یەکەم: حوکمی تەعزێ و ئەحکامەکانی تری تایبەت بە تەعزێ وسەرخۆشی.
بەروار: 2020/07/01سەردارن: 418نوسەر: وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕ

یەکەم : حوکمی تەعزیە وسەرخۆشی کردنی موسوڵمان:
تەعزیە وسەرخۆشی کردن بەهۆی مردنی موسوڵمانەوە سوننەتە ، ئەوەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبەکە .

دووەم:  دوو بارە کردنەوەی سەرخۆشی کردن:
مەکروهە تەعزیە وسەرخۆشی کردن دوو بارە بکرێتەوە ، ئەوەش دەقی قسەی حەنەفیەکان وحەنبەلیەکانی لەسەرە .

سێیەم:  حوکمی تەعزیە وسەرخۆشی کردن بەهۆی مردنی  کافرەوە:
دروستە تەعزیە باری وسەرخۆشی لەموسوڵمان یاخود زمی بکرێت بەهۆی کەسێکی نزیکی کافریەوە ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: حەنەفی ، ومالکی ، وشافعیەکانە ، وڕیۆایەتێکە لەئەحمەدەوە.

چوارەم:سەرخۆشی وتەعزیە لەکێ دەکرێت؟
سوننەتە سەرخۆشی لەهەموو خزمی مردووەکە بکرێت؛ گەورەو بچووکیان ، پیاو وئافرەتیان ، تەنها لەحاڵەتێکدا نەبێت کەئافرەتەکە گەنج بێت ؛ ئەوا تەنها مەحرەمەکانی سەرەخۆشی لێ دەکەن ئەوەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبەکە .

پێنجەم : چ دەوترێت لەکاتی سەرخۆشی کردندا
شتێکی تایبەت نی یە بۆ سەرەخۆشی کردن ، بەڵکو موسوڵمان سەرەخۆشی لەبرا موسوڵمانەکەی دەکات بەهەر جۆرە کەلیمە ودەربڕینێک بێت کەگونجاو بێت ومەبەستەکە بپێکێت  .

شەشەم: کاتی سەرخۆشی کردن:
زانایان جیاوازن لەبارەی کۆتا کاتی سەرخۆشی کردنەوە دوو بۆچوونیان هەیە لەم بارەیەوە :
بۆچوونی یەکەم: کاتی سەر خۆشی لەکاتی مردنەوەیە تاوەکو ناشتن ، ودوای ناشتن تاوەکو سێ ڕۆژ ، ئەوەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبەکە .
بۆچوونی دووەم: کاتی کۆتایی سەرخۆشی کردن کاتێکی دیاری کراوی نی یە ، ئەوەش بۆچوونێکە لای شافعیەکان ، وقسەی هەندێ لەحەنبەلیەکانە ، وبۆچوونی هەر یەک لە: ابنِ تيميَّة، وابنِ باز، وابنِ عُثيمين، والألبانيِّ ـە.

حەوتەم: دانیشتن بۆ تەعزیە وسەرخۆشی کردن:
زانایان خیلافیان هەیە لەبارەی حوکمی دانیشتن بۆ تەعزیە وسەرخۆشی کردن ودوو بۆچوونیان هەیە:
بۆچوونی یەکەم: دروست نی یە دانیشتن بۆ تەعزیە وسەرخۆشی کردن ، ئەوەش مەزهەبی شافعیەکان ، وحەنبەلیەکانە ، وبۆچوونێکە لای شافعیەکان ، وەهەر یەک لە:  ابنُ عُثيمين، والألبانيُّ هەڵیان بژاردووە.

بۆچوونی دووەم: دروستە دانیشتن بۆ تەعزیە وسەرخۆشی کردن ، ئەوەش بۆچوونێکی حەنەفیەکانە ، وڕیوایەتێکە لەئەحمەدەوە ، وەهەر یەک لە: ابنُ حجر، وابنُ باز هەڵیان بژاردووە.

بابەتەکانی تر