یەکەم: نەزری ئیعتیکاف کردن:
هەرکەسێک نەزر بکات لەسەر خۆی بەوەی ئیعتیکاف بکات ؛ ئەوا پێویستە پابەند بێت پێوەی ، ئەوەش بەکۆ دەنگی هەر چوار مەزهەبەکە.
دووەم: نەزری ئیعتیکاف کردن لەیەکێک لەسێ مزگەوتەکە:
هەرکەسێک لەسەر خۆی نەزر کات لەیەکێک لەسێ مزگەوتەکە( مزگەوتی کەعبەی پیرۆز ، ومزگەوتی پێغەمبەر صلَّى الله عليه وسلَّمَ، و مزگەوتی قودس)؛ ئەوا پێویستە پابەند بێت پێوەی ونەزرەکەی بەجێ بێنێت ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: مالکی ، وشافعی ، وحەنبەلیەکان.
سێیەم: حوکمی ئەوکەسەی پێش ئەوەی موسوڵمان بێت نەزری کردبێت ئیعتیکاف بکات:
هەرکەسێک پێش ئەوەی موسوڵمان ببێت نەزری لەسەر خۆی کردبێت ئیعتیکاف بکات ؛ ئەوا پێویستە دوای موسوڵمان بوونی پابەند بێت پێوەی ونەزرەکەی بەجێ بێنێت ، ئەوەش بۆچوونی زاهیریەکانە ، وڕیوایەتێکیشە لەئیمام ئەحمەدەوە ، وەهەریەک لە: ابنُ بطَّالٍ، والبَغَويُّ، والصنعانيُّ، والشنقيطيُّ، وابنُ عُثَيمين ئەم بۆچوونەیان هەڵبژاردووە.
چوارەم: گەر کەسێک نەزری کردبێت ڕۆژێک ئیعتیکاف بکات ئایا شەویش دەگرێتەوە؟
نەخێر هەر گەر کەسێک نەزری کردبێت ڕۆژێک ئیعتیکاف بکات شەو ناگرێتەوە وپێویست نییە لەسەری شەویش ئیعتیکاف بکات ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: حەنەفی ، وشافعی ، وحەنابیلەکانە.