سێیەم : ئەو شتانەی (باش نین ، حەرامن ، ئاسایین) ڕۆژووان ئەنجامیان بدات
بەروار: 2020/06/29سەردارن: 875نوسەر: وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕ

 سێیەم : ئەو شتانەی کەباش نی یە ڕۆژووان ئەنجامی بدات ، وئەوانەش کەحەڕامە لەسەری ، وئەو شتانەش کەدروستە ئەنجامی بدات:

یەکەم: ئەو شتانەی کەباش نی یە یاخود حەڕامە ڕۆژووان ئەنجامی بدات:
1- زیادەڕۆیی کردن لەئاو لەدەم ولوت وەردان:

باش نی یە ڕۆژووەوان زیادەڕۆیی بکات لەئاو لەدەم ولوت وەرداندا ، ابنُ قُدامةَ کۆدەنگی لەم باریەوە نەقڵ کردووە.

2- ویساڵ کردن:
باش نی یە ویساڵ کردن لەڕۆژوودا (ویساڵ بریتی یە لەنەشکاندنی ڕۆژوو تاوەکو پارشێوی دادێ) ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە حەنەفی ، ومالکی ، وحەنبەلیەکان ، بۆچوونێکیشە لای شافعیەکان ، وزۆربەی زانایان لەسەر ئەم بۆ چوونەن.

3-تام کردنی خواردن بێ ئەوەی پێوست بکات:
تام کردنی خواردن بەبێ پێویستی باش نی یە ، ئەوەش بەکۆدەنگی چوار مەزهەبەکە.

4- ماچ کردن:
حەڕامە ڕۆژووەوان ماچی خێزانی بکات گەر بزانێ تووشی جیماع یاخود دابەزنی ئاو دەبێ ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لەمالکی ،وشافعی ،وحەنبەلیەکان.

دووەم: ئەو شتانەی دروستن بۆ ڕۆژووەوان:
1-دواخستنی خۆ شوشتنی جەنابەت تاوەکو بانگی بەیانی:
دروستە کەسی ڕۆژووەوان خۆ شوشتنی جەنابەت تاوەکو بانگی بەیانی دوا بخات ؛ هەریەک لە: ابنُ العربيِّ، وابنُ قُدامةَ، وابنُ حجر کۆدەنگیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.

2- دواخستنی خۆ شوشتن لەدوای پاک بوونەوە لەحەیز تاوەکو بانگی بەیانی:
دروستە ئافرەتی ڕۆژووەوان خۆ شوشتنی دوای پاک بوونەوە دوا بخات تاوەکو بانگی بەیانی ، ئەوەش بەکۆدەنگی چوار مەزهەبەکە.

3- ئاو لەدەم ولوت وەردان:
دروستە کەسی ڕۆژووەوان ئاو لەدەم ولوت وەربدات بەڵام بەبێ زیادەڕۆیی کردن ، ابنُ تَيميَّةَ کۆدەنگی لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.

4- خۆشوشتن بۆ فێنک کردنەوە:
دروستە کەسی ڕۆژووەوان خۆی بشوات بۆ خۆ فێنک کردنەوە ، یاخود ئاو بکات بەسەری دا لەبەر تینوێتی ، ئەوەش بەکۆدەنگی چوار مەزهەبەکە.

5- تام کردنی خواردن لەکاتێ پێوستیدا:
دروستە کەسی ڕۆژووەوان تامی خواردن بکات لەکاتێ پێوستیدا ، ئەمەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە:حەنەفی ، وشافعی ، وحەنبەلیەکان.

6- ماچ کردن ودەسبازی بۆ کەسێک خۆڕاگر بێت:
دروستە کەسی ڕۆژووەوان ماچی خێزانی بکات ودەسبازی بکات بەبێ نزیک بوونەوە لەداوێن ، بەمەرجێک کەسەکە خۆ ڕاگر بێت ، ئەمەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە:حەنەفی ، وشافعی ، وحەنبەلیەکان.

7- بۆن کردنی عەتر وبۆنە خۆشەکانی تر:
دروستە کەسی ڕۆژووەوان بۆنی عەتر وبۆنە خۆشەکانی تر بکات ، ئەوەش بەکۆدەنگی چوار مەزهەبەکە.

- حوکمی بۆن کردنی موخڕ:
زانایان جیاواز لەبارەی بۆن کردنی موخڕەوە کەئایا ڕۆژوو دەشکێنێت یاخود نا ودوو بۆچوونیان هەیه لەم بارەیەوە بۆچوونی یەکەم: پێی وایە ڕۆژوو دەشکێنێت ، ئەوەش مەزهەبی حەنەفی ، ومالکیەکانە ، و ابنُ عُثَيمين ئەم بۆنەی لاپەسەندە.

بۆچوونی دووەم: پێی وایە ڕۆژوو ناشکێنێت ، ئەوەش مەزهەبی شافعیەکانە ، بۆچوونی هەریەک لە ابنِ حَزمٍ، وابنِ تَيميَّةَیە.

8- حوکمی بەکار هێنانی سیواک بەنیسبەت کەسی ڕۆژووەوانەوە:
کەسی بەڕۆژوو دەتوانێت هەرکاتێک سیواک بکات جا پێش نیوەڕۆ بێت یاخود دوای نیوەڕۆ ، ئەوەش بۆچوونی حەنەفیەکانە ، و ابن تَيميَّةَ، وابنِ القَيِّم، والشوكانيِّ، وابنِ باز، والألبانيِّ، وابنِ عُثَيمين، هەڵیان بژاردووە ، وەبۆچوونی زۆربەی زانایانە.

9- حوکمی بەکار هێنانی مەعجونی ددان بەنیسبەت کەسی ڕۆژووەوانەوە:
دروستە کەسی ڕۆژووەوان مەعجونی ددان بەکار بێنێت ، بەڵام دەبێ وریای ئەوە بێت نەچێتە قوڕگیەوە ، ئەوەش بۆچوونی ابنِ باز، وابنِ عُثَيمين، و "مَجمَعُ الفِقه الإسلاميِّ"ـە.

10- چاو ڕەشتن:
دروستە کەسی ڕۆژووەوان چاو بڕێژێت ، ئەوەش بۆچوونی حەنەفی ،وشافعییەکانە ، وهەریەک لە ابنِ تَيميَّةَ، والشوكانيِّ، وابنِ باز، وابنِ عُثَيمين، والألباني ئەم بۆچوونەیان هەڵبژاردووە.

11- بەکار هێنانی قەترەی چاو:
دروستە کەسی ڕۆژووەوان قەترەی چاو بەکار بێنێت ، ئەوەش بۆچوونی حەنەفی ،وشافعییەکانە ، وە ابنِ باز، وابنِ عُثَيمين ئەم بۆچوونەیان لاپەسەندە.

12- بەکار هێنانی قەترەی گوێ:
دروستە کەسی ڕۆژووەوان قەترەی گوێ بەکار بێنێت ، ئەوەش بۆچوونی ابنُ حَزمٍ، وابنُ عُثَيمين، وابنُ بازە.