یەکەم: جۆرەکانی ئاو:
زانایان خیلافیان هەیە لەبارەی جۆرەکانی ئاوەوە وچەندان بۆچوونیان هەیە لەم بارەیەوە ، بەڵام بەهێزترینیان دوو بۆچوونە:
بۆچوونی یەکەم: ئاو سێ جۆرە: پاککەرەوە (۱) و پاک ،و پیس ، ئەمە بەگشتی و مەبدەئیەن (۲) کۆدەنگی هەر چوار مەزهەبەکەی لەسەرە.
بۆچوونی دووەم: ئاو تەنها دوو جۆرە : پاککەرەوە وپیس ، ئەمەش گێڕدراوەتەوە لەهەندێ لەحەنەفیەکانەوە ، و هەڵبژاردەی هەر یەک لەابن تەیمیه وابن باز وابن عثیمین ـە.
دووەم: ئاوی ڕەها(الماء المطلق):
1- پێناسەی ئاوی ڕەها(الماء المطلق):
ئاوی ڕەها ئەو ئاوەیە کەماوەتەوە لەسەر ئەسڵەکەی ونەگۆڕاوە بۆ شتێکی تر .
2- جۆرەکانی ئاوی ڕەها(الماء المطلق):
ــ ئاوی باران.
ــ ئاوی بەحر (۳).
ــ ئاوی نەهر (٤).
ــ ئاوی بیر .
ــ ئاوی بەفر(٥)وئاوینگە(٦)ئەوەی کەلەئاسمان دێته خوار.
ــ ئاوی کانیاوەکان.
ــ ئاوی زمزم.
ـــ حوکمی دەست نوێژ و خۆ شوشتن بەئاوی زمزم :
دروست خۆشوشتن ودەست نوێژ شوشتن بەئاوی زمزم ، ئەمەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبە فیقهیەکە.
ـــ حوکمی لابردنی پیسی بەئاوی زمزم:
دروستە شتی پیس بەئاوی زمزم لاببرێت ، ئەمەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبە فیقهیەکە.
ـــ ئاوی کوڵێندراو:
حوکمی ئاوی گەرم بوو لەبەر خۆر
دروستە خۆ شوشتن ودەست نوێژ شوشتن بەئاوێک کەلەبەر خۆر گەرم بووبێت وهیچ کەڕاهەتێکی نی یە(۷) ، ئەوەش مەزهەبی حەنبەلیەکان وزاهیریەکانە ، وبۆچوونێکیشە لای مالکیەکان ،وبۆچوونێکیشە لای شافعیەکان ، وە هەر یەک لە:
نەوەوی وابن تەیمیە ابن قەیم هەڵیان بژاردووە و فەتوای لێژنە دائیمەی سوعودیەشی لەسەرە.
ئاوی کوڵێندراو وگەرم کراو بەشتی پاک:
دروستە خۆ پاککردنەوە وخۆش شوشتن ودەست نوێژ شوشتن بەئاوێک کەبەشتی پاک گەر کرابێت ، ابن تەیمیە کۆدەنگی زانایانی لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.
ئاوی کوڵێندراو وگەرم کراو بەشتی پیس:
گەر ئاو گەرم کرا بەشتێکی پیس وبەڵام ئاوەکە پیس نەبوو، ئەوا ئاوەکە هەر بەپاک ئەژمار دەکرێت ، ابن تەیمیە کۆدەنگی زانایانی لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.
دەست نوێژ وخۆ شوشتن بەئاوی حەرام:
دروستە بەئاوی حەرام دەست نوێژ بگیدرێت و خۆ بشۆردرێت (وەک ئاوی زەوتکراو ودزراو وهاوشێوەکانی) ئەمەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: حەنەفی ، ومالکی ، وشافعیەکان.
سێیەم: ئاوی پیس
1- پێناسەی ئاوی پیس:
ئاوی پیس ئەو ئاوەیە کەبەهۆی شتێکی پیسەوە گۆڕاوە ، بەشێوەیەک تام یاخود ڕەنگ یاخود بۆنی گۆڕاوە.
2- حوکمی ئاوی پیس:
دروست نی یە دەست نوێژ بەئاوی پیس بشۆردرێت وەهەروەها خۆی پێ بشۆردرێت ، هەر یەک ابن منذر وانب نوجەیم کۆ دەنگیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.
