دووەم: ئەو شتانەی کەخودی خۆیان پیسن و ئەوانەش کەپیس نین.
بەروار: 2020/07/05سەردارن: 1056نوسەر: وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕ

یەکەم: میز وپیسی ئەوەی کەلەمرۆڤەوە دەردەچێت:
ئەوەی لەپێش وپاشی مرۆڤەوە دەرچێت لەمیز و پیسی ، ئەوا پیسە، هەریەک لە: ابن حزم ، وابن قدامة ، والنووي کۆدەنگیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.

دووەم: میزی منداڵی کوڕ وکچ
1- پیسیەتی میزی منداڵی کوڕ وکچ
میزی منداڵی کوڕ وکچ ــ جا خواردن بخۆن یاخود خواردن نەخۆن ــ پیسە ، ئەوەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبه فیقهیەکە.

2- چۆنیەتی پاککردنەوەی میزی منداڵی کوڕی شیرە خۆرە ئەوەی کەهێشتا خواردنی نەخواردووە:
لەپاککردنەوەی میزی منداڵی کوڕی شیرە خۆرەدا ئەوەی کەهێشتا خواردنی تەنها نەخواردووە ئاو پرژێن کردن بەسە ، ئەوەش مەزهەبی شافعی ، وحەنبەلیەکانە ، وبۆچوونی کۆمەڵێک لەسەلەفە ، وەهەریەک لە:ابن دقیق العید ، والشوكانی ، وابن باز ،وابن عثیمين هەڵیان بژاردووە.

سێیەم: پاشەڕۆی ئاژەڵ ومیزەکەی:
1- پاشەڕۆ ومیزی ئاژەڵێک کەگۆشتی ناخورێت:
پاشەڕۆ ومیزی ئاژەڵێک کەگۆشتی ناخورێت پیسە ،ئەوەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبه فیقهیەکە.

2-پاشەڕۆ ومیزی ئاژەڵێک کەگۆشتی دەخورێت:
پاشەڕۆ ومیزی ئاژەڵێک کەگۆشتی دەخورێت پاکە ،ئەوەش مەزهەبی مالکیەکان ، وحەنبەلیەکانە ،وەهەریەک لە: الشوكانی ، وابن باز ، وابن عثیمين هەڵیان بژاردووە.

چوارەم: مەنی
مەنی پاکە ، ئەوەش مەزهەبی شافعیەکان ، وحەنبەلیەکان ، وزاهیریەکانە ، وبۆچوونی کۆمەڵێک لەسەلەفە ،وەهەریەک لە:ابن المنذر ، وابن حزم ،  وابن تیمیە ، وابن باز ، وابن عثیمين هەڵیان بژاردووە.

پێنجەم: مەزی:
مەزی پیسە ئەوەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبه فیقهیەکە.

شەشەم: وەدی:
وەدی(۱) پیسە ئەوەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبه فیقهیەکە.

حەوتەم: تەڕایی داوێنی ئافرەت:
تەڕایی داوێنی ئافرەت(۲)پاکە ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: حەنەفیەکان(۳) وبۆچوونی دروستە لای شافیعیەکان ، وحەنبەلیەکان .

هەشتەم: ڕشانەوەی مرۆڤ:
ڕشانەوەی(٤) مرۆڤ پاکە، ئەوەش بۆچوونی هەندێ لەمالکیەکانە(٥) ، وهەریەک لە: الشوكانی ، وابن باز ، وابن عثیمين هەڵیان بژاردووە.

نۆیەم: خوێن:
1- حوکمی خوێنی مرۆڤ وئاژەڵ:
خوێنی دەرهێنراو لەمرۆڤ یاخود ئاژەڵ پیسە ؛ هەریەک لە:  ابن عبدالبر ، واابن العربي‌، وابن رشد ، والقرطبي ، والنووي ، وابن حجر ، کۆدەنگیان لەم بارەیەوەنەقڵ کردووە ، وەهەروەها ئیمام ئەحمەد ، وابن حزم کۆدەنگیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە ، گەر خوێنەکە زۆر بێت.

