دووەم: حوکمی مەسح کردن لەسەر خوف وئەوەی هەمان حوکمی ئەوی هەیە .
بەروار: 2020/07/10سەردارن: 957نوسەر: وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕ

یەکەم: حوکمی مەسح کردن لەسەر خوف:
بەکۆدەنگی زانایان مەسح کردن لەسەر خوف دروستە ، هەریەک لە: ابن المبارك ، و ابن المنذر ، وابن عبدالبر ، والبغوي ، وابن قدامة ، والنووي کۆدەنگیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.

دووەم: حوکمی مەسح کردن لەسەر گۆرەوی:
بەگشتی دروستە مەسح کردن لەسەر گۆرەوی، ئەوەش مەزهەبی شافعی وحەنبەلیەکان ، وزاهیریەکانە ، وبۆچوونی ٲبو یوسف ، ومحمد بن الحسن ـە لەحەنەفیەکان ، وەهەروەها لەئەبو حەنیفەشەوە گێڕدراوەتەوە کەلەکاتی نەخۆشیەکەیدا گەڕاوەتەوە بۆی ، وبۆچوونی هەندێ لەسەلەفە ، وە هەریەک لە: ابن باز ، وابن عثیمین هەڵیان بژاردووە ، وهاوەڵانیش ـ خوا لێیان ڕازی بێت ـ کاریان پێ کردووە .

سێیەم: مەسح کردن لەسەر گۆرەوی گەر ئەستور نەبوو: واتە: تەنک بێت ، بەشێوەیەک پێستی پێی تیایدا دیار بێت.
زانایان خیلافیان هەیە لەبارەی مەسح کردن لەسەر گۆرەوی گەر قەوی نەبێت ودوو بۆچوونیان هەیە:

بۆچوونی یەکەم: بەموتڵەقی دروستە مەسح کردن لەسەر گۆرەوی ، هەرچەند قەویش نەبێت ، ئەوەش مەزهەبی زاهیریەکانە ،و بۆچوونی هەندێک لەسەلەفیشە ، وابن عثیمین هەڵی بژاردووە .

بۆچوونی دووەم: دروست نی یە مەسح کردن لەسەر گۆرەوی گەر قەوی نەبێت ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: حەنەفی ، وشافعی ، وحەنبەلیەکان ، وابن باز هەڵی بژاردووە .

چوارەم : مەسح کردن لەسەر نەعل:
دروست نی یە مەسح کردن لەسەر نەعل، ئەوەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبە فیقهیەکە.

پێنجەم: حوکمی مەسح کردن لەسەر لەفاف:
زانایان خیلافیان هەیە لەبارەی حوکمی مەسح کردن لەسەر لەفاف ودوو بۆچوونیان هەیە: 
بۆچوونی یەکەم: دروست نی یە مەسح کردن لەسەر لەفاف ، ئەوەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبە فیقهیەکە.

بۆچوونی دووەم: دروستە مەسح کردن لەسەر لەفاف، ئەوەش بۆچوونێکە لای حەنبەلیەکان ، وابن تیمیة ، وابن عثيمين هەڵیان بژارووە.

شەشەم : ئایا باشتر وایە مەسح بکرێت لەسەر خوف یاخود دابکەندرێت وپێیەکان بشۆردرێن ؟
ئەو کەسەی کەخوفی لەپێدایە باشتر وایە مەسح بکات لەسەر خوف نەک خوفەکانی داکەنێت وپێیەکان بشۆرێت(بەڵام هەندێ جار مەسح کردن لەسەر خوف واجب دەبێت ئەوەش گەر ترسی کۆتایی هاتنی کاتی نوێژی هەبوو ) ، ئەوەش مەزهەبی حەنبەلیەکانە ، وبۆچوونێکیشە لای هەندێ لەحەنەفیەکان ، وبۆچوونی هەندێک لەسەلەفە ، وە هەریەک لە: ابن المنذر ، وابن تيية ، وابن القیم ، والشنقيطي ، وابن باز ، وابن عثیمين هەڵیان بژاردووە.