یەکەم: پێناسەی(الٳستنجاء)خۆ پاککردنەوە:
"الٳستنجاء" لەبابی (استفعال)ـە و لە(النجو) هاتووە ، کەئەویش بەمانای بڕین دێت ، وەک ئەوەی کەسەکە پیسایی لەخۆی ببڕێت وبیکاتەوە ودایماڵێ .
وەگوتراوە لە(النجوة) هاتووە ،کەئەویش زەویەکە ئاو کاتێک بەرز دەبێتەوە پێی ناگات ؛ وەک ئەوەی مرۆڤ کاتێ بیەوێ دەست بەئاو بگەیەنێت دەچێتە(النجوة)ـەوەو خۆی بزر دەکات لەچاوی خەڵک ، وگوتراوە ئەوەی کەبیەوێ ئەو کارە بکات پێی دەوترێت: (استنجی).
"الٳستنجاء" لەئیستلاح وعورفی بەکار هێناندا بریتی یە لە: لابردنی پیسایی بەئاو یاخود بەرد لەو جێگایانەوە کەپیسی دەردەچێت .
ئیمامى نەوەوی ڕەحمەتى خواى لێ بێ دەفەرموێ : "الإستطابة والإستنجاء" بەئاو وبەرد دەبێت ، بەڵام "الإستجمار" تەنها بەبەردە ، ولە"الجمار"ـەوە وەرگیراوە ، کەئەویش بەردی بچوکە).[ تحرير ٲلفاظ التنبيه: 36] ، و[شرح الممتع: 1/ 122].
دووەم: حوکمی"الٳستنجاء" خۆ پاککردنەوە:
"الٳستنجاء" خۆ پاککردنەوە واجبە گەر هۆکارەکەی هەبوو ، کەئەویش دەرچوونی شتێکی پیسە ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: مالکیەکان لەبۆچوونی دیاریاندا ، وەهەروەها مەزهەبی شافعی ، وحەنبەلیەکانە.
سێیەم: حوکمی پەنا بردنە بەر کەسانی تر لە"الٳستنجاء" خۆ پاککردنەوەدا لەکاتێکدا مرۆڤ خۆی توانای نەبێت:
هەر کەسێک بەهیچ ڕێگایەک توانای خۆ پاککردنەوەی نەبوو ، ئەوا پێویستە کەسانی تر پاکی بکەنەوە وئەوانەی کەدروستە بۆیان تەماشای عەورەتی بکەن ئەمە دەقی قسەی جمهوری زانایانی لەسەرە کەبریتین لە: حەنەفی ، ومالکی ، وحەنبەلیەکان.
لەفەتوای لیژنە دائیمەدا هاتووە: (دروستە سستەری ئافرەت تەماشای پیاو بکات لەکاتی زەرورەتدا گەر نەگونجا پیاو ئەو کارە بکات ؛ بەبەڵگەی ئەم ئایەتە: ﴿ فَاتَّقُوا اللَّهَ مَا اسْتَطَعْتُمْ﴾ واته: چهندێك له تواناتاندا ههیه ئهوهنده تهقوای خوای گهوره بكهن .
بەڵام ئەگەر دەکرا پیاو بەو کارە هەستێت ئەوا بۆ سستەری ئافرەت دروست نی یە بەو کارە هەستێت.[فتاوی اللجنة الدائمة : 26/;344].
چوارەم: حوکمی نیەت هێنان لە"الٳستنجاء" خۆ پاککردنەوەدا:
نیەت هێنان مەرج نی یە لەخۆپاککردنەوەدا ، ئەوەش بەکۆ دەنگی هەر چوار مەزهەبەکه.
پێنجەم: شوێنی "الٳستنجاء" پاککردنەوە:
1- کونی کۆمی مرۆڤە
کۆم کە جێگای دەرچونی پیسی یە دەشۆردرێت ، وەهەروەها دەور وبەریشی ئەوەندەی کەپیسی بەری کەوتبێت، ئەوەش بەکۆ دەنگی هەر چوار مەزهەبەکه.
2- زەکەر
زەکەر دەشۆردرێت ، کەئەویش کونی زەکەرە ، وئەوەندەی کەمیز بەری کەوتبێت ، و واجب نی یە سەری زەکەر وزەکەر بشۆردرێت گەر میز بەری نەکەوتبێت ، ئەوەش بەکۆ دەنگی هەر چوار مەزهەبەکه.