2- حوکمی خوێنی شەهید:
خوێنی شەهید پاکە مادام بەلاشەی شەهیدەکەوەیە ، ئەوەش مەزهەبی حەنەفی ، وحەنبەلیەکانە ، وابن عثیمين هەڵی بژاردووە.

3- پیسی خوێنی حەیز:
خوێنی حەیز پیسە ، هەریەک لە: القرافي ، والعیني ، والشوکاني کۆدەنگیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.

دەیەم: بەراز
1- پیسی بەراز:
بەراز پیسە وپیسیەکی عەینیە وهەموو لاشەی پیسە ، تەنانەت ئەوەش کەلێی جودا بۆتەوە وەک عەرەق ولیکەکەی ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: حەنەفی ، وشافعی ، وحەنبەلیەکانە ، وبۆچوونێکیشە لای مالکیەکان .

2- چۆنیەتی پاککردنەوەی پیسی بەراز:
پیسی بەراز دەشۆردرێت وەک هەر پیسیەکی تر ، ئەوەش مەزهەبی حەنەفیەکان ، ومالکیەکان ، وبۆچوونی کۆنی شافعیەکانە ، وڕیوایەتێکیشە لەئەحمەدەوە، وهەریەک لە: النووي ، وابن حزم ، وابن باز ، وابن عثیمين هەڵیان بژاردووە.

3- تەداوی کردن بەبەراز وبەشەکانی تری لاشەی:
تەداوی کردن بەبەراز وبەشەکانی لاشەی دروست نی یە(٦) ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: حەنەفی ، مالکی ، وحەنبەلیەکان ، وبۆچوونێکیشە لای شافعیەکان .

یازدەیەم: سەگ 
1- پیسیەتی سەگ
هەموو لاشەی سەگ پیسە ئەوەش مەزهەبی شافعیەکان ، وحەنبەلیەکانە ، وبۆچوونی هەریەک لەٲبو یوسف ومحمد بن الحسن ـە لەحەنەفیەکان ، والصنعاني ، وابن عثیمین هەڵیان بژاردووە.

2- چۆنیەتی پاککردنەوەی قاپ کاتێ سەگ دەمی تێ دەخات:
قاپ وهاوشێوەکانی حەوت جار دەشۆردرێن لەدەمی سەگ(7) ویەکەم جار بەخۆڵ (8) ، ئەوەش مەزهەبی حەنبەلیەکانە (9) ، وەهەریەک لە: ابن حزم ، وابن حجر ، وابن عثیمین هەڵیان بژاردووە.

دوازدەیەم: ئاژەڵی دڕەندە وباڵندەی ڕاوچی وگۆشت خۆر:
جگە لەسەگ ئاژەڵی دڕەندە وباڵندەی ڕاوچی وگۆشت خۆر پاکن ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: حەنەفی ، ومالکی ، وشافعیەکان ، وڕیوایەتێکیشە لەئەحمەدەوە ، والآجری هەڵی بژاردووە.

سیازدەیەم: پشیلە:
پشیلە پاکە ، ئەوەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبە فیقهیەکە.

چواردەیەم: گوێدرێژ وهێستر:
گوێدرێژ وهێستر پاکن ، ئەوەش مەزهەبی مالیکیەکان ، وشافعیەکانە ، وڕیواتێکە لەئەحمەدەوە ، وهەریەک لە: ابن قدامة ، وابن تيمية ، وابن باز ، وابن عثيمين هەڵیان بژاردووە.

پازدەیەم: "الجَلَّالة"
1- پێناسەی "الجَلَّالة"
"الجَلَّالة" لەڕووی زمانەوانیەوە: ئەو ئاژەڵەیه کەپشقل وپیسی دەخوات .
"الجَلَّالة" لەڕووی ئیستلاح وعورفی بەکار هێنانەوە: ئەوەیە کەزۆربەی خواردنەکەی پیسی یە ،وگوتراوە: ئەوەیە کەشوینەواری پیسی لەسەر دەرکەوتووە ،وجگە لەمەش گوتراوە ، وگوتراوە: "الجَلَّالة" ئەو چوار پێیەیە کەپیسی دەخوات(10).

