حەوتەم : مەسح کردن لەسەر برین پێچ
بەروار: 2020/07/10سەردارن: 420نوسەر: وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕ

یەکەم : حوکمی مەسح کردن لەسەر برین پێچ"الجبیرة" :
دروستە مەسح کردن لەسەر برین پێچ لەدەست نوێژ ، یاخود خۆشوشتن ، ویاخود تەیەمووم دا ، ئەوەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبە فیقهیەکە.

"الجبیرة"برین پێچ ئەو پارچە پەڕۆیەیە کە شکاوی پێ پێچراوە .
وەگوتراوە: ئەوەیە کە دادەنرێت لەجێگای دەست نوێژ لەبەر پێویستیەک ، بەڵام مالکیەکان "الجبیرة"برین پێچ  یان بەشێوازێکی گشتگیر تر پێناسەیان کردووە ودەڵێن: ئەوەی برینی پێ چارەسەر دەکرێت ، جا دار بێت یاخود لەزگە وهاوشێوەی ئەمانە .
وە هەندێک لەجیاوازیەکانی نێوان "الجبیرة"برین پێچ وباقی ئەو شتانەی تر کەمەسحی لەسەڕ دەکرێت:
ــ الجبیرة"برین پێچ تایبەت نی یە بەئەندامێکی دیاری کراوەوە ، وخوف تایبەتە بەپێوە ، وعەمامە وخیمار تایبەتن بەسەرەوە.
ــ مەسح کردن لەسەر "الجبیرة"برین پێچ دروستە لەدەست نوێژ وخۆشوشتندا ، بەڵام باقی شتەکانی تر کەمەسحیان لەسەر دەکرێت تەنها بۆ دەست نوێژ دروستە مەسحیان لەسەر بکرێت.
ــ  مەسح کردن لەسەر "الجبیرة"برین پێچ تایبەت نەکراوە بەکاتێکی دیاری کراوەوە ، بەپێچەوانەوە مەسح کردن لەسەر خوف کاتێکی دیاری کراوی هەیە.
ــ مەسح کردن لەسەر "الجبیرة"برین پێچ مەرج نی یە بەدەست نوێژەوە بەسترابێت ، بەپێچەوانەوە مەسح کردن لەسەر خوف کەپێویستە بەدەس نوێژەوە لەپێ کرابێت.

دووەم : مەرجەکانى مەسح کردن لەسەر برین پێچ (الجبیرة)

1- پێویستە شوشتنی ئەندامە بریندارەکە زیان بەکەسەکە بگەیەنێت: 
مەرجی مەسح کردن لەسەر"الجبیرة" برین پێچ ئەوەیە دەبێ و پێویستە ئەندامە شکاوەکە ویاخود بریندارەکە بەئاو زیانی پێ بگات ، یاخود ترسی زیانی هەبێت لەداکەندنی دا ئینجا دروستە مەسحی لەسەر بکات، ئەوەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبە فیقهیەکە.

2- پێویستە مەسح کردن لەسەر ئەندامە ناساغەکە زیانی پێ بگەیەنێت:
کاتێ مەسح لەسەر "الجبیرة" برین پێچ دروسته گەر مەسح  لەسەر خودی برینەکە زیانی پێ بگات ،بەڵام گەر شوێنى برینەکە یان شکاوەکە بتوانێ بیشۆرێ یان مەسحى بکات ئەوا لەم حاڵەتەدا نابێ مەسح لەسەر ئەو پەڕۆ و لەفافە بکات کە برینەکەى پێ پێچاوە مادام دەتوانێ بە بێ ئەو شتانەش مەسحى لەسەر بکات ئەوەش مەزهەبی حەنەفی ، ومالکیەکانە ، وڕیوایەتێکیشە لەئەحمەدەوە ، وابن تيمية ، وابن القیم ، وابن باز هەڵیان بژاردووە.چونکە مەسح کردن لەسەر "الجبیرة" برین پێچ  لەبەر هەبوونی عورز دروستە ، وەهیچ عوزرێک نییە گەر توانای هەبوو مەسح لەسەر خودی برینەکە بکات.

3- الجبیرة" برین پێچەکە بەقەد پێویستی بێت:
بۆ مەسح کردن لەسەر "الجبیرة" برین پێچ پێویستە بەقەد پێویستی بێت وزیادەڕۆی لەبەستنی دا نەکرابێت ، ئەوەش دەقی قسەی مالکی ، وشافعی ، وحەنبەلیەکانە.

