یەکەم: ئەو کارانەی دروستن سەبارەت بە گۆڕ
بەروار: 2020/07/01سەردارن: 691نوسەر: وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕ

یەکەم: بەرز کردنەوەی گۆڕ زیاتر لە ئەرز  :
باش وایە گۆڕ بەئەندازەی بستێک لەئەرز بەرز بکرێتەوە ، ئەوەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبە فیقهیەکە. 

دووەم: بەرز کردنەوە گۆڕ  :
بەرز کردنەوە گۆڕ باشترە لەتەخت کردنی ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: حەنەفی ، ومالکی ، وحەنبەلیەکان ، وبۆچوونێکە لای شافعیەکان . 

تێبینی: کاتێک دەڵێین : گۆڕ بەرز‌ بکرێتەوە مەبەستمان ئەوەیه: گۆڕەکە هاوشێوەی پشتی وشتری لێ بکرێت ، نەک تەخت بکرێ

سێیەم: قوڵ کردنی گۆڕ  :
باش وایە گۆڕ قوڵ بکرێت ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: حەنەفی ، ومالکی ، وحەنبەلیەکان.

چوارەم: فراوان کردنی گۆڕ  :
باش وایە گۆڕ فروان بکرێت ، ئەمە دەقی قسەی شافعی وحەنبەلیەکانی لەسەرە .

پێنجەم: حوکمی داپۆشینی گۆڕی ئافرەت لەکاتى ناشتنی دا:
باش وایە گۆڕی ئافرەت بە شتێک وەکو بەتانی دابپۆشرێت لە کاتى ناشتنیدا ، هەریەک لە: ابنُ قُدامة، وابنُ مُفلِح کۆدەنگیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە. چونکە ئافرەت عەورەتە ، ودوور نی یە بەشێک لەجەستەی دەرکەوێت وئەوانەی لەوێ ئامادەن بیبینن.