2-حوکمی خواردنی "الجَلَّالة"
 خواردنی "الجَلَّالة"حەرامە وەهەروەها خواردنی شیرەکەشی حەرامە ، ئەوەش مەزهەبی حەنبەلیەکانە(11)، والصنعاني ، والشوکاني هەڵیان بژاردووە ، وفەتوای لێژنە دائیمەی لەسەرە.

3- چۆنیەتی پاککردنەوەی"الجَلَّالة"
حەرامێتی "الجَلَّالة" نامێنێت بەسجن کردن وگلدانەوەی ودانی عەلەف پێی وبەڕێگری کردن لەوەی پسی بخوات ، هەریەک لە: ابن قدامة ، وابن تيمية کۆدەنکیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.

4- ماوەی گلدانەوەی وسجن کردنی "الجَلَّالة"
کاتێکی تایبەتی بۆ دیاری ناکرێت بەڵکو هەرکات پاک بووەوە لەپیسی ، وشوێنەواری پیسی پێوە نەما ، ئەوا پاک دەبێتەوە ، ئەوەش مەزهەبی حەنەفی(12) ، وشافعیەکانە(13) ،وابن حزم هەڵی بژاردووە.

شازدەیەم: مردارەوەبوو
1- پێناسەی مردارەوەبوو
مردارەوەبوو لەڕووی زمانەوانیەوە: ئەوەیە کەڕوحی دەرچووە بەبێ سەر بڕین.
مردارەوەبوو لەڕووی شەرعیەوە: ئەوەیە کەگیانی دەرچووە بەبێ ئەوەی بەشێوەیەکی شەرعی سەر بڕدرابێت.

2- جۆرەکانی مردارەوە:
بەنیسبەت پاکی وپیسیەوە مردارەوە دەبێتە :
ــ مردارەوەبووی پاک
ــ مردارەوەبووی پیس

وەبەنیسبەت چۆنیەتی مردنەکەیەوە دوو جۆره :
جۆری یەکەم
: ئەوەی خۆی مردار دەبێتەوە بێ ئەوەی لەلایەن مرۆڤەوە سەر بڕدرابێت.

جۆری دووەم: ئەوەی دەمرێت بەهۆی دەس بوونی مرۆڤ لەمردنەکەیدا ، ئەمە گەر کاری ئەو مرۆڤه بەو شێوە سەر بڕینە نەبێت کەهەیە ومەعروفە.

