یەکەم: حوکمی بەڕۆژوو نەبوونی نەخۆش:
دروستە کەسی نەخۆش لەڕەمەزاندا بەڕۆژوو نەبێت ، ئەمە بەکورتی ، هەریەک: ابنُ حزمٍ، وابنُ قُدامةَ، والنوويُّ، وابن تَيميَّةَ، والزركشيُّ، وابنُ عابدين کودەنگیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.
دووەم: ئەو نەخۆشیەی کەبەهۆی ڕۆژووەوە زیاد دەبێت:
گەر نەخۆش ترسا لەوەی بەهۆی بەڕۆژوو بوونەوە نەخۆشیەکەی زیاد بکات ، یاخود قورس بوو لەسەری وزیانی پێ دەگەیاند ؛ ئەوا دەتوانێت بەڕۆژوو نەبێت ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: حەنەفی ، ومالکی ، وحەنبەلیەکان.
سێیەم: ئەو نەخۆشەی کەترسی هەیە ڕۆژوو زیانی پێ بگەینێت وببێتە هۆکاری لەنێو چوونی:
گەر ڕۆژوو زیانی بەنەخۆش دەگەیاند ، وترسی ئەوەی هەبوو بمرێت ، لەم حاڵەتەدا واجبە بەڕۆژوو نەبێت ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: حەنەفی ، ومالکی ، وشافعیەکان ، وکۆمەڵێ لەحەنبەلیەکان تەئیکیدیان لێ کردۆتەوە.
چوارەم: نەخۆشیەکی کەم:
هەرکەس نەخۆشیەکی کەمی هەبوو ، وناڕەحەت نەدەبوو بەڕۆژوو گرتن وەک هەڵامەت ویاخود ئازارێکی کەم، وهاوشێوەیەکانی ، ئەوا دروست نی یە بۆی ڕۆژوو نەگرێت ، ئەمەش بەکۆدەنگی چوار مەزهەبەکە .
پێنجەم: ئەو شتەی پێویستە لەسەر ئەو نەخۆشەی کەئومێدی چاک بوونەوەی لێ دەکرا:
ئەم کەسە واجبە لەسەری دوای چاک بوونەوە ئەو ڕۆژانە بگرێتەوە کەنەیگرتوون هەریەک لە : ابنُ حزمٍ، وابنُ رُشدٍ، وابنُ قُدامةَ، وابنُ حَجَر الهيتمي کۆدەنگیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.
شەشەم: ئەو شتەی پێویستە لەسەر ئەو نەخۆشەی کەئومێدی چاک بوونەوەی لێ ناکرێت:
گەر کەسێک لەڕەمەزاندا بەڕۆژوو نەبوو وئومێدی چاک بوونەوەی لێ نەدەکرا ، وەک ئەوەی نەخۆشیەکەی بەردەوام هەبێت؛ ئەوا لەجێگەی هەر ڕۆژێک خواردنی هەژارێک دەدات ،ئەمەش بەکۆدەنگی چوار مەزهەبەکە ، وقسەی کۆمەڵێک لە زانیانی سەلەفە.
حەوتەم: حوکمی ڕۆژووی ئەو نەخۆشەی کەتوانای ڕۆژووی نی یە بەڵام زۆر لەخۆی دەکات وبەڕۆژوو دەبێت:
گەر نەخۆشێ توانای ڕۆژووی نەبوو بەڵام زۆری لەخۆی دەکرد وبەڕوژوو دەبوو ، ئەوا ڕۆژووەکەی دروستە ،ئەمەش بەکۆدەنگی چوار مەزهەبەکە .
هەشتەم: گەر نەخۆشێک ڕۆژووی گرت وپاشان کەڕۆژ بووەوە چاک بووەوە:
لەم حاڵەتەدا پێویستە ڕۆژووەکەی تەواو بکات ونابێت بیشکێنێت ،ئەمەش بۆچوونی حەنەفیەکان ،وشافعیەکان ، وحەنبەلیەکانە.
نۆیەم: حوکمی واز هێنانی نەخۆش لەو شتانەی کەڕۆژوو دەشکێنن لەحاڵەتێکدا گەر چاکبووەوە:
گەر کەسێکی نەخۆش بەهۆی نەخۆشیەوە بەڕۆژوو نەبوو بەڵام دواتر لەڕۆژدا چاک بووەوە ؛ لەم حاڵەتەدا زانایان ناکۆکن کەئایا پێویستە خۆی بگرێتەوە لەو شتانەی کەڕۆژوو دەشکێنن یاخود نا ؟
جا دوو بۆچوون لەم بارەیەوە هەیە:
بۆچوونی یەکەم: واجب نی یە لەسەری خۆی بگرێتەوە لەو شتانەی کەڕۆژوو دەشکێنن ، ئەوەش قسەی مالکیەکان وشافعیەکانە ، وڕیوایەتێکە لای حەنبەلیەکان ، و ابن عُثَيمين ئەم بۆچوونەی هەڵبژاردووە.
بۆچوونی دووەم: واجبە لەسەری خۆی بگرێتەوە لەو شتانەی کەڕۆژوو دەشکێنن ، ئەوەش قسەی حەنەفیەکان وحەنبلیەکانە ،وبۆچوونێکیشە لای شافعیەکان ، وقسەی کۆمەڵێک لەسەلەفە.