چوارەم: ئاوی تێکەڵ بوو لەگەڵ شتی تر یاخود ئاوی گۆڕاو
1- گەر ئاوێک بەهۆی پیسیەکەوە گۆڕا:
گەر ئاو بەهۆی گەیشتنی بەپیسیەک یەکێک لەوەسفەکانی:(ڕەنگ ، تام ، بۆن)ـی لەدەست دا ئەوا پیسە ، جا ئاوەکە کەم بێت یاخود زۆر ، هەریەک(8) لە: ابن جریر ، وابن منذز ، وابن حزم ، وابن عبدالبر ، وابن رشد ، وشمس الدین ابن قدامة ، وابن تەیميه کۆدەنگیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.
2- ئاوی زۆر گەر شتێکی پیسی تێکەڵ بوو:
گەرئاوەکە زۆر بوو(9) ئەوا پیس نابێت تەنها بەگۆڕان نەبێت ، هەریەک لە: ابن جریر ، وابن منذز ، وابن حزم ، وابن عبدالبر ، وابن رشد ، وشمس الدین ابن قدامة ، وابن تەیميه کۆدەنگیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.
3- ئاوی ڕێکردوو گەر شتێکی پیس تێکەڵی بوو:
گەر ئاو ڕێی کرد (10)وشتێکی پیسی تێکەڵ بوو ، ئەوا پیس نابێت تەنها بەگۆڕان نەبێت ، ئەوەش مەزهەبی حەنەفی ، ومالکیەکانە ، وبۆچوونی کۆنی شافعیەکانە، وڕیواتێکە لەئەحمەدەوە وهەریەک لەابن قدامة وابن تيمية هەڵیان بژاردووە.
4-ئاوی کەم گەر شتێکی پیسی تێکەڵ بوو ونەگۆڕا:
ئاوی کەم گەر شتێکی پیسی تێکەڵ بوو ونەگۆڕا ئەوا پیس نییە ، ئەوەش مەزهەبی مالکی وزاهیریەکانە ، وقسەی هەندێ لەسەلەفە وڕیوایەتێکە لەئەحمەدەوە وکۆمەڵێ لەحەنبەلیەکان هەڵیان بژاردووە ، وە هەروەها هەریەک لە: ابن جریر ، وابن منذز ، و غەزالی ، وزۆرێک لەشافعیەکان ، وابن تەیميه ، والشوکاني ، والصنعاني ، وانب باز ، وابن عثیمین هەڵیان بژاردووە.
5- ئاوی گۆڕاو بەهۆی نزیکی لەشتی پیس:
گەر بۆنی ئاو گۆڕا بەهۆی نزیکی لەشتی پیس ، ئەوا وەسفی پاککەرەوەیی لەدەست نادات ، ئەمەش دەقی قسەی مالکی ، وشافعی ، وحەنبەلیەکانە .
6- پاککردنەوەی ئاوی پیس بوو:
هەر کاتێک گۆڕانی ئاوی پیس نەما و وەک پێشووی لێ هاتەوە جا بەهەر هۆکارێک بێت(11) هەرچەند بەڕێکارە تازەکانیش بێت ، ئەوا پاک بۆتەوە ، وه هیچ جیاوازیەک لەمەدا نی یە ئاوەکە زۆر بێت یاخود کەم ، ئەمەش مەزهەبی مالیکیەکانە بەگشتی ، وئەمە هەڵبژاردەی ابن حزم ، والشوکاني ، وابن باز ، وابن عثیمین ـە ، وبڕیاری مجمع الفقهي سەر بەڕابیتەی ئیسلامیشە.
7- ئاوی تێکەڵ بوو بەشتی پاک ئەوانەی کەتێکەڵی ئاو نابن:
گەر ئاو گۆڕا بەهۆی ڕۆن ، یاخود بەشێک لەکافور وعەنبەر ، وجگە لەمانەش کەبەتەواوی تێکەڵی ئاو نابن وناتوێنەوە تیایدا ، ئەوا ئاوەکە هەر بە پاککەرەوەیی دەمێنێتەوە ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لەحەنەفی ، وشافعی وحەنبەلیەکان ، وبۆچوونێکیشە لای مالکیەکان .
