتەواو بوونی ڕەمەزان. 

یەکەم: بینینی مانگی شەوال:

1- ئەو ژمارەیەی کەپێویستە بۆ بینینی مانگ:
پێویستە بۆ بینینی مانگ دوو کەسی ڕاستگۆ ودادپەروەر شایەتی بدەن بەوەی مانگیان بینیوە ، ئەمەش بەکۆدەنگی چوار مەزهەبەکە ، وقسەی زۆربەی زانیانیشە.

2- حوکمی ئەو کەسەی کەبەتەنها خۆی مانگ دەبینێت:

هەرکەسێک بەتەنها مانگی بینی ؛ ئەوا نابێ بیکاتە جەژن تاوەکو خەڵک دەیکەنە جەژن ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: حەنەفی ، ومالکی ، وحەنبەلیەکان.

دووەم: تەواو کردنی ڕەمەزان ، واتە: گرتنی سی ڕۆژ لەڕەمەزان لەحاڵەتێکدا گەر مانگ نەبینرا ؛ لەم حاڵەتەدا پێویستە تەواو بکرێت وسی ڕۆژ بیگیردرێت ، ابنُ تَيميَّةَ کۆدەنگی لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.

1- بینینی مانگ لەشەودا وخەڵک پێی نەزانن تەنها لەدوای ڕۆژهەڵاتنەوە نەبێت.
گەر دەرکەوت شەو مانگ بینراوە ، وخەڵک پێیان نەزانیوە دوای تێپەڕ بوونی بەشێک لەڕۆژ نەبێت ؛ لەم حاڵەتەدا ڕۆژووەکەیان دەشکێنن ونوێژی جەژن دەکەن ، گەر پێش نیوەڕۆ بێت : ابنُ عبد البَرّ کۆدەنگی لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.

2- بینینی مانگ لەڕۆژدا :

گەر لەڕۆژدا مانگ بینرا ئەوا ڕۆژوو ناشکێنن ، جا دوای نیوەڕۆ بێت یاخود پێش نیوەڕۆ ،ئەمەش بەکۆدەنگی چوار مەزهەبەکە ، وقسەی کۆمەڵێک لە زانیانی سەلەفە.