یەکەم: ئەو قاپ وقاچاغانەی کە لە پێست دروست کراون.
بەروار: 2020/07/05سەردارن: 974نوسەر: وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕ

یەکەم: پێناسەی (الآنیة) قاپ وقاچاغ:
"الآنیة" لەڕووی زمانەوانیەوە: کۆی (ٳناء)ـە و کۆی کۆکەی : ٲوان . والٳناء: الوعاء.

لەڕووی ئیستلاح وعورفی بەکار هێنانەوە هەمان ئەم مانایەیی هەیە ولەمە دەرناچێت ، و بریتیە لە‌و قاپ وقاچاخانه‌ى‌ كه‌ ئاو وشته‌كانی تری تێدا ده‌پارێزرێت.

دووەم: قاپ وقاچاغی دروست کراو لەپێستی حەیوانێک کەگۆشتی دەخورێت:
دروستە بەکار هێنانی پێستی ئاژەڵ ئەوانەی کەگۆشتیان دەخورێت گەر سەر بڕدرابێت ؛ هەریەک لە: ابن حزم ، وابن جزي کۆدەنگیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.

سێیەم:حوکمی پێستی مردارەوەبوو دوای خۆشە کردنی:
زانایان جیاوازن لەبارەی حوکمی پێستی مردارەوەبوەوە دوای خۆشە کردنی وچەند بۆچوونێکیان هەیە ، بەڵام بەهێزترینیان دوو بۆچوونە:
بۆچوونی یەکەم: پێستی مردارەبووی هەموو ئاژەڵێک جگە لەسەگ وبەراز بە خۆشە کردن پاک دەکرێتەوە.

 بۆچوونی دووەم: تەنها پێستی ئاژەڵی مردارەوەبوو ئەوەی کەگۆشتی دەخورێت بەخۆشە کردن پاک دەبێتەوە.
وە لەبابەتی لابردنی پیسیشدا باسی لێوە دەکەین.