یەکەم: ئەو شتەی کە دەردەچێت و پیسە:
1- میز وپیسی
واجبە خۆ پاک بکرێتەوە لەمیز وپیسی جا بەئاو بێت یاخود بەبەرد ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: مالکیەکان لەبۆچوونی دیار ومەشهوریاندا ، وهەروەها مەزهەبی شافعیەکان ، وحەنبەلیەکانە.
2- مەزی .
مەزی: ئاوێکی ترنگی لیقە ، لەزەکەرەوە و لەکاتی بیرکردنەوە ودوای جوڵانی ئارەزوو دەردەچێت.
ــ حوکمی خۆپاککردنەوە لەمەزی
واجبە خۆپاک بکرێتەوە لەمەزی ،ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: مالکیەکان ، وشافعیەکان ، وحەنبەلیەکان.
ــ ئەوەی واجبە لەخۆپاککردنەوەدا لەمەزی
لەخۆپاککردنەوە لەمەزی دا پێویستە شوێنی دەرچوونی مەزیەکە و ئەو جێگەیەش کەمەزیەکە بەری کەوتووە بشۆردرێت ، ئەوەش بۆچوونی زۆرێک لەزانایانە .
ــ حوکمی پاککردنەوەی مەزی بەبەرد
زانایان جیاوازن لەبارەی پاککردنەوەی مەزی بەبەرد ودوو بۆچوونیان هەیە:
بۆچوونی یەکەم: دروستە پاککردنەوەی مەزی بەبەرد ، ئەوەش مەزهەبی حەنەفی ، وحەنبەلیەکانە ، وبۆچوونێکیشە لای مالکیەکان ، وشافعیەکان ، وابن تیمیە هەڵی بژاردووە.
بۆچوونی دووەم: پێویستە مەزی تەنها بەئاو پاک بکرێتەوە ، وبەرد کافی نی یە ، ئەوەش مەزهەبی مالکیەکانە ، وبۆچوونی ڕاستە لای شافیعەکان ، وابن حەزم هەڵی بژاردووە.
3- وەدی
واجبە خۆپاک بکرێتەوە لەوەدی (کە تەڕاییەکی لیقه لەدوای میز کردن لەزەکەرەوە دەردەچێت) جا بەئاو بێت یاخۆد بەرد ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: مالکی ، وشافعی ، وحەنبەلیەکان.
4- خوێن و چڵك:
واجبە خۆ پاک بکرێتەوە لەخوێنێک کەلەداوێنی ئافرەتەوە دەرچووبێت وەک ئیستیحازە یاخود لەدواوە دەرچێت ، وەک مایەسیری ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: مالکی ، وشافعی ، وحەنبەلیەکان.
تێبینى : ئیستیحازە: ئەو خوێنەیە کە لەدوای حەیز لەئافرەتەوە دەردەچێت ولەداوێنەوە دەردەچێت نەک ڕەحم ،و نیشانەکەشی ئەوەیە بۆنی نایا.
دووەم: ئەو شتەی کەدەردەچێت و پاکە
1- با یا خود بۆن
واجب نی یە خۆپاک کردنەوە کاتێ کە بایەک لەمرۆڤ دەبێتەوە ،ئەوەش بەکۆدەنگی هەرچوار مەزهەبە فیقهیەکە.
2- دەرچوونی شتێکی پاکی وشك
واجب نی یە خۆپاک بکرێتەوە لەدەرچوونی شتێکی پاکی وشکەوە وپیس نەبووبێت وەک بەرد ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: حەنەفی ، ومالکی ، وشافعیەکان ، وبۆچوونی هەندێ لەحەنبەلیەکانە.
سێیەم: بێ دەست نوێژی بەردەوام .
1- واجبە ئەو کەسانەی کەبەردەوام بێ دەست نوێژن خۆیان بپارێزن لەپیسی ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: حەنەفیەکان ، وشافعیەکان ، وحەنبەلیەکان ، وبۆچوونی هەندێ لەحەنبەلیەکانە.
بۆ نمونە : ئافرەتێك کەتوشی ئیستیحازە بووبێت ، واتە: بەردەوام خوێنی لێ بێت داوێنی بەشتێک دەبەستێت ، وکەسێک کەبەردەوام پاش میزی هەبێت یاخود مەزی لێ بێت سەری زەکەریان بەپەڕۆیەک بەو شێوەیەیی کەگونجاوە دەبەستێت ، وە هەروەها ئەوەش کەبرینێک بەلاشەوەیەتی وهاوشێوەی ئەمانە ، بەڵام گەر برینێک بوو وتوانای بەستنی نەبوو یاخود توشی مایەسیری بووبێت ئەوا بەو شێوەیەیی کەبۆی دەکرێت نوێژەکانی دەکات.
2- خۆپاککردنەوە لەکاتی هاتنی هەموو نوێژێکدا :
هەرکەسێک توشی بێ دەست نوێژی بەردەوام بووبێت وەک ئیستیحازە ، یاخود پاش میز ومیزە چروکێ ، ئەوا پێویست نی یە لەسەری خۆی پاکبکاتەوە بۆ هەموو نوێژێک ، ئەوەش مەزهەبی مالکیەکانە ، وبۆچوونێکیشە لای شافعیەکان ، وڕیوایەتێکیشە لەئەحمەدەوە ، وابن رجب هەڵی بژاردووە.
چوارەم: نوستن:
واجب نی یە خۆپاککردنەوە لەبەر نوستن ، ئەوەش بەکۆدەنگی هەرچوار مەزهەبە فیقهیەکە.
پێنجەم: حوکمی تەرتیب کردن لەنێوان خۆپاککردنەوە ودەست نوێژدا:
دروستە دەست نوێژ گرتن پێش دەست بەئاو گەیاندن و خۆپاککردنەوە(بەڵام باشتر وایە دەست بەئاو گەیاندن و خۆپاککردنەوەکە پێش بخرێت ودواتر دەست نوێژ بگیردرێت) ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: حەنەفی (6)، ومالکیەکان ، وشافعیەکان ، وڕیوایەتێکیشە لەئەحمەدەوە.
تێبینى : لاى حەنەفییەکان دەست بەئاو گەیاندن و خۆپاککردنەوە لەلای حەنەفیەکان لەسوننەتی دەست نوێژە.