یەکەم: موسوڵمان بوون:
مەرجی دروستی ئیعتکاف: موسوڵمان بوونە ، ئەمەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبەکە.
دووەم: عاقڵ بوون:
یەکێکی تر لەمەرجی دروستی ئیعتکاف: عاقڵ بوونە ، ئەمەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبەکە.
سێیەم: تەمییز وگەشتنە تەمەنی مێرمنداڵی:
یەکێکی تر لەمەرجی دروستی ئیعتکاف: گەورە بوونە گەشتە بەتەمییز ،واتە: گەشتنە تەمەنی مێر منداڵی ، ئەمەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبەکە.
چوارەم: نیەت هێنان:
یەکێکی تر لە مەرجی دروستی ئیعتکاف: نیەت هێنانە ، هەریەک لە: ابنُ رُشدٍ، وابنُ جُزَيّ کۆدەنگیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.
پێنجەم: ڕێگەدانی مێرد بەخێزانەکەی:
یەکێکی تر لەمەرجی دروستی ئیعتکاف: ڕێگەدانی مێردە بەخێزانەکەی: ، ئەمەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبەکە.
شەشەم: ئەو ئیعتکافە لە مزگەوتدا بێت:
1- بەمەرج گرتنی مزگەوت:
یەکێک لە مەرجی دروستی ئیعتکاف ئەوەیە: لە مزگەوتدا بێت:، هەریەک لە: ابنُ عبدِ البَرِّ، وابنُ قُدامةَ، والقرطبيُّ، وابنُ تَيميَّةَ کۆدەنگیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.
2- حوکمی ئیعتکاف کردن لەجگە لەسێ مزگەوتەکەدا ،واتە جگە لە(مزگەوتی کەعبەی پیرۆز ومزگەوتی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ، ومزگەوتی قودس):
مەرج نی یە ئیعتکاف تەنها لەو سێ مزگەوتەدا بێت ، ئەمەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبەکە.
3- مەرجی ئەو مزگەوتەی کەدروستە ئیعتکافی تێدا بکرێت:
مەرجە ئەو مزگەوتە نوێژی جەماعەتی تێدا بکرێت ، ئەوەش بۆچوونی حەنەفی ، وحەنبەلیەکانە ، و ابنُ باز، وابنُ عُثَيمين ئەم بۆچوونەیان هەڵبژاردووە.
4- ئیعتکاف کردن لەمزگەوتێکدا کەنوێژی هەینی تێدا ناکرێت ،ونەکەوێتە کاتی نوێژی هەینی یەوە:
دروستە ئیعتکاف کردن لەمزگەوتێکدا کەنوێژی هەینی تێدا ناکرێت بەمەرجێک ئەو ئیعتکافە نەکەوێتە کاتی نوێژی هەینیەوە ،ئەمەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبەکە ،وقسەی کۆمەڵێک لەسەلەفە.
5- ئیعتکاف کردن لەمزگەوتێکدا کەنوێژی هەینی تێدا ناکرێت وئیعتکافەکە بکەوێتە کاتی نوێژی هەینی یەوە:
مەرج نیە ئەو مزگەوتەی کەئیعتکافی تێدا دەکرێت مزگەوتێک بێت نوێژی هەینی تێدا بکرێت ، خۆ ئەگەر ئیعتکافەکە کەوتە کاتی نوێژی هەینیەوە ،ئەوا دەردەچێت بۆ نوێژی هەینی وپاشان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو مزگەوتەی کەئیعتکافی تێدا کردبوو ، بەڵام باشتر وایە لە مزگەوتێکدا ئیعتکاف بکرێت کەنوێژی هەینی تێدا دەکرێت ، ئەمەش بۆچوونێ حەنەفیەکان ، وحەنبەلیەکانە ، وقسەی کۆمەڵێک لەسەلەفە ، وەهەریەک ابنِ العربيِّ المالكيِّ، وابنِ باز، وابنِ عُثَيمين ئەم بۆچوونەیان هەڵبژاردووە..
6- حوکمی بەرز بوونەوە کەسی ئیعتکاف کار بۆ سەر منارەی مزگەوت:
دروستە کەسی ئیعتکاف کار سەرکەوێتە سەر منارەی مزگەوت گەر مزگەوتە یاخود دەرگای مزگەوتە لەوێوە بێت، وئیعتکافەکەی دروستە ، ئەوەش مەرهەبی جمهوری زانایانە لە: حەنەفی ، وشافعی ، وحەنبەلیەکانە.
7- حوکمی بەرز بوونەوە کەسی ئیعتکاف کار بۆ سەر مزگەوت وئیعتکاف کردن تیایدا :
دروستە ئیعتکاف کردن لەسەربانی مزگەوت ، یاخود چوونە سەرەوەی کەسی ئیعتکاف کار بۆی ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: حەنەفی ، وشافعی ، وحەنبەلیەکان.
8- حوکمی دەرچوونی کەسی ئیعتکاف کار بۆ ساحەی مزگەوت:
دروستە کەسی ئیعتکاف کار دەرچێت بۆ ساحەی مزگەوت ،وئیعتکافەکەی سەحیحە ، ئەوەش بۆچوونی شافعیەکان ، وهەندێ لەمالکیەکانە ،وڕیوایەتێکیشە لەئیمام ئەحمەدەوە، وەهەریەک لە ابنِ حَزمٍ، وابنِ تَيميَّةَ، وابنِ القَيِّمِ، وابنِ حَجَرٍ ئەم بۆچوونەیان هەڵبژاردووە.
