سێیەم: ڕێگاکانی پاککردنەوەی پیسی.
بەروار: 2020/07/05سەردارن: 865نوسەر: وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕ

یەکەم : لابردنی پیسی بەئاو:
1- لابردنی پیسی بەئاو:
زانایان جیاوازن لەسەر بەمەرج دانانی لابردنی پیسیەوە بەئاو ، ودوو بۆچوونیان هەیە:
بۆچوونی یەکەم: مەرجە لەلابردنی پیسی دا (۱) ئاو بەکار بهێندرێت ،  ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: مالکی ، وشافعی ، وحەنبەلیەکان ، وبۆچوونی هەریەک لە: زُفر ومحمد بن الحسن ـە لەحەنەفیەکان.

بۆچوونی دووەم: مەرج نی یە لەلابردنی پیسی دا ئاو بەکار بهێندرێت ،  ئەوەش مەزهەبی حەنەفیەکانە ، وڕیوایەتێکە لەئەحمەدەوە ، وبۆچوونی داودی زاهیریە ، وهەریەک لە: ابن تيمية ، وابن عثیمين هەڵیان بژاردووە.

2- پاککردنەوەی ئاوی پیس بوو:
هەرکات ئاو پاک بووەوە وگۆڕانەکەی نەما جا بەهەر ڕێگایەک بێت تەنانەت بەڕێکارە سەردەمیەکانیش ئەوا پاک بۆتەوە(۲)

3- دوو بارە کردنەوەی شوشتن لەلابردنی پیسی دا:
لەشوشتنی پیسی دا ژمارە بەمەرج دانانرێت(۳) ، هەرکات پیسیەکە نەما ، ئەوا حوکمەکەشی نامێنێت ، و جێگاکە پاک دەبێتەوە ، خۆ ئەگەر پیسیەکە بەجارێک شوشتن لانەچوو ئەوا دووەم یاخود سێیەمی بۆ زیاد دەکرێت ، وەلەوەش زیاتر بەم شێوە تاوەکو جێگایەکە پاک دەبێتەوە ،ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: حەنەفی (٤) ،ومالکی ، وشافعیەکان ، وڕیوایەتێکیشە لەئەحمەدەوە.

4- پاککردنەوەی ئەو شتەی کەسەگ دەمی تێ خستووە:
پاکبوونەوەی قاپ وهاوشێوەکانی کە کەسەگ دەمی(٥) تێ خستووە حەوت شوشتنە ، یەکەم جاریان بەخۆڵ (٦).

5- ئەو پیسیانەی کەحسابی بۆ ناکرێت ومەعفووە:
ــ شوێنەواری پیسی
واجبە خودی پیسی لاببرێت ، بەڵام ڕەنگ ، وبۆن گەر نەتوانرێت لاببرێت ئەوا کێشەی نی یە لێی دەبووردرێت ، ئەوەش بەگۆدەنگی هەر چوار مەزهەبە فیقهیەکە.

ــ پیسیەکی کەم
لەهەموو جۆرە پیسیەکی کەم دەبووردرێت وحسابی بۆ ناکرێت، ئەوەش مەزهەبی حەنەفیەکانە (۷) ، وبۆچوونێکە لای حەنبەلیەکان ، وبۆچوونی هەندێ لەسەلەفە ، وەهەریەک لەابن تيمية ، وابن عثیمين هەڵیان بژارووە.

ــ پێوەری کەمی لەپیسی دا ئەوەی کەلێی دەبووردرێت:
پێوەری کەمی لەپیسی دا ئەوەی کەلێی دەبووردرێت عورفە ، ئەوەش ئەوەیە کەکەسانی مامناوەند و وەسەت بەکەمی بزانن وپێیان هیچ نەبێت ، ئەوەش مەزهەبی شافعیەکان ، وحەنبەلیەکانە ، وبۆچوونی ابن تیمية ، وابن عثیمين ـه ، وفەتوای لێژنەی دائیمەشی لەسەرە.

دووەم: الٳستحالة
1- پێناسەی "الٳستحالة"
"الٳستحالة" لەڕووی زمانەوانیەوە: بەشتێک دەوترێت کەگۆڕاوە و وەک خۆی نەماوە.
"الٳستحالة" لەڕووی عورفی بەکارهێنانەوە: گۆڕانی خودی شتێکی پیسە بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکیەن یاخود بەواستەی شتێکی تر.

2- پاکی شتی پیس بە"الٳستحالة"
گەر شتێکی پیس گۆڕاو بوو بەشتێکی تر(بۆ نموونە : تەرسی گوێدرێژ گەر بەسوتانن بوو بەخۆڵەمێش ، وزەیتی پیس بوو کرا بەسابوون ، وقوڕی جۆگەلەی پیس گەر وشک بوو وشوێنەوارەکەی نەما ، وپیسی گەر کرایە ژێر ئەرزەوە وبەتێپەڕ بوونی کات شوێنەوارەکەی نەما ) ئەوا پاک بووەوەتەوە بە"الٳستحالة"؛ ئەوەش مەزهەبی حەنەفی ، وماکیەکانە ، وڕیوایەتێکە لەئەحمەدەوە ، وەهەریەک لە: ابن حزم ، وابن تیمية ، وابن القيم هەڵیان بژاردووە، وفەتوای لێژنە دائیمەشی لەسەرە ، وبۆچوونی زۆر لەزانایانە.

