یەکەم: "النجاسة" پیسی و ئەحکامەکانی
بەروار: 2020/07/05سەردارن: 1164نوسەر: وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕ

یەکەم: پێناسەى  "النجاسة" پیسی .
"النجاسة" پیسی لەڕووی زمانەوانیەوە بەمانای "القذرارة" دێت ، واتە: شتی پیسی وقێزەون.
  "النجاسة" پیسی لەڕووی ئیستلاح وعورفی بەکارهێنانەوە بریتی یە لە: لەشتێکی بێزار لەڕووی شەرعەوە ، وگوتراوە: بریتی یە لەهەر شتێک کەحەرام بێت بەکار هێنانی ؛ نەک لەبەر حەرامیەتیەکەی ، ونەلەبەر بێزراویەکەی ، و نەلەبەر زیانەکانی بەلاشە یاخود عەقڵ ، وگوتراوە: سیفەتێکی حوکمیە ، و وا لەو شتە دەکات کەبەپیس وەسفکراوە کەدروست نەبێت نوێژی پێوە یاخود تێدا بکرێت.

دووەم: حوکمی لابردنی پیسی:
واجبە لابردنی پیسی (بەتایبەت لەکاتی نوێژدا پێویستە لاببرێت ، وئەوانەی تریش کەپاک وخاوێنی تیایاندا مەرجە) ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: حەنەفی ، وشافعی ، وحەنبەلیەکان ، وبۆچوونێکیشە لای مالکیەکان.

سێیەم: حوکمی بەمەرج دانانی نیەت لەلابردنی پیسی دا:
نیەت مەرج نییە لەلابردنی پیسی دا ، ئەوەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبە فیقهیەکە . بەڵام بۆچوونی کار پێکراو لەمەزهەبی مالکی دا نیەت واجبە لەخۆپاکردنەوەدا لەمەزی.

چوارەم: گومان لەبوونی پیسی دا:
هەرکەسێک گومانی بوو لەپاکی شتێک ، یاخود پیسی شتێکدا ، ئەوا لەسەر ئەسڵ ودڵنیایی بڕیار دەدات ؛ بەو مانایەیی گەر ئەسڵ لەشتەکەدا پاکی بوو ، ئەوا ئەو شتە بەپاکی دەمێنێتەوە، وگەر ئەسڵ لەشتەکەدا پیسی بوو ، ئەوا ئەو شتە بەپیسی دەمێنێتەوە، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: حەنەفی(۳) ، وشافعی ، وحەنبەلیەکان. بەڵام هەندێ جار حەنەفیەکان لایەنی پاکێتی پێش دەخەن لەبەر بوونی قەرینە وبەڵگەیەک.

پێنجەم: سوود وەرگرتن لەشتی پیس:
دروستە لەجگە لەخواردن وخواردنەوە ولەبەر کردن وهاوشێوەی ئەمانەدا سوود لەشتی پیس وەربگیردرێت ، ئەوەش مەزهەبی شافعیەکانە، وبۆچوونێکە لای مالکیەکان ، ولەڕیوایەتێکدا هاتووە ئەحمەد مەیلی بەلایدا هەبووە ، وبۆچوونی هەندێ لەسەلەفە ، وەهەریەک لە : الطبري ، وابن تيمية ، وابن عثيمين هەڵیان بژاڕدووە.