9- ئیعتکاف کردنی ئافرەت لەمزگەوتی ماڵەکەیدا:
ئیعتکاف کردنی ئافرەت لەمزگەوتی ماڵەکەیدا دروست نی یە ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: مالکی وشافعی ، وحەنبەلیەکان.
حەوتەم: پاک بێت ودوور بێت لەو شتانەی کەخۆشوشتن واجب دەکەن:
دروست نی یە کاتێ دەس دەکرێت بەئیعتکاف کردن ئیلا مەگەر کەسەکە پاک بێت ودوور بێت لەو شتانەی کەخۆشوشتن واجب دەکەن ، وەک: جەنابە ولەشگرانی ،یاخود حەیز ، ونیفاس ، ئەوەش بەکۆدەنگی زانایانی هەر چوار مەزهەبەکە.
- ئایا مەرجە بۆ ئیعتکاف کردن کەسەکە دەست نوێژی هەبێت؟
نەخێر مەرج نی یە ، ابنُ تَيميَّة کۆدەنگی زانایانی لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.
هەشتەم: کاتی ئیعتکاف کردن:
1- ئەو کاتەی کەئیعتکاف کردن تیایدا دروستە و چ کاتێک باشترە ؟
ئیعتکافکردن لەهەموو ساڵەکەدا دروستە ، بەڵام لەڕەمەراندا زیاتر تەئکیدی لێ کراوەتەوە وباشترە ، هەریەک لە: ابنُ عبدِ البَرِّ، وابنُ مفلح، والرَّمليُّ، والبهوتيُّ کۆدەنگی زانایانیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.
2- کاتی دەسپێکردنی ئیعتکاف بۆ کەسێک لەدە ڕۆژی کۆتایی ڕەمەزاندا دەس بەئیعتکاف کردن بکات:
زانایان جیاوازن لەبارەی کاتی دەسپێکردنی ئیعتکاف بۆ کەسێک لەدە ڕۆژی کۆتایی ڕەمەزاندا دەس بەئیعتکاف کردن بکات ،ودوو بۆچوونیان هەیە لەم بارەیەوە:
بۆچوونی یەکەم: ئیعتکاف کردن پێش ئاوا بوونی خۆری ڕۆژی بیست ویەک دەست پێ دەکات ، ئەوەش بەکۆدەنگی زانایانی هەر چوار مەزهەبەکە.
بۆچوونی دووەم: ئیعتکاف کردن لەدوای نوێژی بەیانی ڕۆژی بیست ویەک دەست پێ دەکات، ئەمەش ڕیوایەتێکە لەئیمام ئەحمەدەوە، وە هەریەک لە: ابنِ المُنذِر، وابنِ القَيِّم، والصنعانيِّ، وابنِ باز ئەم بۆچوونەیان هەڵبژاردووە.
3- کاتی کۆتایی هاتنی ئیعتکاف بۆ کەسێک کە لەدە ڕۆژی کۆتایی ڕەمەزاندا ئیعتکافی کردبێت:
کاتی کۆتایی هاتنی ئیعتکاف بۆ کەسێک لەدە ڕۆژی کۆتایی ڕەمەزاندا ئیعتکافی کردبێت لەدوای ئاوا بوونی خۆری کۆتا ڕۆژی ڕەمەزانەوەیە ، ئەوەش بەکۆدەنگی زانایانی هەر چوار مەزهەبەکە.
4- کەمترین ماوەی ئیعتکاف کردن:
هیچ حەدێکی دیاری کراوی نی یە کەدەبێ لەوەندە کەمتر نەبێت ، ئەوەش مەزهەبی هەریەک لەحەنەفی ، وشافعیەکانە ، وبۆچوونێکیشە لای حەنبەلیەکان ، وەهەریەک لە ابنُ حزمٍ، والشوكانيُّ، وابنُ باز ئەم بۆچوونەیان هەڵبژاردووە ، و ابنُ عبدِ البَرِّ باس لەوە دەکات ئەمە بۆچوونی زۆربەی رانایانە.
5- درێژی ترین ماوەی ئیعتکاف کردن:
بەهەمان شێوە ماوەی درێژیەکەشی هاوشێوەی مودەی کورتیەکەی هیچ حەدێکی دیاری کراوی نی یە کەدەبێ لەوەندە زیاتر نەبێت ، هەریەک لە: النوويُّ، وابنُ الملقِّنِ، وابنُ حَجَر کۆدەنگیان لەم بارەیوە نەقڵ کردووە.
نۆیەم: مەرجی بەڕۆژوو بوون بۆ ئیعتکاف کردن:
مەرج نی یە کەسەکە ئیلا بەڕۆژوو بێت بەڵکو گەر بەڕۆژووش نەبێت دروستە ، ئەوەش بۆچوونی شافعیەکانە ، وبۆچوونی مەشهوورە لای حەنبەلیەکان ، وقسەی کۆمەڵێک لەسەلەفە ، وەهەریەک لە: ابنُ حَزمٍ، وابنُ دقيق العيد، وابنُ باز، وابنُ عُثَيمين ئەم بۆچوونەیان لا پەسەندە.