پێنجەم: چەند هۆکارێکی تر کەوا دەکەن دروست بێت ڕۆژوو نەگیردرێت
بەروار: 2020/06/29سەردارن: 573نوسەر: وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕ

یەکەم: کاری قورس کردن:  
ئەو کەسانەی کاری قورس ئەنجام دەدەن واجبە بەڕۆژوو بن، و هاوشێوەی نەخۆش وموسافیر نین ، وپێویستە لەسەریان لەئێوارەوە نیەت بێنن وڕۆژوو بگرن ، بەڵام گەر کەسێک کارێکی زۆر قورسی دەکرد و وازهێنان لەکارەکەی زیانی پێ دەگەیاند وترسی هەبوو بمرێت ، یاخود زیانێکی گەورەی پێ بگات ؛ لەم حاڵەتەدا تەنها بەپێی پێویست بەڕۆژوو نابێت ودواتر باقی ڕۆژەکە کەماوە خۆی دەگرێتەوە لەو شتانەی کەڕۆژوو بەتاڵ دەکەنەوە ودواتر لەگەڵ خەڵکدا فتار دەکاتەوە ، وپێویستە لەسەری دواتر دۆژووەکە بگرێتەوە.
لە (الفتاوى الهندية)دا ،هاتووە: (المُحترِفُ المُحتاجُ إلى نفقَتِه عَلِمَ أنَّه لو اشتغل بحِرفَتِه يلحَقُه ضَرَرٌ مُبيحٌ للفِطرِ، يَحرُمُ عليه الفِطرُ قبل أن يَمرَضَ، كذا في القُنْيةِ) ((الفتاوى الهندية)) (1/208)، وانظر ((حاشية ابن عابدين)) (2/420). 
واتە: کەسی کاسبکاری موحتاج کەپێویستی بەنەفەقەیە وبزانێت گەر بەڕۆژوو بێت زیانی پێ دەگات ، لەم حاڵەتەدا حەڕامە ڕۆژووەکەی بشکێنێت پێش ئەوەی نەخۆش کەوێت ،بەم شێوەیە لەکتابی (القُنْيةِ) دا هاتووە.

البهوتي دەڵێت: (وقال أبو بكر الآجري: مَن صنعَتُه شاقَّةٌ، فإن خاف بالصَّومِ تلفًا؛ أفطَرَ وقَضَى، إن ضَرَّه تركُ الصَّنعةِ، فإن لم يَضُرَّه تَرْكُها أثَمِ بالفِطرِ، ويَتركُها، وإلَّا- أي: وإن لم ينتَفِ التضَرُّر بتركِها- فلا إثمَ عليه بالفِطرِ للعُذرِ) ((كشاف القناع)) (2/310). وانظر ((التاج والإكليل)) للمواق (2/395).
واتە: ئەبو بەکری ئاجوڕی دەڵێت: ئەو کەسەی کاری زەحمەت و قورس دەکات ، گەر ترسا بەهۆی ڕۆژووەوە لەنێو بچێت ؛ ئەوا بەڕۆژوو نابێت ودواتر قەزای دەکاتەوە ، ئەمە گەر وازهێنان لەکارەکەی زیانی پێ بگەیەنێت ، خۆ ئەگەر وازهێنان لەو کارە زیانی پێ نەدەگەیاند ئەوا تاوان بار دەبێت گەر بەڕۆژوو نەبێت، ودەبێ وازی لێ بێنێت ، خۆ ئەگەر بەواز هێنان لێی زیانی پێ دەگەشت ، ئەوا تاوان بار نابێت بەڕۆژوو نەبێت چونکە عوزری هەیە.

دووم: کەوتنە حاڵەتی ناڕەحەتیەوە بەهۆی تینوێتی وبرسێتیەوە:
هەرکەس توشی حاڵەتی ناڕەحەتی بێت بەهۆی تینوێتی وبرسێتیەوە وترسی لەنێو چوونی هەبێت ، ئەوا واجبە لەسەری ڕۆژووەکەی بشکێنێت ، وپێویستە لەسەری دواتر قەزای بکاتەوە ، ئەمەش بۆ چوونی مالکی ، وشافعیەکانە.

سێیەم: حوکمی ئەو کەسەی بەزۆر ڕۆژووی پێ دەشکێندرێت:
گەر کەسێک زۆری لێ کرا لەشکاندنی ڕۆژوودا وئەویش شکاندنی ؛ئەوا تاوان بار نابێت ، وڕۆژووەکەی دروستە ، جا جیاوازی نی یە گەر ڕۆژ شکاندنەکە کەسانی تر پێی هەستابن وەک ئەوەی ئاو کرابێتە قوڕگێەوە یاخود خۆی بیشکێنێت ، ئەمەش بۆ چوونی حەنبەلیەکان ، وشافعیەکانە.

چوارەم: جیهاد وتێکۆشان لەپێناوی خوادا:
کەسێک لەجیهاد وتێکۆشاندا بێت لەپێناوی خوادا ئەوا دروستە ڕۆژوو نەگرێت ، ئەمەش بۆ چوونی حەنەفیەکان ، ومالکیەکانە ، وڕیوایەتێکیشە لەئیمام ئەحمەدەوە ، وفەتوای ابنُ تَيميَّةی لەسەرە کاتێ کەهێزی موسوڵمان گەشتن بەدوژمن لەدیمەشق ، و ابنُ القَيِّم ئەم بۆووچنەی سەرخستووە.