یەکەم: ئەو قاپ وقاچاغانەی کەلە موو وخوری ئاژەڵی زیندو دروست دەکرێن:
ئەو موو وخوریەیی لە حەیوانێک دەبڕدرێت کەگۆشتی دەخورێت پاکە ، ودەتوانرێت قاپ وقاچاغی لێ دروست بکرێت ، هەریەک لە: ابن المنذر ، وابن رشد ، والنووي ، وابن تیمية کۆدەنگیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.
وەلەبابەتی لابردنی پیسیشدا باس لەپاکیەتی دەکەین.
دووەم: ئەو قاپ وقاچاغانەی کەلە موو وخوری ئاژەڵی مردارەوە دروست کراون ئەوانەی کەلەژیانیاندا پاک بوون:
ئەو موو وخوریەیی کەلە حەیوانێکی مردارەبوو دەبڕدرێت (۱) ئەوانەی کەلەژیانیاندا پاک بوون پاکە ، ودەتوانرێت قاپ وقاچاغی لێ دروست بکرێت ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە: لەحەنەفی ، ومالکی ، وحەنبەلیەکان ، وبۆچوونی کۆمەڵێک لەسەلەفە.
وەلەبابەتی لابردنی پیسیشدا باس لەپاکیەتی دەکەین.
(1) بەپێچەوانەی ئەوەی کە هەڵدەکەندرێت یاخود خۆی لێی دەبێتەوە ، ئەمانە حوکمی تریان هەیە و تەفسیلی تریان تێدایە.
گوتراوە گەر هەڵبکەندرێت ئەوا ڕەگەکەی بەشێک لەمردارەوەبووی تێدایە ، ئەو توکە نقوم بووە لەپێستەکەدا ، وشتێکی تێدایە پەیوەستە بەپیسی یەوە ، والله ٲعلم.







