سێیەم: ئادابی دەست بەئاو گەیاندن و خۆپاککردنەوە
بەروار: 2020/07/05سەردارن: 1631نوسەر: وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕ

یەکەم: ئەوەی دەوترێت لەکاتی چوونە سەرئاودا:
سوننەتە لەکاتی چوونە سەر ئاودا بوترێت: ( اللهم ٳني ٲعوذ بك من الخبث والخبائث)(۱).
واته: خودایه پەنات پێ دەگرم لەشەیتان وجنۆکەی نێر ومێ.

دووەم: ئەوەی دەگوترێت لەکاتی دەرچووندا لەسەر ئاو:
سوننەتە لەکاتی دەرچوون لە سەر ئاو بوترێت: (غفرانك) (2)واتە: خودایە لێم ببوورە.

سێیەم: پێش خستنی پێی چەپ لەکاتی چوونە ژووەوەدا ، وەهەروەها پێش خستنی پێی ڕاست لەکاتی دەرچووندا:
سوننەتە لەکاتی چوونە سەر ئاو پێی چەپ پێش بخرێت ، وەلەکاتی دەرچوون پێی ڕاست پێشبخرێت ، ئەوەش بەکۆدەنگی هەرچوار مەزهەبەکە.

چوارەم: خۆ بەدوور گرتن لەهێنانی ناو و یادی خودا لەکاتی چوونە سەر ئاو.
1- یادی خودا لەسەر ئاودا:
مەکروهە یادی خودا کردن بەزمان لەنێو سەرئاو وکاتی دەست بەئاوگەیاندندا ، لەوانە وڵامدانەوەی بانگ ، و وڵامدانەوەی کەسێک کەدەپژمێت ، ئەوەش بەکۆدەنگی هەرچوار مەزهەبەکە.

2- بردنە ژوورەوەی ئەو شتەی کەناوی خودا وزیکری تێدایە:
مەکروهە شتێک ببرێتە سەر ئاوەوە (۳)کەناوی خودا وزیکری تێدایە مەگەر بۆ پێویستی نەبێت ، ئەوەش بەکۆدەنگی هەرچوار مەزهەبەکە.

پێنجەم: قسەکرن لەکاتی دەست بەئاو گەیاندندا:
مەکروهە قسەکردن لەکاتی دەست بەئاو گەیاندندا بەبێ بوونی هیچ مەسڵەحەتێک(٤) ئەوەش بەکۆدەنگی هەرچوار مەزهەبەکە ، وبۆچوونی کۆمەڵێک لەسەلەف ، وزۆربەی زانایانی شەرع زانە.

شەشەم: دوور کەوتنەوە گەر لەدەشتایی وچۆڵەوانی دا بوو:
باش وایە گەر کەسەکە لەدەشتایی وچۆڵەوانی دا دەستی بەئاو گەیاند دوور کەوێتەوە لەچاوی خەڵک(5) ، ئەمە دەقی قسەی جمهوری زانایانە لە: مالکی ، وشافعی ، وحەنبەلیەکان.

حەوتەم: خۆ شاردنەوە ودوور کەوتنەوە لەچاوی خەڵک:
واجبە لەکاتی دەس بەئاو گەیاندندا مرۆڤ دوور کەوێتەوە لەچاوی خەڵک ، وعەورەتی داپۆشێت وخەڵک نەیبینن ، هەریەک لە: الجصاص ، وابن عبدالبر ، وابن رشد ، وابن رجب کۆدەنگیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.

هەشتەم: گەڕان ودۆزینەوەی جێگایەکی نەرم بۆ دەس بەئاو گەیاندن:
سوننەتە بۆ ئەو کەسەی کەدەیەوێ دەست بەئاو بگەیەنێت بگەڕێت جێگایەکی نەرم(6) ببینێتەوە ، ئەوەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبە فیقهیەکە.

