چوارەم: قاپ وقاچاغی زێڕ وزیو  
بەروار: 2020/07/05سەردارن: 1000نوسەر: وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕ

یەکەم: حوکمی خواردن وخواردنەوە لەقاپ وقاچاغی زێڕ وزیودا:
دروست نی یە خواردن وخواردنەوە لەقاپ وقاچاغی زێڕ وزیودا ، ئەوەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبە فیقهیەکە.

دووەم: حوکمی بەکار هێنانی قاپ وقاچاغی زێڕ وزیو لەجگە خواردن وخواردنەوەدا:
دروست نی یە بەکار هێنانی قاپ وقاچاغی زێڕ وزیو ، وەک بەکار هێنانی بۆ سەرچەور کردن وچاو ڕێشتن وهاوشێوەی ئەمانە (وەک کەوچک وگڵاس وهاوشێوەکانی هەمان حوکمیان هەیە.) ئەوەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبە فیقهیەکە.

سێیەم: حوکمی هەبوونی قاپ وقاچاغی زێڕ وزیو :
حەرامە هەبوونی قاپ وقاچاغی زێڕ وزیو ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: مالکی ، وشافعی ، وحەنبەلیەکان.

تێبینى : مەبەست لەهەبوون ئەوەیە لەماڵدا بۆ جوانی هەڵبگیردرێت بێ ئەوەی بەکار بهێندرێت .

چوارەم: حوکمی دەست نوێژ گرتن وخۆشوشتن لە قاپ وقاچاغی زێڕ وزیودا:
دەست نوێژەکە تەواوە وکێشەی نی یە بەڵام حەرامە بەکار هێنانی ، ئەوەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهبە فیقهیەکە.

پێنجەم: حوکمی چاککردنەوەی شکاوی قاپ وقاچاغ بەزیو:
دروستە لەبەر پێویستی قاپ وقاچاغ بە کەمێک لەزیو چاک بکرێت ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: حەنەفی ، وشافعی ، وحەنبەلیەکان.

شەشەم: حوکمی چاککردنەوەی شکاوی قاپ وقاچاغ بەزێڕ:
بەهیچ شێوەیەک دروست نی یە چاککردنەوەی قاپ وقاچاغ بەزێڕ ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: مالکی ، وشافعی ، وحەنبەلیەکان.

حەوتەم: حوکمی قاپ وقاچاغی گران بەهای جگە لەزێڕ وزیو:
دروستە قاپ وقاچاغی گران بەها (وەک یاقوت و زەبەرجەد) لەماڵدا هەبێت وەهەروەها بەکار بهێندرێت تەنانەت بۆ خواردن وخواردنەوەش ، بەمەرجێک لەزێڕ وزیو نەبێت ، ئەوەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهبە فیقهیەکە.