یەکەم: پێناسەی سیواک .
سیواک: بریتی یە لە بەکارهێنانی دارێک یاخود هاوشێوەی لەدداندا ،بۆ نەهێشتنی گۆڕان وهاوشێوەکانی .
دووەم: حوکمی سیواک:
سیواک سوننەتە ، ویەکێکە لەسوننەتەکانی فیترەت ، ئەوەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبەکە.
سێیەم: ئەو شتەی کەسیواکی پێ دەکرێت:
باشترین شت کەسیواکی پێ بکرێت دار وعودە(۱) ، ئەوەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبەکە(۲) .
چوارەم : ئەو حاڵەتانەی کەسیواک کردن تیایدا سوننەتە
1- سیواک کردن لەکاتی دەست نوێژ شوشتندا:
سیواک کردن لەکاتی دەست نوێژ شوشتندا سوننەتە ، ئەوەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبەکە.
- شوێنی سیواک کردن لەکاتی دەست نوێژ شوشتندا:
شوێن سیواک کردن لەکاتی دەست نوێژ شوشتندا دوای شوشتنی دەستەکانە وپێش ئاو لەدەم وەردانە، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: حەنەفی ، وشافعی ، وحەنبەلیەکان.
2- سیواک کردن لەکاتی نوێژ کردندا
سیواک کردن لەکاتی نوێژ کردندا سوننەتە ، جا جیاوازی نی یە نوێژەکە سوننەت بێت یاخود فەرز ، وبۆنی دەم گۆڕابێت یاخود پاک بێت ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: مالکی(۳) ، وشافعی ، وحەنبەلیەکان ، وبۆچوونێکیشە لای حەنەفیەکان ، وابن حزم هەڵی بژاردووە.
3- سیواک کردن بۆ نوێژی هەینی:
سیواک کردن بۆ نوێژی هەینی(٤)سوننەتە ، ئەوەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبەکە.
4- سیواک کردن لەمزگەوتدا:
دروستە سیواک کردن لەمزگەوتدا ، ئەوەش مەزهەبی شافعیەکان ، وحەنبەلیەکانە ، وابن تيمية ، وابن باز هەڵیان بژاردووە.
5- سیواک کردن لەکاتی زیکر ویادی خودا وقورئان خوێندندا:
سوننەتەسیواک کردن لەکاتی زیکر ویادی خودا وقورئان خوێندندا ، ئەوەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبەکە.
6-سیواک کردن بۆ کەسی بەڕۆژوو:
لەهیچ کاتێکدا مەکروە نی یە کەسی ڕۆژووەوان سیواک بکات ، جا پێش نیوەڕۆ بێت یاخود دوای نیوەڕۆ ، ئەوەش مەزهەبی حەنەفیەکانە ، وبۆچوونێکە لای شافعیەکان ، وڕیوایەتێکە لەئەحمەدەوە ، وبۆچوونی کۆمەڵێک لەسەلەفه ، وابن تيمية ، ، وابن القیم ،والشوکاني ، وابن باز ، وابن عثیمین هەڵیان بژاردووە.
7- سیواک کردن لەکاتی چوونە ژوورەوە بۆ ماڵ:
سوننەتە بۆ ئەو کەسەی کەدەچێتە ماڵەوە سیواک بکات ، ئەوەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبەکە.
8- سیواک کردن لەکاتی هەستاندا لەخەو:
سوننەتە لەکاتی هەستاندا لەخەو سیواک بکرێت ، ئەوەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبەکە.
9- سیواک کردن لەکاتی گۆڕانی بۆنی دەم دا:
سوننەتە لەکاتی گۆڕانی بۆنی دەم دا سیواک بکرێت ، ئەوەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبەکە.
10-سیواک کردن لەکاتی ئامادەبوونی خەڵکدا:
سیواک کردن لەهەموو حاڵەتێکدا سوننەتە ، هەر چەند بەبەرچاوی خەڵەکەوە بێت ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: حەنەفی ، وشافعی ، وحەنبەلیەکان .
پێنجەم: چۆنیەتی سیواک کردن
1- ئایا سیواک بەدەستی ڕاست دەکرێت یاخود چەپ؟
باشتر وایە سیواک بەدەستی ڕاست بکرێت ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: حەنەفی ، ومالکی ، وشافعیەکان ، وبۆچوونێکیشە لای حەنبەلیەکان .
2- لەلای ڕاستی دەمەوە دەست پێ کردن:
سوننەتە لەلای ڕاستەوە دەست بکرێت بەسیواک کردن ، ئەوەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبەکە.
ــــــــــــــــ
(۱) جا جیاوازی نی یە لەداری " الٲراك " بێت یاخود هەر دارێکی تر ، جمهوری زانایانە جگە لەحەنبەلیەکان سیواک کردنیان بەداری " الٲراك " بەباش زانیوە ، بەڵام مەزهەبی حەنبەلی هەموو دارێک وەک یەک دەزانن هەڵبەت ئەو دارانەی کەسیواکیان پێ دەکرێت.
شێخ ابن عثیمین دەڵێت: ( بۆ چوونی ڕاست ئەوەیە سیواک کردن بە پەڕۆ وپەنجەش دێته جێ ، بەڵام بەدار باشترە ).[ شرح ریاض الصالحين : ٥ / ۲۲٥ ].
وەیەکێک لەو شتانەی کەئامانجی سیواک کردن دێنێتە جێ فڵچە ومەعجوونە.
(۲) لەمەزهەبی حەنبەلیەکاندا هەموو جۆرە شتێک کەسیواکی پێ بکرێت یەکسانە ، وبۆچوونێکی کۆنیان هەیە کەداری " الٲراك " پێش دەخەن.
(۳) زۆر لەمالکیەکان تایبەتی دەکەن بەنوێژێکەوە کەدەمێک بێت سیواک نەکرابێت ، وبەسوننەتی نازان سیواک بکرێت گەر ماوەی بەسەردا تێپەڕ نەبووبێت وبەدوای یەکدا سیواک بکرێت .
(٤) ابن رشد دەڵێت: ( ئادابی هەینی سێ دانەیە: بۆن لەخۆدان ، وسیواک کردن ، وجلی جوان پۆشین ، وهیچ خیلافێکی تێدا نی یە ، لەبەر هاتنی چەندان ئەسەر لەو بارەیەوە). [بداية المجتهد : ۱ / ۱٦٦].