جا ئەم دوو جۆرە لەمرداربوونەوەیە لەم ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژەی پێ دراوە: ﴿حُرِّمَتْ عَلَيْكُمُ الْمَيْتَةُ وَالدَّمُ وَلَحْمُ الْخِنزِيرِ وَمَا أُهِلَّ لِغَيْرِ اللَّهِ بِهِ وَالْمُنْخَنِقَةُ وَالْمَوْقُوذَةُ وَالْمُتَرَدِّيَةُ وَالنَّطِيحَةُ وَمَا أَكَلَ السَّبُعُ إِلَّا مَا ذَكَّيْتُمْ..﴾
واته:  ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌سه‌رتان حه‌رامه‌ مرداره‌وه‌ بووه‌ ته‌نها ماسی و كولله‌ نه‌بێت ، وه‌ خوێن له‌سه‌رتان حه‌رامه‌ كه‌ بیخۆن ته‌نها جه‌رگ و سپڵ نه‌بێت ، وه‌ گۆشتی به‌راز به‌هه‌موو شێوازێك حه‌رامه‌ ، وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ بۆ غه‌یری خوا سه‌رئه‌بڕێ له‌سه‌ر بته‌كان و ناوی غه‌یری خوای له‌سه‌ر ئه‌هێنرێ هه‌مووی حه‌رامه‌ بیخۆن ، وه‌ ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی كه‌ ئه‌خنكێنرێن ئیتر خۆیان ئه‌خنكێن یان مرۆڤ ئه‌یانخنكێنێ ئه‌مه‌ حه‌رامه‌ ، وه‌ ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی كه‌ بریندار ئه‌بن به‌ به‌رد یان به‌ چه‌قۆ یان به‌ هه‌ر شتێكی ترو مردار ئه‌بنه‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌رببڕێن ئه‌ویش حه‌رامه‌ ، وه‌ ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر شاخێك یان له‌سه‌ر شوێنێكی به‌رز به‌ر ئه‌بنه‌وه‌ یان ئه‌كه‌ونه‌ ناو بیره‌وه‌ مردار ده‌بنه‌وه‌ به‌بێ سه‌ربڕین ئه‌وانیش حه‌رامه‌ ، وه‌ ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی كه‌ شه‌ڕه‌ شاخ و شۆق ئه‌كه‌ن ئه‌ویش به‌بێ سه‌ربڕین حه‌رامه‌ كه‌ مردار ببنه‌وه‌ ، وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ دڕنده‌كان بیخوات وه‌كو شێرو پڵنگ و گورگ به‌بێ سه‌ربڕین مردار ئه‌بنه‌وه‌ ئه‌وانیش حه‌رامه‌ بۆ ئێوه‌ بیخۆن ، ته‌نها له‌مانه‌ی كه‌ باسمان كرد ئه‌وه‌ی فریا بكه‌ون و روحى له‌به‌ر مابێت و سه‌ری ببڕن ئه‌وه‌ حه‌ڵاڵه‌.

جا 
الْمُنْخَنِقَةُ: ئەویە کەدەخنکێت.
وَالْمَوْقُوذَةُ: ئەویە کە لێی دەدرێت تاوەکو مردار دەبێتەوە.
وَالْمُتَرَدِّيَةُ: ئەوەیە کەلەشاخ بەر دەبێتەوە ، یاخود دەکەوێتە بیرەوە ، یاخود لەجێگیەکی بەرز بەر دەبێتەوە ، وەدمرێت.
وَالنَّطِيحَةُ: ئەوەیە کەلەلایەن ئاژەڵی ترەوە قۆچی لێ دراوە وبەهۆیەوە مردار بۆتەوە.

3-گۆشتی مردارەوە بوو:
گۆشتی(14) مردارەوە بوو پیسە بەعام(15) ،  هەریەک لە: ابن حزم، وابن رشد ، وابن قدامة ، والنووي کۆدەنگیان لەم باریەوە نەقڵ کردووە.

4- پێستی مردارەوە بوو:
پێستی مردارەوە بوو پێش خۆشەکردنی پیسە ، ئەوەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبە فیقهیەکە.

5-پێستی مردارەوە بوو گەر خۆشە کرا:
زانایان خیلافیان هەیە لەبارەی پێستی مرداروەبووەوە دوای خۆشە کردن ، وچەندان بۆچوونیان هەیه ،بەڵام بەهێزترینیان دوو بۆچوونە:
بۆچوونی یەکەم: پێستی هەموو جۆرە ئاژەڵێک(16) بەخۆشه کردن پاک دەبێتەوە تەنها سەگ وبەراز نەبێت ، ئەوەش مەزهەبی شافعیەکانە ، وحەنەفیەکان هاوڕان لەگەڵیان لەجگە لەسەگدا ، وئەمە بۆچوونی کۆمەڵێک لەسەلەفە.

بۆچوونی دووەم: جگە لەو ئاژەڵەی کەگۆشتی دەخورێت پێستی هیچ مردارەوەبوویەک بەخۆشە کردن پاک نابێتەوە ، ئەمەش ڕیوایەتێکە لەمالیک ، وئەحمەدەوە ، وبۆچوونی هەندێ لەحەنبەلیەکانە ،و بۆچوونی کۆمەڵێک لەسەلەفیشە، وەهەروەها بۆچوونی زانایانی شەرع زانی فەرموودە ناسە ، وەهەریەک لە: ابن العربي ، وابن قدامة ، وابن تيمية ، وابن باز ، وابنعثیمين هەڵیان بژاردووە
ئیسك وشاخ وسمی مردارەبوو پیسە ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: مالکی ، وشافعی ، وحەنبەلیەکان.

