یەکەم: سمێڵ کورت کردنەوە:
سوننەتە سمێڵ کورت بکرێتەوە ، ئەوەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبەکە.
- چۆنیەتی سمێڵ کورت کردنەوە
موسوڵمان سەرپشکە(۱) لەنێوان بڕینی لێواری سمێڵ(۲)و تاشینی سمێڵدا(۳) ، ئەوەش مەزهەبی حەنبەلیەکانە(٤) ، والطبري هەڵی بژاردووە وفەتوای لێژنە دائیمەشی لەسەرە.
دووەم: ڕیش هێشتنەوە
واجبە هێشتنەوەی ڕیش ، وحەرامە تاشینی(٥).
(۱) ئەم حوکمە هەروەها هەردوو لای سمێڵ دەگرنەوە ، لەفەتوای لێژنە دائیمەدا بەسەرۆکایەتی ابن باز هاتووە: (دروست نی یە هەردوولای سمێڵ بەر بدرێتەوە ، بەڵکو هەموو سمێڵی کورت دەکاتەوە ، یاخود هەموو دەتاشێت ، ئەوەش وەک جێ بەجێ کردنی سوننەت) [فتاوی اللجنة الدائمة ـ المجموعة الٲولی: ٥ / ۱۳۱ ].
(۲)ئەوەش بەکورت کردنەوەی هەردوولای سمێڵ ئەوەی کەبەسەر لێودا شۆڕ دەبێتەوە تاوەکو لێو بەدەر دەکەوێت، ئەوەش مەزهەبی جمهورە لە: حەنەفی ، ومالکی ، وشافعیەکان.
(۳) ئەوەش بریتی یە لەزیادەڕۆیی لەبڕین وکورت کردنەوەدا.
(٤) لای ئەوان تاشین باشترە.
(٥) بەدوورو درێژی لەبابەتی " اللباس والزینة "ـەدا باسی لێوە دەکەین ـ ٳن شاء الله ـ .








