یەکەم: شوشتنی گورچیلە:
هەرکەسێک گورچیلەی بۆ بشۆردرێت بەهەر ڕێگایەک بێت ئەوا ڕۆژووەکەی بەتاڵ دەبێتەوە ،ئەوەش بۆچوونی ابنِ بازە، وە فەتوای"اللَّجنةُ الدَّائمة"شی لەسەرە.
دووەم: بەخاخ کەبۆ نەخۆشی ڕەبۆ بەکار دێت:
بەکار هێنانی بەخاخی ڕەبۆ لەکاتی بەڕۆژوو بووندا ؛ ڕۆژوو بەتاڵ ناکاتەوە ، ئەوەش هەڵبژاردەی ابنُ باز، وابنُ عُثَيمين ـە، وەهەروەها بۆچوونی زۆربەی ئەو کەسانەیە کە لە (النَّدوة الفِقهيَّة الطبيَّة التَّاسعة التابعة للمنظمَّةِ الإسلاميَّة للعلومِ الطبيَّة)بەشدار بوون ئەوەی کەلە کۆیت بەسترا.
سێیەم: حوکمی دانانی ئەو حەپانەی کەلەبن زمان دادەنرێن بۆ چارەسەری هەندێ نەخۆشی دڵ ، وڕاستەوخۆ ودوای ماوەیەکی کەم دەتوێتەوە ولەڕێگای خوێنەوە دەگاتە دڵ ، وجەڵدەی لەناکاوی دڵ ڕادەگرێت ، وهیچ بەشێک لەو حەپە ناچێتە نێو سکەوە.
بەکار هێنانی ئەم جۆرە حەپانە ڕۆژوو بەتاڵ ناکەنەوە بەمەرجێک هیچ بەشێکی قوت نەدرێت ، ئەوەش بۆچوونی( مجمَعُ الفِقه الإسلاميِّ)یە بەکۆدەنگی هەموویان.
چوارەم: غازی ئۆکسجین:
بەکار هێنانی غازی ئۆکسجین بۆ هەناسە دان ڕۆژوو بەتاڵ ناکاتەوە ، ئەوەش بۆچوونی (مجمَعُ الفِقهِ الإسلاميّ)یە.
پێنجەم: بەکار هێنانی دەرزیەک کەخواردن بەخش نەبێت:
ئەم جۆرە دەرزیە ڕۆژوو ناشکێنێت جا لەڕێگای دەمارەوە بێت یاخود گۆشت وسمتەوە ، ئەوەش بۆچوونی ابنُ باز، وابنُ عُثَيمين ـە، وبڕیاری المجمَعِ الفِقهيِّ یەو، وەفەتوای "اللَّجنة الدائمة"، و "قطاعِ الإفتاءِ" کۆیتی لەسەرە.
شەشەم: بەکار هێنانی دەرزیەک کەخواردن بەخشە ولەڕێگای دەمارەوە لێ دەدرێت:
ئەم جۆرە دەرزیە ڕۆژوو بەتاڵ دەکاتەوە ، ئەوەش بۆچوونی ابنُ باز، وابنُ عُثَيمين ـە، وبڕیاری المجمَعِ الفِقهيِّ یەو، وەفەتوای "اللَّجنة الدائمة"
حەوتەم: هەڵگرتنی شاف:
هەڵگرتنی شاف لەکاتی بەڕۆژوو بووندا ڕۆژوو بەتاڵ ناکاتەوە ، ئەوەش مەزهەبی زەهیریەکان ، وکۆمەڵێک لەمالکیەکانە ، وبۆچوونی ابنُ عُثَيمين، و زۆربەی بەشداربوانی( النَّدوةِ الفِقهيَّة الطبيَّة التاسعة التابعة للمنظمَّة الإسلاميَّة للعلوم الطبيَّة بالكويتِ).
هەشتەم: هەڵگرتنی شتی شل یاخود ڕۆن لەداوێنەوە:
هەڵگرتنی شتی شل یاخود ڕۆن لەداوێنەوە ڕۆژوو بەتاڵ ناکاتەوە ، ئەوەش مەزهەبی حەنەفی ، ومالکی ،وحەنبەلیەکانە.
نۆیەم: بەکار هێنانی دەرمان بۆ شوشتنی گون:
ئەم جۆرەش ڕۆژوو بەتاڵ ناکاتەوە ، ئەوەش بڕیاری( مجمَعُ الفِقه الإسلاميِّ)یە.
دەیەم: قەترە لەڕێگای داوێنی ئافرەتەوە ویاخود هەر مادەیەکی تر کە بۆ مەبەستێک لەو ڕێگەیەوە هەڵدەگیردرێت وداخل دەکرێت:
ئەم جۆرەشیان ڕۆژوو بەتاڵ ناکاتەوە ، ئەوەش بڕیاری( مجمَعُ الفِقه الإسلاميِّ)یەی لەسەرە.