نۆیەم: ڕوو کردنە قیبلە وپشت لێ کردنی لەکاتی دەس بەئاو گەیاندندا:
شێخ ئەلبانی ڕەحمەتی خوای لێ بێ دەفەرموێ : قسەی ڕاستتر ئەوەیە كە بە ڕو كردنە قیبلەو پشت تێ‌ كردنی لەكاتی سەرئاوكردندا حەرامە بە گشتی چ لە بیابان و چ لە ناو خانوودا.
وە هەروەها فەرموێ : ئەوەی پشتیوانی ئەو گشتی یەتی یە دەكات ئەو فەرموودانەیە كە هاتووە لە بارەی تف كردن بە ڕووی قیبلەوە لەناوەوەو دەرەوی مزگەوت. لەوانە: «مَن تَفَل تِجَاهَ القِبلَةِ جَاءَ يَومَ القِيَامَةِ وَتَفلَتُهُ بَينَ عَينَيه» كە تەخریج كراوە لە (الصحیحە 222و223)دا. واتە هەركەس ڕوەو قیبلە تف بكات لە ڕۆژی قیامەتدا كاتێ‌ دێت تفەكە بەناو چاویەوەیەتی.
وە نەوەوی ڕەحمەتی خوای لێ بێت تەئكیدی كردووە كە دروست نی‌یە لە هەموو حاڵێكدا، لەناو نوێژ و دەرەوەی نوێژ، لە مزگەوت یا جگە لە مزگەوت، وەك لەوێدا لێوەیم نەقڵ كردووە، وە صەنعانیش هەروا دەفەرمووێت.
جا ئەگەر تف كردن بە ڕووی قیبلە لْە خانوودا قەدەغەو حەرام كرابێت، دەی نابێت میز كردن و پیسی كردن بە ڕوویدا لەپێش تریش بێت لە حەرامی دا؟ (فَاعتَبِرُوا يَا أُولِي الأبصَار) (تمام المنة).

دەیەم: ڕوو کردنە با لەکاتی میز کردندا:
مەکروهە ڕوو بکرێتە با لەکاتی میز کردندا ، ئەوەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبە فیقهیەکە.

یازدەیەم: ئەو جێگایانەی کەدروست نین تیاندا دەس بەئاو بگەیەنرێت:
1- مزگەوت:
حەرامە دەس بەئاو گەیاندن لەمزگەوتدا (7) ئەوەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبە فیقهیەکە.

هەڵبەت مەبەست لەمزگەوت شوێنی نوێژ کردنە نەک سەرئاوی مزگەوت.

2- گۆڕ:
حەرامە لەسەر گۆڕ دەس بەئاو بگەیەندرێت ، ئەوەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبە فیقهیەکە.

3-شوێنی کۆبوونەوەی خەڵک وجێگایەک کەسوود بەخەڵک دەگەیەنێت:
دروست نی یە دەس بەئاو گەیاندن لەڕێگا وسێبەرێکی بەسوود (8) ، وژێر داری بەردار ،وجگە لەم جێگایانەش کەجێگای کۆبوونەوەی خەڵکە ، یاخود جێگایەکە کەخەڵک سوودی لێ دەبینن ، ئەمە بۆچوونی مالکیەکانە ، وڕیوایەتێکە لەئەحمەدەوە ، وەهەریەک لە: النووي ، وابن عثیمین هەڵیان بژاردووە.

4- میز کردنە کون وشەق وئەشکەوت وهێلانە:
باش نییە میز کردنە کون وشەق وئەشکەوت(9) وهێلانە ، ئەوەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبە فیقهیەکە.

5- حەمام و جێگای خۆ شوشتن"المستحم":
مەکروهە میز وپیسی کردن لەحەمامێکدا(10)کە جێگایەکی نەبێت ئاوەکەی لێوە دەرچێت ، ئەوەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبە فیقهیەکە.


