یەکەم پێناسەی: (الٲسآر) شوێن دەم:
الٲسآر: شوێن دەم لەڕوی زمانەوانیەوە کۆی (سؤر)واتە: پاشماوە و شتی زیادە.
الٲسآر: شوێن دەم لەڕوی عورفی بەکارهێناوە ئەوەیه: کە لەنێو قاپەکاندا دەمێنێتەوە ، جا خواردن بێت یاخود خواردنەوە .
دووەم: حوکمی (الٲسآر) شوێن دەم.
1- پاشماوەی مرۆڤ :
پاشماوەی مرۆڤ پاکە ، جا موسوڵمان بێت یاخود کافر جیاوازی نی یە ، وەهەروەها لەشی گران بێت یاخود لەحەیزدا بێت ئەمەشیان کێشەی نی یە ، ئەوەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبە فیقهیەکە(1)و ئەوە مەزەهەبی زاهیریەکانە ، وبۆچوونی عاممەی زانایانە.
تێبینی : حەنەفیەکان دوو شێوازیان جودا کردۆتەوە:
ــ پاشماوەی عەرەق خۆر.
ــ كەسێک دەمی خوێنی لێ بێت گەر بەپەلە شت بخوات ، خۆ ئەگەر چەند جارێک لیکەکەی قوت بدات ئەوا دەمی پاک دەبێتەوە.
2- پاکیەتی شوێنە دەم وپاشماوەی ئەو ئاژەڵ وپەلەوەرانەی کەگۆشتی دەخورێت:
پاشماوە وشوێنە دەمی ئەو شتەی کەگۆشتی دەخورێت پاکە ، هەریەک له: ابن منذر ، وابن حزم ، وابن رشد کۆدەنگیان لەم بارەیەوە گێڕاوەتەوە.
3-پاکیەتی شوێنە دەم وپاشماوەی پشیلە:
شوێنە دەم وپاشماوەی پشیلە پاکە ، ئەوەش مەزهەبی مالکی ، وشافعیەکان ، وحەنبەلیەکانە ، و بۆچوونی ئەبو یوسفە لەحەنەفیەکان ، وبۆچوونی زۆربەی زانایانە.
4- پاکیەتی شوێنە دەم وپاشماوەی هێستر وگوێدرێژی ماڵی:
شوێنە دەم وپاشماوەی هێستر وگوێدرێژی ماڵی پاکە ، ئەوەش مەزهەبی مالکی ، وشافعیەکانە . وڕیوایەتێکە لەئەحمەدەوە ، وبۆچوونی کۆمەڵێک لەسەلەفە و وەهەر یەک لە: ابن قدامة ، وابن باز ، وابن عثیمین کۆدەنگیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.
5- حوکمی شوێن دەمی ئەو شتانەی کەعادەتەن ناتوانرێت خۆی لێ بپارێزرێت
لەلای خەنەفیەکان ، وشافعیەکان ، وحەنبەلیەکان شوێن دەمی ئەو شتانەی کەعادەتەن ناتوانرێت خۆی لێ بپارێزرێت مەکروهە وباش نی یە وەک شوێن دەمی : مشک و مریشکی چونجوڕکدار.
6- پاکیەتی شوێن دەمی ئاژەڵە دڕەندەکان و باڵندە ڕاوچی وگۆشت خۆرەکان:
شوێنە دەمی ئاژەڵی دڕەندە ، وەک گورگ وشێر وپڵنگ (جگە لەسەگ وبەراز) ، وباڵندەی ڕاوچی وەک قوش ؛ هەمووی پاکە ،ئەوەش مەزهەبی مالک، وشافعیە ، وڕیوایەتێکیشە لەئەحمەدەوە ، وەهەریەک لە: ابن منذر ، وابن حزم ، وابن عثیمین هەڵیان بژاردووە ، و فەتوای لێژنە دائیمەی سعودیەشی لەسەرە.
7- حوکمی شوێن دەمی سەگ وبەراز:
شوێن دەمی سەگ وبەراز پیسە لەلای جمهوری زانایان لە: حەنەفی ، شافعی ، حەنبەلیەکان ، وابن رشد مالکیش مەیلی بەلایدا هەبووە.