پێنجەم : ماوەی مەسح کردن
بەروار: 2020/07/10سەردارن: 488نوسەر: وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕ

یەکەم: ماوەی مەسح کردن بۆ کەسێک لەماڵدابێت وبۆکەسێک کەلەسەفەردا بێت:
کەسێک لەماڵ بێت ولەسەفەردا نەبێت دەتوانێت بۆ ماوەی شەڕ وڕۆژێک مەسح لەسەر خوف بکات ، بەڵام کەسی موسافیر سێ شەو سێ ڕۆژ مەسح دەکات ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: حەنەفی ، و شافعیەکان ، وحەنبەلیەکان ، و ڕیوایەتێکیشە لای مالکیەکان ، وبۆچوونی کۆمەڵێک لەسەلەفە ، وابن حزم هەڵی بژاردووە.

دووەم: سەرەتای دەست پێکردنی مەسح
سەرەتای دەست پێکردنی مەسح لەکاتی یەکەم مەسحەوە ودوای دەست نوێژ شکانە ، ئەوەش بۆچوونی : الٲوزاعي ، وٲبي ثور ـە ، وڕیوایەتێکیشە لەئەحمەد ، وداودی زاهیریەوە ، وابن المنذر ، والنووي ، وابن باز ، وابن عثیمین هەڵیان بژاردووە.

سێیەم: کەسێک خوفی لەپێ کردبێت ودەست نوێژی شکابێت لەکاتێکدا لەماڵدایە وسەفەری نەکردووە ، ویەکەم مەسحی نەکردووە دوای سەفەر کردن ولەسەفەردا نەبێت:
لەم حاڵەتەدا مەسحی موسافیر دەکات ، واتە: تا سێ شەو وسێ ڕۆژ بۆی هەیە مەسح بکات ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: حەنەفی ، و شافعیەکان ، وحەنبەلیەکان .

چوارەم: کەسێک خوفی لەپێ کردبێت ودەست نوێژەکەشی نەشکابێت لەکاتێکدا لەماڵدایە وسەفەری نەکردووە ، ویەکەم مەسحی نەکردووە دوای سەفەر کردن ولەسەفەردا نەبێت:
لەم حاڵەتەشدا مەسحی موسافیر دەکات ، واتە: تا سێ شەو و سێ ڕۆژ بۆی هەیە مەسح بکات ، هەریەک لە: النووي ، العیني کۆدەنگیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.

پێنجەم: هەر کەسێک دەست نوێژی شکابێت ولەماڵدا وپێش سەفەر کردن مەسحی لەسەر خوفەکانی کردبێت ، پاشان سەفەر بکات پێش تێپەڕ بوونی شەو وڕۆژێک بەسەر مەسحەکەدا :  
هەر کەسێک دەست نوێژی شکابێت ولەماڵدا وپێش سەفەر کردن مەسحی لەسەر خوفەکانی کردبێت ، پاشان پێش تەواو بونی شەو و ڕۆژەکە سەفەرى کرد لەم حاڵەتەدا مەسحی موسافیر دەکات ، واتە: تا سێ شەو وسێ ڕۆژ بۆی هەیە مەسح بکات ، ئەوەش مەزهەبی حەنەفیەکانە ، وڕیوایەتێکە لەئەحمەدەوە ، وابن حزم ، وابن عثیمین هەڵیان بژاردووە.

شەشەم: گەر لەسەفەردا مەسحی کردبێت لەسەر خوفەکانی ودواتر وپێش تەواو تێپەڕ ماوەی شەو وڕۆژێک بەسەر مەسحەکەدا بگاتەوە ماڵ:
گەر کەسێک لەسەفەردا مەسحی کردبێت لەسەر خوفەکانی ودواتر وپێش تەواو تێپەڕ ماوەی شەو وڕۆژێک بەسەر مەسحەکەدا بگاتەوە ماڵ ئەوا وەک ئەو کەسەی کەلەماڵدایە ولەسەفەردا نی یە ، بۆیە ماوەی مەسحەکەی کەشەو وڕۆژێکە تەواو دەکات ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: حەنەفی ، و شافعیەکان لەبۆچوونی دروستیاندا ، وەهەروەها مەزهەبى حەنبەلیەکانیشە .