چوارەم: هەڵکەندنی توکی بن باڵ ، وتاشینی توکی بەر
بەروار: 2020/07/08سەردارن: 4859نوسەر: وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕ

یەکەم: هەڵکەندنی توکی بن باڵ
1- حوکمی هەڵکەندنی توکی بن باڵ:
سوننەتە هەڵکەندنی توکی بن باڵ"الٳبط"(۱) ئەوەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبە فیقهیەکە.

2- چوانیەتی لابردنی مووی بن باڵ
سوننەتە توکی بن باڵ بەهەڵکەندن لاببرێت ، خۆ ئەگەر بەتاشین یاخود بە"التنور"(۱)یش بێت ئەوا هەر دروستە ، وسوننەتەکەی ئەنجام داوە بەڵام هەڵکەندن باشترە ، ئەوەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبە فیقهیەکە.

دووەم: الٳستحداد
1- پێناسەی "الٳستحداد"
"الٳستحداد" بریتی یە لەتاشینی توکی بەر"العانة"(۳) ،وبۆیە پێی دەوترێت "الٳستحداد" لەبەر ئەوەی ئاسنی تێدا بەکار دێت ، کەئەویش موسە ، واتە: بەموس دەتاشرێت .

وە مەبەست لە"العانة"ئەو توکەیە کەبەدەور وبەری زەکەری پیاوەوەیە ، وبەهەمان شێوە ئافرەتیش.

2- حوکمی "الٳستحداد" تاشینی توکی بەر:
الٳستحداد" تاشینی توکی بەر سوننەتە ، ئەوەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبە فیقهیەکە.

3- چۆنیەتی"الٳستحداد" تاشینی توکی بەر:
باشتر وایە بتاشرێت ، ودروستە لابردنی بەهەر ڕێگەیەک بێت ، وەک: هەڵکەندن وبڕین و .. ، وپیاو وئافرەت لەم شتەدا یەکسانن(٤) ،ئەوەش مەزهەبی حەنبەلیەکانە ، وە هەریەک لە: النووي ، وابن دقیق ، وابن باز هەڵیان بژاردووە.

4- تاشینی بەر لەلایەن کەسانی نامەحرەمەوە:
پێویستە لەسەر مرۆڤ خۆی توکی بەری خۆی بتاشێت ، وڕێگە بەکەس نەدات عەورەتی ببینن ، تەنها ئەوە نەبێت کەبۆی حەڵاڵە وەک خێزان وکەنیزەک ، ئیمامی النووي کۆدەنگی لەبارەی حەرامیەتی تەماشا کردنی عەورەتی پیاو بۆ پیاو نەقڵ کردووە ، وەهەروەها ئافرەت بۆ ئافرەت ، وابن حجر لێوەی گێڕاوەتەوە وتێبینی نەبووە لەسەری ، وەهەروەها النووي وابن رجب الحنبلي بەڕەهایی کۆدەنگیان لەبارەی واجب بوونی داپۆشینی عەورەت لەچاوی خەڵک نەقڵ کردووە.

5- حوکمی نەتاشینی توکی بەر وهەڵنەکەندنی توکی بن باڵ وکورت نەکردنەوەی سمێڵ ونەکردنی نێنۆک زیاد لەچل ڕۆژ :
زانایان خیلافیان هەیە لەم بارەیەوە ، ودوو بۆچوونیان هەیە:
بۆچوونی یەکەم: باش نی یە زیاد لەچل ڕۆژ(٥) واز لەتاشینی توکی بەر وهەڵکەندنی توکی بن باڵ وکورت کردنەوەی سمێڵ وکردنی نێنۆک بهێندرێت ، ئەوەش مەزهەبی شافعی ، وحەنبەلیەانە.

بۆچوونی دووەم: حەرامە زیاد لەچل ڕۆژ(٥) واز لەتاشینی توکی بەر وهەڵکەندنی توکی بن باڵ وکورت کردنەوەی سمێڵ وکردنی نێنۆک بهێندرێت ، ئەوەش مەزهەبی حەنەفیەکانە ، و الشوكاني ، وابن باز ئەم بۆچوونەیان هەڵبژاردووە.



(۱) "الٳبْط" بەسکونی"باء" ، بەدوو شێواز هاتووە (التذکیر والتأنیث) واتە: بە "الٳبْط" و"الٳبْطة" ، بەڵام بەموزەکەریەکە لەپێش ترە.

(۲) "التنور" لابردنی توکە بە"النورة" كەئەویش بەردی چەخماخە.

(۳) بەهەر ئامێر وڕێگایەک بێت کەتوک لادەبات.

(٤) بەنیسبەت تاشی بەرەوە بۆ پیاو باشترە ئەوە جێی کۆدەنگی زانایانە ، بەڵام خیلافیان هەیە بەنیسبەت ئافرەتەوە کەئایا کامیان بۆ ئەو باشترە ؟
مالکیەکان وحەنبەلیەکان پێیان وایە تاشین باشترە ، بەڵام ماکیەکان هەڵکەندن بەباش نازانن بۆ ئافرەت ؛ چونکە هەڵکەندن" النمص"ـە ئەوەی کەڕێگری لێ کراوە ، لەکاتێکدا حەنەفیەکان ، وشافعیەکان پێیان وایە: بۆ ئافرەت هەڵکەندن باشترە ، بەڵام شافعیەکان ئەمەیان تایبەت کردووە بەئافرەتی گەنجەوە نەک پیر.

(٥) جا پێوەر بۆ کاتی تاشین : پێویستی ودرێژ بوونیەتی ، واتە: هەرکات توکی بەر درێژ بوو دەتاشرێت ، بەهەمان شێوە سمێڵ ، نینۆک ، و توکیبن باڵ.