بەشی یەکەم: ئەحکامەکانی نەخۆشی
بەروار: 2020/06/29سەردارن: 476نوسەر: وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕ

یەکەم: حوکمی تەداوی چارەسەر کردن:
زانیان جیاوازن لەم بابەتەدا و دوو بۆ چوونیان هەیە:
بۆچوونی یەکەم: حوکمی تەداوی چارەسەر کردن موباحە ودروستە ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لەحەنەفی ومالکی وحەنبەلیەکان.

بۆچوونی دووەم: ئەو کارە کارێکی باش وچاکە ،ئەمەش مەزهەبی شافعیەکان وجمهوری سەلەفە ، و قسەی عامەی خەلەفە ، وەهەروەها بۆچوونی ابن بازیشە.

دووەم: حوکمی ڕوقیە:
ڕوقیە کردن وداوا کردنی ڕوقیە دروستە ، واتە: کەسێک بچێتە لای کەسێک و داوای لێ بکات ڕوقیەی بەسەردا بخوێنێت ، ئەمەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبەکە.

سێیەم: حوکمی نکە نک کردنی نەخۆش:
دروستە ومەکڕوهـ نی یە ؛ ئەمەش بۆچوونی شافعیەکانە ، وڕیوایەتێکیشە لەئیمام ئەحمەدەوە ، و ابنُ باز هەڵی بژاردووە. 

چوارەم: حوکمی ئاوات خواستن بە مردن:
ئاوات خواستن بە مردن باش نی یە ومەکروهە گەر بەهۆی ناخۆشیى و بەڵایەکەوە بێت کەتوشی بووە ، ئەمەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبەکە.

پێنجەم: سەردانی کردنی نەخۆشی موسوڵمان:
سوننەتە سەردانی کردنی نەخۆشی موسوڵمان ، ئەمەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبەکە.

شەشەم: سەردانی  کردنی نەخۆشی زیمی ، واتە: ئەو کافرەی کە لەوڵاتی موسوڵماندا دەژی وڕێگەی پێ دراوە بژی.
دروستە سەردانی  کردنی نەخۆشی زیمی بەتایبەت گەر ئومێدی ئەوە هەبوو موسوڵمان ببێت ، ئەمەش بۆچوونی حەنەفی وشافعیەکانە ، وڕیوایەتێکیشە لەئیمام ئەحمەدەوە ، وقسەی هەریەک لە (ابنِ حَزْمٍ، وابنِ عبدِ البَرِّ، وابنِ تَيْميَّةَ، والشَّوكانيِّ، وابنِ عُثَيمينَ)، وەهەر بەمە (اللَّجنةُ الدَّائِمةُ) فەتوایانداوە.

حەوتەم: ئادابەکانی سەردانی کردنی نەخۆش:
1- دووعا و پاڕانەوە بۆ نەخۆش
ئەو کەسەی سەردانی نەخۆش دەکات باش وایە دوعای خێری بۆ بکات ،ئەمەش بۆچوونی مالیکی وشافعی وحەنبەلیەکانە.

2- کەم مانەوە لەلای نەخۆش
ئەو کەسەی سەردانی نەخۆش دەکات باش وایە کەم لە لای بمێنێتەوە ،و زۆر لەلای دانەنیشێت ، ئەمەش بۆچوونی مالیکی وشافعی وحەنبەلیەکانە . بەڵام گەر نەخۆشەکە خۆى پێی خۆش بوو دەتوانێ زیاتر لاى بمێنێتەوە .

3- هەڵنان و تەشجیع کردنی بۆ تەوبە کردن:
کارێکی باشە هەڵنان وتەشجیع کردنی نەخۆش بۆ تەوبە کردن ئەمەش بۆچوونی حەنەفیەکان وشافعیەکان وحەنبەلیەکانە.

4- هەڵنان وتەشجیع کردنی بۆ وەسیەت کردن:
کارێکی باش وچاکە هەڵنان وتەشجیع کردنی نەخۆش بۆ وەسیەت کردن ، ئەمەش بۆچوونی حەنەفیەکان وشافعیەکان وحەنبەلیەکانە. 

5-هەڵنان و تەشجیع کردنی لەسەر گومانی باش بردن بەخودا:
پێویستە ئەو کەسەی کەسەردانی نەخۆش دەکات ئامۆژگاری بکات لەسەر گومان باش بردن بەخودا ، ئەمەش بۆچوونی حەنەفیەکان وشافعی یەکانە.

6- هەموو ڕۆژ سەردانی نەکرێت:
باش وایە هەموو ڕۆژ سەردانی نەخۆش نەکرێت ؛ ئەمەش بۆچوونی حەنبەلی وشافعی یەکانە ، ئیمامى نەوەوی دەفەرموێ: ئەمە بۆ تاک تاکى خەڵکە بەڵام کەسی نزیکى خۆى یان ئەو کەسەى کە نەخۆشەکە دڵی پێ دەکرێتەوە دروستە ڕۆژانە سەردانى بکات .