(۱) ابن حجر دەڵێت: (لێرەدا قسەکە لەدوو جێگادایە: یەکەمیان: ئایا ئەو زیکرە تایبەتە بەو جێگایەیی کەبۆ دەست بەئاو گەیاندن دروست کراوە؛ لەبەر ئەوەی شەیتانەکان وجنۆکەکان لێی ئامادە دەبن وکۆدەبنەوە ، هەروەک لەفەرموودەکەی زەیدی کوڕی ئەڕقەمدا هاتووە ،یاخود تەنانەت ئەوەش دەگرێتەوە بۆ نموونە گەر کەسێک لەقاپێکدا ولەسووچی ماڵەوە میز بکات ؟ بۆچوونی دروست ئەوەی دووەمیانە)[ فتح الباري : ۱/ ۲٤٤].

(۲) ابن عثیمین دەڵێت: (ئەم زیکرە دوای دەرچوون لەسەر ئاو دەوترێت ، خۆ ئەگەر لەدەشتایی بوو ئەوا دوای جێ هێشتنی شوێنی دەست بەئاوگەیاندنەکە دەیڵێت) [ الشرح الممتع: ۱/ ۱۰٤ - ۱۰٥].

(۳) الشوکاني دەڵێت: ( قورئان لەپێشترە نەبرێتە ژوورەوە ، تەنانەت هەندێکیان دەڵێن: حەرامە بردنە ژوورەوە موسحەف بەبێ هیچ زەرورەتێک) [ نیل الٲوطار : ۱/ ۷٤].

(٤) النووي دەڵێت: ( لەهەموو ئەمانە ئەو حاڵەتانە جودا دەکرێتەوە کەبۆ زەرورەتە ، وەک ئەوەی کەسێکی نابینا ببینێت وخەریک بێت بکەوێتە بیرەوە ، یاخود مار ویاخود دوو پشکێک ببینێت بەرەو لای مرۆڤێک بچێت ، وهاوشێوەی ئەمانە ، جا قسەکردن لەم حاڵەتانەدا مەکروە نی یە ، بەڵکو واجبە) [ شرح النووي علی مسلم: ٤/ ٦٥].

(5) ئەمە گەر شتێک نەبوو بەهۆیەوە خۆی لەبینینی خەڵک بپارێزێت ، بەڵام گەر شتێک هەبوو وەک دار بێت یاخود دیوار وهەرشتێکی تر ئەوا ئەوەندە بەسە کەنەیبینن و پێویست بەدوور کەوتنەوەی زۆر ناکات.

(6) جێگای نەرم: وەک لم وخۆڵ . شێخ ابن عثیمین دەڵێت: (واتە: جێگایەک بێت کەنەرم بێت وترسی ئەوەی نەبێت پرشی میزەکە بگەڕێتەوە وبەری کەوێت)[ شرح الممتع : ۱/ ۱۱۰].

(7) هەڵبەت مەبەست لەمزگەوت شوێنی نوێژ کردنە نەک سەرئاوی مزگەوت.

(8) مەبەست لەسێبەر: ئەو جێگایانەیه کەخەڵک تیایدا دادەنیشن وتیایدا دادەبەزن نەک هەموو جۆرە سێبەرێک ، لەپێغەمبەرەوە صلی الله علیه وسلم هاتووە کەلەژێر لقی داری خورمادا دەستی بەئاو گەیاندووە.

(9) ئەشکەوت : جێگایەکە کەجێی دەرچوونی نیە ، والنووي دەڵێت: ( کون ئەوەیە درێژە وئەوە بەهێلانە حسابە ..وئەشکەوت ئەوەیە کەپانە) [ المجموع : ۸٦/۲]. 

(10)البغوي دەڵێت: ( مەبەست لە"المستحم" شوێنی خۆشوشتنە ، بۆیە ناونراوە بەو ناوەوە چونکە لە"الحمیم"  وەرگیراوە ، کەئەویش ئاوی گەرمە ئەوەی کەخۆی پێ دەشۆردرێت)[ شرح السنة : ۱/  ۳۸٤].