3- حوکمی عەرەق گەر بۆ خۆی گۆڕا وبوو بەخەل:
عەرەق پاک دەبێتەوە ــ لای ئەوانەی کەبەپیسی دەزانن ــ گەر بۆ خۆی بگۆڕێت وببێت  بەخەل ، ئەوەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبەکە.

4- حوکمی عەرەق گەر بەمادە گۆڕا وبوو بەخەل:
عەرەق پاک نابێتەوە ــ لای ئەوانەی کەبەپیسی دەزانن ــ گەر مادەیەکی تێ کرا و بگۆڕدرێت وببێت  بەخەل ، ودروست نی یە بەکارهێنانی ، ئەوەش مەزهەبی شافعی ، وحەنبەلیەکانە، وبۆچوونی مەشهورە لای مالیکیەکان ، وبۆچوونی هەندێ لەسەلەفە ، وەهەریەک لە: ابن تيمية ، وابن القيم هەڵیان بژاردووە، وفەتوای لێژنە دائیمەشی لەسەرە ، وبۆچوونی زۆر لەزانایانە.

5- حوکمی عەرەق گەر بەهۆی گواستنەوەوە بگۆڕێت وببێت بەخەل:
زانایان خیلافیان لەبارەی گۆڕانی عەرەقەوە هەیە کەبەهۆی گواستنەوە بگۆڕێت وببێت بەخەل ، وەک ئەوەی لەسێبەرەوە ببرێتە بەر خۆر یاخود بەپێچەوانەوە ، ئایا پاک دەبێتەوە یاخود نا ؟ وچەندان بۆچوونیان هەیە وبەهێزترینیان دوو بۆچوونە:
بۆچوونی یەکەم: گەر بوو بەخەل بەگواستنەوەی لەسێبەرەوە بۆ بەر خۆر یاخود بەپێچەوانەوە ، ئەوا پاک دەبێتەوە ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: حەنەفی ، ومالکیەکان ، وبۆچوونی دروستە لای شافعیەکان.

بۆچوونی دووەم: گەر بوو بەخەل بەگواستنەوەی لەسێبەرەوە بۆ بەر خۆر یاخود بەپێچەوانەوە ، ئەوا پاک نابێتەوە ، ئەوەش مەزهەبی حەنبەلیەکان ، وابن تيمية"يە.



(۱) جگە لەو شتانەی کەبەڵگە هەیە لەسەر ئەوەی جگە لەئاویش دروستە بۆ لابردنی ، وەک ئەوەی کەلەپێش وپاشەوە دەردەچێت ، یاخود پێستی مردارەبوو کەپێشتر ئاماژەمان پێی دا.

(۲) لەبابەتی ئاودا باسمان لێوە کرد.

(۳) جگە لەو شتانەی کەبەدەقی شەرعی تایبەتدا ژمارە تیایدا بەمەرج دانراوە ، وەک ئەو شتەی کەسەگ دەمی تێ دەخات ئەوە حەوت جار دەشۆردرێت ، دانەیەکیان بەخۆڵ ، ، وەهەروەها وەک بەکار نەهێنانی کەمتر لەسێ بەرد لەخۆ پاککردنەوەدا  ، وشوشتنی دەست سێ جار کاتی لەخەو هەڵسان وپێش دەست خستنە نێو قاپەکە.

(٤) پیسی لەلای حەنەفیەکان دوو جۆرە: بینراو ، ونەبینراو ؛ ئەوەی کەبێنراوە ، ئەوا پاک بوونەوەکەی بەنەمان ولاچوونیەتی ، هەر چەند بەیەک جاریش بێت ، وە ئەوەی کەنەبینراوە ،  ئەوا پاک بوونەوەکەی بەوەیە ئەوەندە بشۆردرێت کەگومان بکرێت نەماوە وپاک بووەتەوە ، وبەسێ جار شوشتن دیاریان کردووە ، چونکە زۆر جار بەسێ جار گومانی پاک بوونەوە دێتە دی . 

(٥) دەم تێ خستن ئەوەیە: بەلێواری زمانی بخواتەوە ، یاخود زمانی تێ خات وتیایدا بجوڵێنێت.

(٦) ئەم بابەتە پێشتر باسکرا لەباسی پاککردنەوەی شوێن دەمی سەگدا.

(۷) بەڵام ئەو شتەی کەزۆر پیسیە وپێی دەوترێت پیسی "المغلظة" ئەوا کاتێ لێی دەبووردرێت گەر کەم بێت وبەقەد درهەمێک زیاتر نەبێت.