سێیەم: ئەوشتانەی ئیعتیکاف بەتاڵ دەکەنەوە وئەوانەش کەبەتاڵی ناکەنەوە
بەروار: 2020/06/29سەردارن: 593نوسەر: وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕ

یەکەم: دەرچوون لەمزگەوت بەهەموو لاشە بەبێ عوزر:
هەرکەسێک لەو جێگایەی کەلەمزگەوتدا ئیعتیکافی تێدا کردووە دەرچوو بەبێ ئەوەی پێویستی بەو دەرچوونە بێت ، وزەڕووڕ بێت ، وچاکەیەک بێت فەرمانی پێ کرابێت بیکات ، ویاخود پێی وترابێت باشتر وایە ئەنجامی بدەیت ، لەم حاڵەتەدا ئیعتیکافەکەی بەتاڵ دەبێتەوە ، ابنُ حزمٍ کۆدەنگی زانایانی لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.

دووەم: دەرچوون لەمزگەوت بەهەموو لاشە بەهۆی عوزرێکەوە:
دەرچوون لەجێگای ئیعتیکاف بەهۆی عوزرێکەوە کەوا پێویست کات ئیلا ئەبێ دەرچێت ، وەک جێ بەجێ کردنی پێویستیەک ، یاخود شەرع داوای لێ بکات دەرچێت وەک ئەوەی دەرچێت بۆ دەس نوێژ شوشتن ،ئەوا دروسته ، هەریەک لە: ابنُ المنذِرِ، والماوَرْديُّ، وابنُ قُدامةَ، والنَّوويّ کۆدەنگی زانایانیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.

سێیەم: دەرچوون لەمزگەوت بەهەندێک لەلاشە:
دەرچوون لەمزگەوت بەهەندێک لەلاشە دروستە وئیعتیکاف بەتاڵ ناکاتەوە ، ئەوەش بەکۆ دەنگی هەر چوار مەزهەبەکە.

چوارەم:  جیماع کردن:
حەڕامە لەسەر ئەو کەسەی ئیعتیکافی کردووە جیماع بکات ، وجیماع کردن ئیعتکاف بەتاڵ دەکاتەوە ، هەریەک لە: ابنُ المُنذِر، والجصَّاص، وابنُ حَزمٍ، وابنُ عبدِ البَرِّ، وابنُ قُدامةَ، والقرطبيُّ، والنوويُّ کۆدەنگی زانایانیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.

پێنجەم: توشی لەشگرانی بوونی کەسێک کەلەئیعتیکافدایە: 
گەر کەسێک لەئیعتیکافدا بوو وتووشی لەشگرانی بوو ئەوا ئیعتیکافەکەی بەتاڵ نابێتەوە ، وپێویستە لەسەری خۆی بشوات وئیعتکافەکەی تەواو بکات ، ئەوەش بەکۆ دەنگی هەر چوار مەزهەبەکە.

شەشەم: دەسبازی کردن وماچ کردن: 
نابێ کەسێک لەئیعتیکافدا بێت ودەسبازی وماچی خێزانی بەئارەزووەوە بکات هەریەک لە: ابنُ المُنذِر، والماوَرْديُّ، وابنُ عبدِ البَرِّ، وابنُ كثيرٍ، والشوكانيُّ کۆدەنگی زانایانیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.

حەوتەم: توشبوونی ئافرەتان بەحەیز ونیفاس لەکاتی ئیعتیکافدا:
کاتێ که ئافرەت ئیعتیکافی کردووە وتووشی حەیز یاخود نیفاس دەبێت حەڕامە لەسەری لەمزگەوتدا بمێنێتەوە ، جا بەهۆی ئەو حەیز ونیفاسەوە ئیعتیکافەی ماوەیەک دەبچڕێت ، بەڵام بەتاڵ نابێتەوە ، وهەرکات پاک بووەوە دوو بارە دەگەڕێتەوە بۆ تەواوکردنی ئیعتیکافەکەی ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: مالکی ، وشافعی ، وحەنبەلیەکان.

هەشتەم: توشی لەهۆش خۆ چوون وشێت بوون: 
هەرکەسێک توشی لەهۆش خۆ چوون وشێت بوون ببێت ئەوا ئیعتیکافەکەی دەبچڕێت ، بەڵام هەرکات هاتەوە هۆش خۆی دووبارە دەسکاتەوە بەتەواو کردنی ئیعتیکافەکەی ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: مالکی ، وشافعی ، وحەنبەلیەکان.

نۆیەم: هەڵگەڕانەوە لەدین وموڕتەد بوونەوە:
موڕتەد بوونەوە ئیعتیکاف بەتاڵ دەکاتەوە ، ئەوەش بەکۆ دەنگی هەر چوار مەزهەبەکە.

دەیەم: تاوان ئیعتیکاف بەتاڵ ناکاتەوە:
پێویستە لەسەر ئەو کەسەی کەئیعتیکافی کردووە خۆی بەدوور بگرێت لەگوناح وتاوان ، خۆ ئەگەر تووشی تاوانێک بوو ئەوا ئیعتیکافەکەی بەتاڵ نابێتەوە تەنانەت گەر هاوشێوەی تاوانی گەورەش بوو ، وەک غەیبەت ودوو زمانی وهاوشێوەکانی ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: حەنەفی ، وشافعی ، وحەنبەلیەکان، وبۆچوونێکیشە لای مالیکیەکان.