7- موو وتوک وخوری ئاژەڵێکی مردارەوە بوو کەکاتێ لەژیاندایە پاک بووبێت :
ئەوەی دەبڕدرێت(17) لەتوک یاخود موو یاخود خوری ئاژەڵێکی مردارەوە بوو کەکاتێ لەژیاندا بووە پاک بووبێت ، هەر چەند گۆشتیشی نەخورێت پاکە(18) ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: حەنەفی ،ومالکی ، وحەنبەلیەکان ، وبۆچوونی کۆمەڵێک لەسەلەفە.

8-ئەوەی لەئاژەڵ بڕدراوە وخوێنی لێ دێت لەکاتێکدا لەژیاندایە:
ئەوەی لەئاژەڵ بڕدراوە وخوێنی لێ دێت لەکاتێکدا لەژیاندایە وەک : دەست وگوێ ولوت وهاوشێوەکانی ئەوا پیسە ، هەریەک لە: ابن المنذر ، والكاساني ، وابن رشد ، والنووي ، وابن تيمية کۆدەنگیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.

9- ئەوەی لەئاژەڵ بڕدراوە وخوێنی لێ نایەت لەکاتێکدا کەهێشتا لەژیاندایە:
ئەوەی لەئاژەڵ بڕدراوە وخوێنی لێ نایەت لەکاتێکدا ئاژەڵەکە لەژیاندایە وەک : توک وموو و خوری ، وپەڕ وهاوشێوەکانی ئەوا پاکە ، هەریەک لە: ابن المنذر ، والكاساني ، وابن رشد ، والنووي ، وابن تيمية ، وابن حجر الهیتمي کۆدەنگیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.

10- مردووی مرۆڤ
مرۆڤ بەمردووی پاکە ، جا جیاوازی نی یە موسوڵمان بێت یاحود کافر ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: مالکیەکان لەبۆچوونی دیاریاندا ، وەهەروەها مەزهەبی شافعی ، وحەنبەلیەکانە.

11- مردارەبووی ماسی
ماسی بەمردووی پاکە ، هەریەک لە: ابن عبدالبر ، والنووي ، وابن تيية ، وابن حجر ، والشربيني ، والشوكاني کۆدەنگیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە. 

12- مردارەوەبووی ڕوبار:
مردارەوەبووی ڕوبار پاکە ، جا جیاوازی نی یە مردنەکە بەهۆی مرۆڤەوە بووبێت یاخود خۆی کەوتبێتە بان ئاو ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: مالکی ، وشافعی ، وحەنبەلیەکان ، ومەزهەبی زاهریەکانیشە.

13- کولەی مردارەوەبووی
کولە بەمردارەوەبووی پاکە ، ئەوەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبە فیقهیەکە.

14- مردارەوەبووی گیانلەبەرێک کە(النفس)خوێنی نەبێت:
مردارەوەبووی گیانلەبەرێک کەخوێنی نەبێت(19) ، وەک مێش‌ ودوو پشک وخاڵ خاڵۆکە پاکە ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: حەنەفی ، و مالکی ، وحەنبەلیەکان ، وبۆچوونێکیشە لای شافعیەکان ، وبۆچوونی کۆمەڵێک لەسەلەفە ، وەهەروەها بۆچوونی عامی زانایانە.

حەڤدەیەم: عەرەق:
زانایان خیلافیان هەیە لەبارەی عەرقەوە کەئایا پاکە یاخود پیسە بەپیسیەکی عەینی واتە: خودی عەرەق پیس بێت ، ودوو بۆچوونیان لەم بارەیەوە هەیە:
بۆچوونی یەکەم: پێی وایە خودی عەرەق پیسیە ، ئەمەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبە فیقهیەکە ، وئەمە هەڵبژاردەی ابن حزم ـە.

