پێشەکی
یەکەم: گرنگی پاکوخاوێنی لەئیسلام دا
1- گرنگی دانی ئیسلام بە پاکوخاوێنى:
خوای پەروەردگار لەسەرەتایی دەست کردنى پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم بە بانگەواز کردن بۆ لاى خوا پێی فەرموو : ﴿ وَثِيَابَكَ فَطَهِّرْ ﴾[المدثر: 4].
واته : جلو بهرگ و پۆشاكهكهت با پاك بێ.
وەپێغەمبەر صلَّى اللهُ عليه وسلَّم فەرموویەتی: ((الطُّهورُ شَطرُ الإيمانِ)) .
واتە: پاک وخاوێنی و خۆ پاك و خاوێن كردنەوە نیوەی ئیمانە .
2- خۆشویستنی خودا بۆ کەسانی پاک وخاوێن:
خوای پەروەردگار فەرموویەتی: ﴿ إِنَّ اللهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ﴾ [البقرة: 222].
واتە: بهڕاستی خوای گهوره ئهو كهسانهی خۆش ئهوێ كه تهوبهكارن و له تاوان ئهگهڕێنهوه ، وه ئهو كهسانهیشی خۆش دهوێت كه خۆیان پاك ئهكهنهوه له تاوان، یان غوسل دهرئهكهن.
3- وەسفی خودا بۆ کەسانی پاک وخاوێن:
خوای پەروەردگار فەرموویەتی: ﴿ فِيهِ رِجَالٌ يُحِبُّونَ أَن يَتَطَهَّرُوا وَاللَّهُ يُحِبُّ الْمُطَّهِّرِينَ﴾ [التوبة: 108].
واته: ئهو مزگهوتانه پیاوانێكى تیایه كه ئهیانهوێ خۆیان پاك بكهنهوه به دهستنوێژ یان به غوسل یان خۆیان له تاوان پاك ئهكهنهوه، وه خوای گهوره ئهو كهسانهی خۆش ئهوێ كه خۆیان پاك ئهكهنهوه له تاوان یان له بێ دهستنوێژی یان له جهنابهت. پێغهمبهری خوا - صلى الله عليه وسلم - دهفهرمێت ئهم ئایهته لهسهر ئههلى (قوبا) دابهزى، وهپێى فهرموون خواى گهوره مهدحتان دهكات له دهستنوێژدا چى دهكهن؟ وتیان به ئاو خۆمان پاك دهكهینهوه ،
دووەم : پێناسەی (الطهارة) پاکوخاوێنی و بەشەکانى:
(الطهارة) پاکوخاوێنی لەڕووی زمانەوانیەوە:
پاک بوون و دوور بوون لەهەموو پیسی وناپاکیەک.
(الطهارة) پاک وخاوێنی لەڕووی عورفی بەکارهێنانەوە:
لابردنی بێ دەست نوێژی ،وئەوەی ئەو مانایەیی هەیە ، ولابردنی پیسی .
(الطهارة) پاک وخاوێنی بۆ دوو مانا بەکار دێت:
یەکەمیان: نەمانی پیسی ، ومەبەست لێی: پاکی لاشە وجل وجێگە وشوێنه.
دووەمیان: لادانی بێ دەست نوێژی ، کەمەست لێی: خۆ پاککردنەوەیه بەدەست نوێژ گرتن وخۆ شوشتن ، وئەوەی کەبەمانای لابردنی ناپاکی دێت ، ئەوەش هەموو پاککردنەوەیەکە کەبێ دەس نوێژی لانابات ، یاخود بەهۆی دەست نوێژ شکانەوە نەبێت ، وەک ئەوەی کەسێک توشی مێزە چروکێ بووبێت ، یاخود دەست نوێژ تازەکردنەوە بێت ، یاخود شوشتنی دەستەکان دوای هەستان لەخەو .
بەشەکانى (الطهارة) پاک وخاوێنی:
1- بەئیعتباری جێگەکەی دەبێتە دوو بەشەوە:
یەکەم: پاک وخاوێنی ناوەڕۆک: ئەوەش بریتی یە لەپاکی دڵ ودوور بوونی لەشیرک وهاوبەش بڕیاردان ، وڕق وحیقد ،وبوغز بەرانبەر بەندە باوەڕدارەکانی خودا ، ئەم جۆرەش گرنگترە لەپاک وخاوێنی جەستە ، بەڵکو ناکرێت و پاکوخاوێنی شەرعی لاشە نایەتە جێ لەگەڵ پیسی دڵدا .
دووەم: (الطهارة) پاک وخاوێنی حسی ، ئەوەش بریتی یە لە پاکی ودوور بوون لەهەموو پیساییەک.
2- بەئیعتباری جۆرەکەی :
جۆرى یەکەم: پاک وخاوێن بوون لە بێ دەست نوێژی ، و ئەمە دەبێتە سێ بەشەوە:
ــ تەهارەو پاک وخاوێنی گەورە: کەئەویش خۆشوشتنە (الغسل).
ــ تەهارەو پاک وخاوێنی بچووک: کەئەویش دەست نوێژە (الوضوء).
ــ تەهارەو پاک وخاوێنیە لەبری ئەو دووە: کەئەویش تەیەمووم کردنە (التیمم).
جۆرى دووەم : پاکوخاوێن بوون لە پیسی ، ئەمەش دەبێتە سێ بەشەوە:
ــ پاککردنەوە بەشوشتن
ــ پاککردنەوە بەمەسح کردن
ــ پاککردنەوە بەئاو پرژێن کردن
سێیەم: پێناسەی (حدث) بێ دەس نوێژی:
(حدث) لەڕووی زمانەوانیەوە: لە(حدوث)ـەوە هاتووە ، واتە: ڕوودان وتازە بوونەوە ، وهاتنە بوونی شت دوای ئەوەی کەنەبووە ، وبەمانای شتێکی داهێنراو دێت کەپێشتر نەبوو وزانراو نەبووە ، وشتە داهێنراوەکان لەم بابەیە.
(حدث) لەڕووی عورفی بەکارهێنەرانەوە (اصطلاحًا):
شتێکە لەجەستەدا دێتە بوون وڕێگری دەکات لەنوێژ وهاوشێوەکانی ، لەو شتانەی کەدەست نوێژی پێویستەو مەرجە تیایدا .
چوارەم: جۆرەکانی (حدث) بێ دەست نوێژی:
(حدث) بێ دەست نوێژی دەبێتە دوو جۆرەوە:
جۆری یەکەم: (الحدث الٲصغر) بێ دەست نوێژی بچووک ، ئەمە ئەو جۆرەیە کەدەست نوێژ پێویست دەکات وەک: میز ، وپیسی ، ودەرچوونی با لەمرۆڤەوە.
جۆری دووەم: (الحدث الٲکبر) بێ دەست نوێژی گەورە ، ئەوەش ئەوە دەگرێتەوە کەخۆ شوشتن واجب دەکات ، وەک ئەوەی کەسێک جیماع بکات یاخود ئاوی بێتەوە.