8- ئەو شتەی کەتێکەڵی ئاو دەبێت وقورس بێت(12) پاراستنی ئاو لەو شتە ئەوا ئەو ئاوە هەر بە پاککەرەوەیی دەمێنێتەوە ،ئەوەش بەکورتی و وەک مەبدەئێکی گشتی(13) هەریەک لە: ابن رشد وابن قدامة وابن تەیمیە کۆدەنگیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.
9- ئاوی گۆڕاو بەهۆی مانەوەی لەجێی خۆیدا:
ئاوی گۆڕاو بەهۆی مانەوەی لەجێی خۆیدا(14)ئاوێکی پاکە ، ئەوەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبەکە.
10- ئاوی گۆڕاو بەهۆی خوێوە:
خوێ زیان بەپاککەرەوەیی ئاو ناگەیەنێت ، ئەوەش مەزهەبی حەنەفی ، ومالکیەکانە ، وبۆچوونێکیشە لای شافعیەکان ، وحەنبەلیەکان ، وە هەر یەک لە: ابن تيمية ، وابن باز ، وابن عثیمين هەڵیان بژاردووە.
11- حوکمی خۆ پاککردنەوە و خۆشوشتن بە(نبیذ)ئاوی خورما وئاوی مێوژ:
دروست نی یە خۆ پاککردنەوە و خۆشوشتن بە(نبیذ)ئاوی خورما وئاوی مێوژ(15) جا ئاوی تر هەبێت یاخود نا ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: مالکی ، وشافعی ، وحەنبەلیەکانە ، وەهەروەها مەزهەبی زاهیریەکانە ، وە ڕیوایەتێکە لەئەبو حەنیفەوە ، وەهەریەک لەئەبو یوسف وتەحاوی هەڵیان بژاردووە ، وبۆ چوونی کۆمەڵێک لەسەلەفە.
پێنجەم: ئاوی بەکار هاتوو:
1- ئاوی بەکار هاتوو لەدەست نوێژ وخۆشوشتندا:
ئاوی بەکار هاتوو(16) لەدەست نوێژ وخۆشوشتندا پاکە وپاککەرەوەشە بۆ غەیری خۆی(17) ئەوەش مەزهەبی مالکیەکان(18) وزاهیریەکانە ، وبۆ چوونێکە لای حەنەفی ، وشافعیەکان ،و ڕیوایەتێکیشە لەئەحمەدەوە ، وقسەی کۆمەڵێک لەسەلەفە ،وەهەر یەک لە: ابن منذر ، وابن تيمية ، وابن باز ، والٲلباني ، وابن عثیمین ئەم بۆچوونەیان هەڵبژاردووە.
2- ئاوی بەکار هاتوو لەدەست نوێژ وخۆشوشتنی سوننەتدا:
ئاوی بەکار هاتوو لەدەست نوێژ وخۆشوشتنی سوننەتدا ، وەک پاشماوەی ئاوی تازەکردنەوەی دەست نوێژ ، پاکە وپاککەرەوەشە ، ئەوەش مەزهەبی جمهورە لە: مالکی ، وشافعیەکان لەبۆچوونی ڕاستیاندا ، وەهەروەها مەزهەبی حەنبەلیەکان ، وزاهیریەکان ، وزوفەرە لەحەنەفیەکان .
3- ئاوی بەکار هاتوو لە خۆ پاککردنەوە وخۆفێنککردنەوەدا:
ئاوی بەکار هاتوو لە خۆ پاککردنەوە وخۆفێنککردنەوەدا
پاکە وپاککەرەوەشە ، ئەوەش مەزهەبی جمهورە لە: مالکی ، وشافعیەکانە ، وەهەروەها مەزهەبی حەنبەلیەکان ، وزاهیریەکان ، وزوفەری کوڕی حەسەنە لەحەنەفیەکان.
4- ئاوی بەکار هاتوو بەوەی دەستی تێکرابێت لەکاتی لەخەو هەستاندا:
ئاوی بەکار هاتوو بەوەی کە لەکاتی لەخەو هەستاندا دەستی تێکرابێت پاکە وپاککەرەوەیە(19) ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: حەنەفی ، ومالکی ، وشافعیەکان ، وڕیوایەتێکیشە لەئەحمەدەوە.
