یەکەم: لەشگرانی
لەشگرانی مەسح بەتاڵ دەکاتەوە ، هەریەک لە: ابن قدامة ، والنووي کۆدەنگیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.
دووەم: داکەندنی خوف ، یاخود دەرکەوتنی بەشێک لەپێ:
زانایان خیلافیان هەیە لەبارەی بەتاڵ بوونەوەی مەسح بەداکەندنى خوف ، یاخود دەرکەوتنی بەشێک لەپێ ، ودوو بۆچوونیان هەیە:
بۆچوونی یەکەم: پێی وایە بەداکەندنى خوف ، یاخود دەرکەوتنی بەشێک لەپێ ـ ئەوەندەی کەواجبە بشۆردرێت ، مەسح بەتاڵ دەبێتەوە ، ئەوەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبە فیقهیەکە.
حەنەفیەکان ، ومالکیەکان پێیان وایە بەدەر کەوتنی زۆربەی پێ مەسح کردنی لەسەر خوف بەتاڵ دەبێتەوە ، وشافعیەکان ، و.. پێیان وایە بەدەر کەوتنی بەشێک لە پێ ـ ئەوەندەی کەواجبە بشۆردرێت ـ مەسح کردنی لەسەر خوف بەتاڵ دەبێتەوە .
جمهوری زانایان لەحەنەفی ، ومالکی ، وشافعیەکان ـ لەبۆچوونی ڕاستدا ـ پێویستە لەسەری پێیەکانی بشوات ، بەڵام حەنبەلیەکان دەڵێن: لەسەرەتاوە دەست نوێژەکەی دوو بارە دەکاتەوە.
بۆچوونی دووەم: پێیان وایە بەداکەندنی خوف ، یاخود دەرکەوتنی بەشێک لەپێ ـ ئەوەندەی کەواجبە بشۆردرێت ـ ، مەسح بەتاڵ نابێتەوە ، وهیچی لەسەر نی یه ، ودەتوانێت ئەوەندەی بیەوێ نوێژی پێوە دەکات ، ئەوەش مەزهەبی زاهیریەکانە ، وبۆچوونی کۆمەڵێک لەسەلەفە ، وابن تيمية ، وابن عثیمين هەڵیان بژاردووە.
سێیەم: کۆتایی هاتنی ماوەی مەسح کردن لەسەر خوف:
کۆتایی هاتنی ماوەی مەسح کردن لەسەر خوف مەسح بەتاڵ ناکاتەوە ،و نوێژی پێوە دەکات تاوەکو دەست نوێژەکەی دەشکێت ، ئەوەش مەزهەبی زاهیریەکانە ، وەهەریەک لە: ابن المنذر ، والنووي ، وابن تيمية ، وابن عثیمين هەڵیان بژاردووە.