بۆچوونی دووەم: پێی وایە عەرەق پاکە ، ئەوەش بۆچوونی داودی زاهریە ، وە رابیعة الرٲي ، واللیث بن سعد ، والمزني هەمان قسەیان هەیە ، وەهەریەک لە: الشوکاني ، والألباني ، وابن عثیمین هەڵیان بژاردووە


(۱) وەدی : ئاوێکی لیقە ، لەدوای میز وبەبێ شەهوەت دەردەچێت.

(۲) تەڕایی داوێنی ئافرەت: ئاوێکی سپی یە ، لەنێوان مەزی وعەرەقدایە.

(۳) تەڕایی داوێنی ئافرەت لەلای حەنەفیەکان دەبێتە دوو جۆرەوە:
جۆری یەکەم: تەڕاییەک گەر لەدەرەوە دەرکەوێت ، ئەمەیان پاکە بەکۆدەنگی هەموویان.
جۆری دووەم: تەڕایی داوێنی ئافرەت کەلەناوەوەیە ، ئەمەشیان لای ئەبو حەنیفە پاکە ، بەڵام لای ئەبو یوسف ومحمد بن حسن پیسە.
ابن عابدین دەڵێت: (ئەمە گەر خوێنی لەگەڵ نەبێت ، وهیچ یەکێک لەمەزی ومەنی پیاو وئافرەت تێکەڵی ئەو تەڕاییە نەبووبێت )[حاشية ابن عابدين : ۱  /  ۳٤۹].

(٤) ڕشانەوە: بریتی یە لەهاتنەدەرەوەی خواردن دوای جێگیر بوونی لەماعیدەدا.

(٥)وەک : ابن رشد ، والقاضي عياض ، وجگە لەوانیش‌، بەڵام بەمەرج، ئەوەش ئەوەیە نابێ بشوبهێ بەیەکێک لەسیفاتەکانی پیسی.

(٦) ابن تیمیە دەڵێت: ( بەنیسبەت تەداوی کردن بەخواردنی چەوری بەراز ، دروست نی یە ، بەڵام تەداوی کردن بەچەور کردن پێی ، ودواتر بشۆردرێت ، ئەمە لەسەر ئەوە بونیاد نراوە کەدروستە پیسی بەر جەستە بەرکەوێت لەجگە لەنوێژدا ، وخیلافێکی مەشهوری لەسەرە ، بەڵام بۆچوونی ڕاست ئەوەیە:  بۆ پێویستی دروستە ، هەروەک چۆن دروستە پیاو بەدەستی خۆی خۆی پاک بکاتەوە ، وپیسی بەدەست لابەرێت ، وئەوەی کەبۆ پێویستی ڕێی پێ دراوە دروستە تەدواوی کردن پێی) [ مجموع فتاوی : ۲٤ / ۲۷۰ ، ۲۷۱ ].

(7) دەم تێخستن: ئەوەیە بەلێواری زمانی بخواتەوە ، یاخود زمانی تێخات وتێیدا بجوڵێنێت.

(8) ابن تيمية دەڵێت: ( گەر جێگایەکە زیانی پێ دەگەیشت بەخۆڵ ئەوا لەسەر یەکێک لەبۆ چوونەکان واجب نی یە خۆڵی تێدا بەکار بهێندرێت ، بۆچوونی بەهێز ئەوەیە ئەوەندە بەسە جێگەکەی بەسابون وهاوشێوەکانی بشۆردرێت) [شرح العمدة : ۱ / ۸۷].
وپرسیار کراوە لەشێخ ابن عثیمین لەبارەی بوونی بازگەوە لەهەندێ لەدامەزراوە گەورەکان ، لەو بازگانەدا سەگی ڕاهێنراو بەکار دێنن وسەگەکە دەچێتە پێشی سەیارەکەوە وبۆنی دەکات ودەی لێسێتەوە ، جا ئایا ئەو جێگایانە بەو بۆن ولێسینەوەیە پیس دەبن ؟
لەوڵامدا گوتوویەتی: ( بەنیسبەت بۆنەوە زیانی نی یە؛ چونکە لیک لەگەڵی دەرناچێت ، بەڵام لێسینەوە لیکی لەگەڵە ، جا گەر لیکەکە بەر جلێک یاخود جێگەیەک کەوت ئەوا حەوت جار دەشۆردرێت ، وناڵێین: دانەیەکیان بەخۆڵ ؛ چونکە ڕەنگە زیانی هەبێت ، بەڵام دەڵێین: سابوون یاخود هاوشێوەی سابوون بەکار دەهێندرێت ، وئەوەندە بەسە لەگەڵ ئەو حەوت جارەدا بەکار بهێندرێت) [لقاء الباب المفتوح: ٤۹ / ۱۸٤].