5-ئاوی بەکار هاتوو لەلابردنی پیسیدا ویەکێک لەوەسفەکانی گۆڕابێت:
ئەو ئاوەی کەپیسی پێ لابراوە گەر یەک لەو وەسفەکانی لەدەست دابوو ، ئەوا پیسە ؛ هەریەک لە: النووی ، وابن قدامة ، والعراقي کۆدەنگیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.
6- ئاوی بەکار هاتوو لەلابردنی پیسیدا ویەکێک لەوەسفەکانی نەگۆڕابێت:
ئەو ئاوەی کەپیسی پێ لابراوە گەر یەکێک لەو وەسفەکانی لەدەست نەدابێت ئەوا پاککەرەوەیە ، ئەوەش مەزهەبی مالکیەکانە ، وبۆچوونێکە لای شافعیەکان ، وقسەی کۆمەڵێک لەسەلەف ، وابن تيمية ، وابن باز ، وابن عثیمين ـه.
7- حوکمی خۆ پاککردنەوە ودەست نوێژ وخۆ شوشتن بەپاشماوەی پیاو:
دروستە خۆ پاککردنەوە ودەست نوێژ گرتن وخۆ شوشتن لەو ئاوەی کەبەپاشماوەی(20) پیاو دەمنێتەوە ، ئەوەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبەکە.
8- حوکمی خۆ پاککردنەوە ودەست نوێژ وخۆ شوشتن بەپاشماوەی ئافرەت:
دروستە خۆ پاککردنەوە ودەست نوێژ گرتن وخۆ شوشتن بەو ئاوەی کەپاشماوەی ئافرەت ماوەتەوە ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: حەنەفی ، ومالکی ، وشافعیەکان لەبۆچوونی دروستیاندا ، وڕیوایەتێکیشە لەئەحمەدەوە ، هەر یەک لە: ابن عقیل ، وابن منذر هەڵیان بژاردووە ، وبۆچوونی عامی زانایانە.
9- خۆ شوشتنی پیاو لەگە خێزانەکەیدا لەیەک مەنجەڵدا :
خۆ شوشتنی پیاو لەگە خێزانەکەیدا لەیەک مەنجەڵدا دروستە ، ئەوەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبەکە ، وابن حزم ـی زاهریش هەڵیبژاردووە.
(۱) قورتبی دەڵێت: زانایان کۆدەنگن لەڕووی زمانەوانی وشەرعیشەوە کە وەسفی پاککردنەوە تایبەتە بەئاوەوە وباقی شلەمەنیەکانی تر ناگرێتەوە لەکاتێکدا پاکیش بن ، جا کۆدەنگی ئەوان لەسەر ئاو بەهێزترین بەڵگەیە کەشتێک پاککەرەوە بێت پاکیشە [الجامع لٲحکام القرآن : ۱۳/ ٤۸]
(۲)وئەوان جیاوازن لەهەندێ ئاودا کەئایا بەپاک ئەژمار دەکرێت یاخود پاککەرەوە؟.
(۳) ئاوی بەحر :زیاتر مەبەست لێی بەندا وئەو ئاوەیە کەلەبەنداەوە گەورەکانەوە دێتە دەر.
(٤)ئاوی نەهر : مەبەستی لێی ئەو ئاوەیە کەلەباراناو وجۆگەلە وکانیاوەکان دروست دەبێت وڕێ دەکات.
(٥)هیچ خیلافێک لەنێو زانایاندا نی یە لەبارەی دروستێتی بەکار هێنانی ئاوی بەفرەوە گەر توایەوە ، تەنها لەوەدا جیاوازن کەئایا پێش توانەوەی دروستە بەکار بهێندرێت وەک ئاو یاخود نا .
(٦) ئەم جۆرە ئاوێکە پێی دەوترێت ئاوینگە لەشەوانی زستاندا دێتە خوار کاتێ کەئاسمان ساف بێت ودونیا سارد بێت.
(۷) ئەوەش وەک ئەو ئاوەی کەبەتاقە شەمسی گەرم دەکرێت.
(8) لەعبدالملك بن الماشجون ـەوە گێڕدراوەتەوە کەگۆڕانی بۆن زیانی نییە ، ئەمەش بۆچوونێکی شاز ونامۆیە.
(9) زۆر و فراوان.
(10)ئاوی ڕێکردوو ئەو ئاوەیە کەلای خەڵک بەڕێکردوو ئەژمار دەکرێت .
