شەشەم: باشترین ئیعتیکاف کردن لەکات وشوێن وچەند بابەتێکی تر
بەروار: 2020/06/29سەردارن: 693نوسەر: وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕ

یەکەم: لەچ کاتێکدا باشتر وایە ئیعتیکاف ئەنجام بدرێت؟:
باشترین کات بۆ ئیعتیکاف کردن ئەوەیە کەلەڕەمەزاندا ئەنجام دەدرێت ، وباشتر لەوە ئەوەیە لەدەڕۆژی کۆتایی ڕەمەزاندایە ، ئەوەش بەکۆ دەنگی هەر چوار مەزهەبەکە.

دووەم: لەچ جێگایەکدا باشتر وایە ئیعتیکاف ئەنجام بدرێت:
باشترین جێگا بۆ ئیعتیکاف کردن مزگەوتی کەعبەی پیرۆزە ، پاشان مزگەوتی پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم ،پاشان مزگەوتی قودس ، پاشان ئەو مزگەوتەی کەنوێژی هەینی تێدا ئەنجام دەدرێت ، ئەوەش بەکۆ دەنگی هەر چوار مەزهەبەکە.

سێیەم: سەرقاڵ بوونی کەسی موعەتەکیف بەو عیبادەتانەوە کەتایبەتە بەئعتیکافەوە:
باش وایە ئەو کەسەی کەئیعتیکافی کردووە خۆی سەرقاڵ بکات بەخوێندنەوەی قورئان ، وزیکر ویادی خودا ، ونوێژ کردن جگە لەوکاتانە نەبێ کە ڕێگری لێ کراوە لەنوێژ کردن تیایدا ، ئەوەش بەکۆ دەنگی هەر چوار مەزهەبەکە.

چوارەم: حوکمی قسە نەکردن بەهەموو شێوەیەک:
حەڕامە قسە نەکردن وخۆ بێدەنگ کردن بەهەموو شێوەیەک گەر مەبەستی خۆ نزیک کردنەوە وعیبادەت بێت ، ئەمەش بۆچوونی هەریەک لە: حەنەفیەکان ، وحەنبەلیەکانە ،و ابنُ تَيميَّةَ کۆدەنگی لەسەر بیدعە بوونی نەقڵ کردووە.

پێنجەم: حوکمی بەستنی عەقدی زەواج بۆ کەسێک لەئیعتیکافدا بێت:
دروستە بۆ کەسێک کەلەئیعتیکافدایە عەقدی زەواج ببەستێت ، جا بۆ خۆی بێت ، یاخود کەسانی تر ، هەریەک لە: الطحاويُّ، وابنُ عبدِ البَرِّ، والنوويُّ کۆدەنگی زانایانیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.