(9) لەلای ئەوان یەکەمیان لەپێشترە.

(10) النووي دەڵێت: ( بۆچوونی ڕاست ئەوەیە کەجمهور لەسەرین ئەویش ئەوەیە: ئیعتبار بەزۆری ناکرێت ، بەڵکو ئیعتبار بەبۆن وپیسیەتی دەکرێت؛ جا گەر عەرەقەکەی وجگە لەویش بۆنی پیسی لێ دەهات ، ئەوا بە"الجَلَّالة" حسابە ، گەرنا بەوە حساب نی یە)[المجموع : ۹ / ۲۸].

(11) لەگەڵ خواردنەکەشی خواردنی هێلکەکەشی بەحەرام دەزانن ، وسوار بوونیشی بەباش نازانن.

(12) هەندێ لەحەنەفیەکان: ماوەیان بۆ پاک بوونەوەکەی داناوە: بۆ مریشک سێ ڕۆژ ، وبۆ مەڕ چوار ڕۆژ ، وبۆ مانگا و وشتر دە ڕۆژ.

(13) لەلای ئەوان عادەت وایە: پیسی نامێنێت بەسجن کردنی وشتر بۆماوەی چل ڕۆژ ، ومانگ بۆماوەی سی ڕۆژ ، ومەڕ بۆماوەی حەوت ڕۆژ ، ومریشک بۆماوەی سێ ڕۆژ ،چونکە زۆر جار وایە بەم ماوانە پیسایی نامێنێت ودەڕوات ، خۆ ئەگەر بەکەم تر لەو ماوەیە پیسیەکە نەما ئەوا کەراهەتەکەشی نامێنێت ، خۆ ئەگەر هەر مابوو ئەوا کەراهەتەکەی هەردەمێنێت تاوەکو پیسیەکە نامێنێت بەزیاد کردنی ماوەی سجن کردن.

(14) مەبەست لەمردارەوەبوو لێرەدا: ئاژەڵی کێویە ئەوەی کەخوێنی هەیە ، جا گەر بۆ خۆی بمرێت بەبێ سەربڕینی شەرعی ، یاخود بەسەر بڕینێک کەلەشەرع دا ڕێگە پێ دراو نی یە.

(15) مردووی مرۆڤ ، وماسی وکولە جودا دەکرێنەوە وپاکن.

(16) پێستی ئاژەڵی دڕندە ناگرێتەوە لەبەر ئەوەی پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم ڕێگری لێ کردووە.

(17) وگوتراوە: ئەوەی هەڵبکەندرێت ، ئەوا ڕەگەکەی لەنێو بەشێک لەمردارەوەبوودایە وپیسە ، ئەوە چەقاوەتە نێو پێستەکەدا ، بەشێوەیەک لەشێوەکان تێکەڵی پیسی بووە ، والله ٲعلم.

(18) وگەر ئاژەڵەکە زیندوو بێت ئەوا بێگومان لەپێشترە لەپاکێتی دا .

(19) ابن القیم دەڵێت: ( النفس لەلوغەدا : مەبەست لێی خوێنە ، بۆیه دەوترێت : نَفست المرٲة ، بەفەتحی نون ، کاتێ کەتوشی حەیز و سوڕی مانگانە دەبێت ،  ونُفست ، بەزەمی نون ، کاتێ کەمنداڵی دەبێت). [زاد المعاد : ٤ / ۱۱۲].