چوارەم : چۆنیەتی مەسح کردن لەسەر خوف
بەروار: 2020/07/10سەردارن: 329نوسەر: وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕ

یەکەم: مەسح کردنی ژێری خوف
ژێرەوەی خوف مەسح ناکرێت ،ئەوەش مەزهەبی حەنەفی ، وحەنبەلی ، وزاهیریەکانە ، وبۆچوونی کومەڵێک لەسەلەفە ، وابن المنذر ، وابن باز ، وابن عثیمین هەڵیان بژاردووە.

دووەم: دووبارە کردنەوەی مەسح :
دووبارە کردنەوەی مەسح کردن لەسەر خوف مەکڕوهە ، ئەوەش دەقی قسەی جمهوری زانایانە لە: مالکی ، و شافعی ، وحەنبەلیەکانە ، وە حەنەفیەکان باسیان لەوە کردووە سوننەت نی یە.

سێیەم: ئایا بەپێی ڕاست دەست پێ دەکرێت پاشان پێی چەپ ، ویاخود پێکەوە مەسح دەکرێن ؟
بەڵێ بەپێی ڕاست دەست بەمەسح دەکرێت دواتر پێی چەپ ،ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: مالکی ، و شافعیەکان ، وبۆچوونێکیشە لای حەنبەلیەکان ، وابن باز هەڵی بژاردووە.