(11) وەک هەندێ لەکارگە نوێیەکان بەو کارە هەڵدەستن وئاوی پاک وجوان لەمەجاری وئاوی پیس بەرهەم دێنن کەگونجاوە بۆ خواردنەوە ئەمەش بەچەند ڕێگەیەک وەک کلۆر وجۆرەها دەرمانی تر .
ئەم کەسانە بەمەرجیان داناوە بەشێوەیەک پاک بوونەوەکەی پاک بوونەوەیەکی گشتی بێت بەشێوەیەک وەک پێشووی لێ نەیەتەوە ، وشوێنەواری گۆڕانی تام وبۆن وڕەنگی پێووە دیار نەبێت ، هەروەک پێیان باشە مرۆڤ خۆی لێ بێ پێویست کات وتا بتوانێت بۆ خواردنەوە بەکاری نەهێنێ ئەوەش وەک حەزەر کردن وئیحتیات وەرگرتن نەوەک توشی نەخۆشی کات وزیانی هەبێت ، و وەک خۆ دوور گرتن لەوشتانەی کەنەفسی سەلیم حەزی پێ ناکات وقێزی لێ دەکاتەوە.
(12) وەک ئەو ئاوەی کەبەهۆی قەوزەوە ڕەنگی دەگۆڕێت ئەوەی کەلەئاودا دروست دەبێت ، ویاخود ئاوی گۆڕاو بەهۆی گەڵای دارەوە ، ویاخود بەهۆی مانەوە لەجێگاکەیدا گۆڕابێت یاخود بەهۆی ڕێکردنەوە گۆڕابێت وەک ئاوی جۆگەلە ، یاخود بەهۆی هاتنی ئاوەوە ودار وقوڕەوە گۆڕابێت ، وجگە لەمانەش کەپاراستنی ئاو لێی قورس بێت .
(13) وخێلافێکی شاز ونامۆ لە ابن سیرینەوە گێڕرداوەتەوە لەبارەی ئاوی ڕاوەستاوەوە .
(14) ئاوی گۆڕاو بەهۆی مانەوەی لەجێی خۆیدا ، ئەو ئاوەیە کەبەهۆی زۆر مانەوەوە لەجێگای خۆیدا تام وبۆنی دەگۆڕێت.
(15)(نبیذ) ئەو ئاوەیە کەلەخورما ومێوژ دروست دەکرێت ، ودەکرێتە قاپێکەوە وشتێک دەدرێت بەسەری دا ، وگەر لێی گەڕێی دەبێتە عەرەق ، جا جۆرە خواردنەوەکانی تری ئەم سەردەمە وەک ساردی وهاوشێوەکانی قیاس دەکرێتە سەر نەبیز وهەمان حوکمی هەیە.
(16)ئاوی بەکار هاتوو: قەترە وپاشەڕۆی ئەو ئاوەیە کەمرۆڤ خۆی پێ دەشوات و دەست نوێژی پێ دەگرێت .
(17) وەک ئاوی حەوز وگۆم ، مەکروە نی یە بەکار هێنانی ئەم جۆرە ئاوانە هەرچەند ئاوی بەکار هاتوویان تێکەوێت.
(18) مالکیەکان هەرچەند پێیان وایە پاکە بەڵام پێیان باش نییە بەکار بهێندرێت لەحاڵەتلکدا ئاوەکە کەم بێت و ئاوی تر هەبێت.
(19) بەڵام بەنیسبەت ئەوەی ڕێگری کراوە لەوەی ئەو کەسەی لەخەو هەڵدەستێ دەتی نەخاتە نێو ئاو ؛ ئەمە هەر چەند لەترس وگومانە لەپیس بوون ، بەڵام ئەم گومانە نابێتە هۆکاری پاکیەتی لەدەست دانی ئاوەکە لەکاتێکدا دڵنیایین لێی ، خۆ ئەگەر هەر وا بێ نەزانین حیکمەتی ڕێگری کردنەکە چی یە ئەوا تەنها لەسەر هۆکاری هاتنی دەقە دادەنرێت ، کەئەویش دروستێتی شوشتنە.
(20) مەبەست لێی ئەو ئاوەیە کە ماوەتەوە لەدەست نوێژ گرتن ویاخود خۆ شوشتندا.