ابن عثیمین دەڵێت: (  مەسح لەسەر "الجبیرة" برین پێچ ناکرێت تەنها لەکاتی پێویستی دا نەبێت ، ئەوکاتیش پێویستە بەقەد پێوێستی یەکە بێت ، جا پێویستی مانای ئەوە نی یە تەنها جێگای برین وشکاویەکە ببەسترێت ، نا بەڵکو هەر جێگایەکی تر گەر پێویستی کرد بۆ بەستنی لەزگەو  پەڕۆ ولەفافەکە ئەوەش بەپێویستی ئەژمار دەکرێت ، بۆنموونە گەر شکاویەکە لەپەنجەدا بوو ، بەڵام وا پێویستی دەکردن هەموو دەست ببەسترێت ، ئەوا ئەمەش بەپێویستی حسابە). [مجموع فتاوی ورسائل العثیمین : ۱۱ / ۱۷۳].

سێیەم : ئەو شتانەی کەبەمەرج دانانرێن لەمەسح کردن لەسەر "الجبیرة" برین پێچ
1- مەرج نی یە بەدەست نوێژەوە لەسەر برین وشکاویەکە بەسترابێت:
لەمەسح کردن لەسەر "الجبیرة" برین پێچ دا مەرج نی یە بەدەست نوێژەوە لەزگەکە لەسەر برین و شکاویەکە بەسترابێت ، ئەوەش مەزهەبی حەنەفی ، ومالکیەکانە ، وبۆچوونێکیشە لای شافعیەکان ،وڕیوایەتێکیشە لەئەحمەدەوە ، وە هەریەک لە: ابن قدامة ، وابن تيمية ، وابن باز ، وابن عثیمين هەڵیان بژاردووە.

2- مەرج نی یە مەسەحەکە بێ دەست نوێژی بچووک بێت:
لەمەسح کردن لەسەر "الجبیرة" برین پێچ دا مەرج نی یە بۆ دەست نوێژی بچووک بێت ، بەڵکو دروستە لەکاتی دەست نوێژ وخۆ شوشتنیشدا دانەکەندرێت ومەسحی لەسەر بکرێت ، ئەوەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبە فیقهیەکە.

3- مەرج نی یە بۆ ماوە وکاتێکی دیاری کراو بێت، بەڵکو مەسحی لەسەر دەکرێت تاوەکو جێگای برین ویاخود شکاویە
بەتەواوی چاک دەبێتەوە:

مەسح کردن لەسەر "الجبیرة" برین پێچ تایبەت نی یە بەکاتێکی دیاری کراوەوە ، نا بەڵکو مەسحی لەسەر دەکرێت تاوەکو جێگای برین ویاخود شکاویە بەتەواوی چاک دەبێت ، ئەوەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبە فیقهیەکە.

چوارەم: چۆنیەتی مەسح کردن لەسەر "الجبیرة" برین پێچ
1- بەتەواوی مەسح کردن لە"الجبیرة" برین پێچەکە:
لەمەسح کردن لەسەر "الجبیرة" برین پێچ دا واجبە بەتەواوی مەسح کردن لەسەر"الجبیرة" برین پێچەکە بکرێت ، ئەوەش مەزهەبی مالکیەکانە ، وبۆچوونی دروستە لای شافعیەکان ،وە هەروەها مەزهەبی حەنبەلیەکانە ، وبۆچوونێکیشە لای حەنەفیەکان .

2- ژمارەی جارەکانی مەسح کردن لەسەر "الجبیرة" برین پێچ:
ژمارەی مەسح کردن لەسەر "الجبیرة" برین پێچ یەک جارە ، ئەوەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبە فیقهیەکە.

پێنجەم: ئایا کرانەوەی "الجبیرة" برین پێچ دەست نوێژ بەتاڵ دەکاتەوە؟
نەخێر کرانەوەی "الجبیرة" برین پێچ دەست نوێژ بەتاڵ ناکاتەوە ، جا جیاوازی نی یە کردنەوەکە بەهۆی چاک بوونەوەوە بێت یاخود نا ، هەریەک لە: ابن حزم ، وابن تيمية ، وابن باز ، وابن عثیمين هەڵیان بژاردووە.