هەرکەسێک ڕۆژووی ڕەمەزان بەبێ بوونی عوزر شکاند ، ولەئەنقەست شکاندنی ولەبیری بوو بەڕۆژووە وحەڕامە بیشکێنێت ، وەک ئەوەی خواردن یاخود خواردنەوە بخوات وبخواتەوە ـ ئەمە گەر بەجیماع نەبێت ،واتە: جیماعی نەکردبێت وڕۆژووەکەی بەجیماع نەشکاندبێت ـ ئەوا تەنها قەزا کردنەوەی لەسەرە ،و واجب نی یە لەسەری کەفارەت بدات ، ئەوەش مەزهەبی شافعی ، وحەنبەلیەکانە ، وابنُ المنذر ئەم بۆچوونەی هەڵبژاردووە ، وقسەی کۆمەڵێک لەسەلەفیشە.