چوارەم : ئافرەتی دوو گیان وشیر دەر
بەروار: 2020/06/29سەردارن: 530نوسەر: وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕ

حوکمی ڕۆژووی ئافرەتی دوو گیان وشیر دەر : 
دروستە ئافرەتی دوو گیان وشیر دەر  لەڕەمەزاندا بەڕۆژوو نەبن ، جا جیاوازی نی یە گەر ترسیان لەخۆیان هەبێت یاخود منداڵەکانیان ، ئائەمە بەکۆدەنگی چوار مەزهەبەکە وبۆچوونی زۆر لەزانایانە.

 سەبارەت بە گرتنەوە و كەفارەتی ڕۆژووى ئافرەتی دوو گیان وشیر دەر سێ‌ جۆر بۆ چوون هەیە لە نێو زانایان .
یەکەم : هەندێكیان دەڵێن تەنها كەفارەت دەدەن گرتنەوەیان بۆ نیە: بەبەڵگەی ئەم فەرموودانە، عبدالله ی كوڕی عباس (ڕەزای خوای گەورەی لێبێت) ، دەڵێت : (إذا خافتِ الحاملُ على نفسها ، والمرضعُ على ولدها في رمضان قال: يُفطرانِ ، ويُطعمانِ مكانَ كُلِّ يوم مسكيناً ، ولا يقضيانِ صوماً) . صحيح على شرط مسلم ، (الارواء): 4/19.
واتە: هەر كاتێك ئافرەتی حامیلە ترسا لە نەفسی خۆی ، وە ئافرەتی شیردەر ترسا لە منداڵەی لە مانگی ڕەمەزاندا ، ئەوە ڕۆژووەكەیان دەشكێنن ، وە خواردن دەدەن بە فەقیر لە جیاتی گشت ڕۆژێكیان(واتە: بەرامبەر هەر ڕۆژێك دەبێت فەقیرێك تێر بكەن) وە گرتنەوەیان بۆ نیە .
وە عبدالله ی كوڕی عباس و عبدالله ی كوڕی عومەر دەڵێن: (الحاملُ والمرضعُ تُفطرُ ولا تقضى) . صححه الألباني في إرواء الغليل : 4/20 .
واتە: ئافرەتی حامیلە و شیردەر ئەگەر مەترسیان هەبوو ڕۆژیان دەشكێنن و نایگرنەوە (تەنها دانی خواردنیان لەسەر) .
دووەم : وە هەندێك لە زانیان دەڵێن تەنها گێڕانەوەیان لەسەرە: دەڵێن چونكە حوكمی ئەم جۆرە ئافرەتانە وەكو حوكمی كەسی نەخۆش وایە ، خوای گەورە دەفەرموێت: (وَمَن كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَىٰ سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِّنْ أَيَّامٍ أُخَرَ) البقرة: 185.
واتە: هەر كەسێك نەخۆش بوو یان لەسەفەر بوو بۆی هەیە ڕۆژووەكەی بشكێنێت و پاشان دوای ڕەمەزان بیگرێتەوە . دەڵێن خوای گەورە لەم ئایەتە پیرۆزەدا تەنها باسی گرتنەوەی كردووە باسی دانی خواردنی نەكردووە . فتاوی اللجنە الدائمە : 10/220 .
سێیەم : وە هەندێك لە زانایان دەڵێن: ئەگەر لەبەر مەترسی منداڵەكەی ڕۆژووەكەی بشكێنێت ئەوە دەبێت لەگەڵ گرتنەوەی ڕۆژووەكەی خواردنیش بدات ، بەڵام ئەگەر لەبەر مەترسی خۆی بێت تەنها گێڕانەوەی لەسەرە . مجموع فتاوی ورسائل ابن عثیمین : 19/164.
تێبینی : ئافرەتان كردەوە بەكام یەكێك لەم بۆچونانە بكەن بۆیان دروستە إن شا‌ء الله .

بابەتەکانی تر